له یادی رزگار كردنی قودس صلاحهدێنێك له كوێ بێنم؟؟ له راستیدا پیاوانی مه‌رد له پهنايی بیروباوه‌ر و ئامانجی به‌رزدا دروست ده‌بن" صلاحهالدینیش به‌ر ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار كه‌وێت یه‌كێك بوو له‌و پیاوه مه‌ردانه كە لە پەنيا بيرباوەر و ئامانجێكى بەرزدا دەركەوت مێژوو نوسان له وه‌صفی كردنیدا ئەفەرموون بیروباوه‌ر پاك بوو خاوه‌ن خوڕه‌وشتی به‌رز بوو ، هەموو نوێژەكانى بە كۆمه‌ڵ بوو، نوێژه سونه‌ته‌كانی له یاد نه ئه‌كرد، شه‌ونوێژی هه‌بوو ، دڵ و سینه پاك بوو، له كاتی بیستی قورئان چاوه‌كانی پر ئه‌بون له فرمێسك, لە هەموو بارودۆخێكدا گومانی باشی به خودا هه‌بوو, و متمانه‌یه‌كی بێ سنوری به الله هه‌بوو، دڵ نه‌رم بوو، سه‌ر خه‌ری سته‌م لێكراوان بوو ، دادوه‌ر بوو ئەگەر لە سه‌ر خۆی و كه‌س و كاره‌كانیشی بوايە ، هه‌موو خوره‌وشتی چاكی له خۆیدا كۆكردبوو ، ده‌ست كراوه بوو، خۆش مه‌جلیس بوو، دۆست و هاورێی ته‌نگانه بوو ، غه‌یبه‌تی كه‌سی نه ئه‌كرد ، رێگايي نە ئەدا هيچ كەس لاى ئەو هەست بريندار و دڵشكا بن، ده‌ست پاك بوو دڵ پاك بوو راستگۆ بوو ، ئیراده‌ی به هێزي هەبوو، له سه‌ر حه‌ق عیناد بوو، به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌كان له‌رزۆك نه‌بوو، تێروانینه‌كانی له جێگای خۆی بوو، حه‌زی له جیهاد و تێكۆشان بوو هه‌رده‌م غیرەي له سه‌ر موسلمانان ئه‌كرد و ترسی له دوژمنانی ئیسلام نه‌بوو، خاك خۆشه‌ویست بوو، خه‌ونی به‌رزی هه‌بوو، نه‌یده‌زانی مه‌حال چی یه. له گه‌ل سه‌ربازه‌كانی وه‌ك برا وا بوو وەك ئه‌وان ژیانی ئه‌كرد، خه‌ریكی دونیا كۆكردنه‌وه نه‌بوو، جل و به‌رگی وه‌ك جه‌نگاوه‌ره‌كانی بوو، ئه‌و كاته‌ی گیانی سپارد شتێكی وا له دوای خۆی جێنه‌هێشت ئه‌لێن ته‌نها خاوه‌نی چل و حه‌وت درهه‌م بوو، ده‌ست گر بوو بە ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام هه‌موو كات خه‌ریكی جێ به جێ كردنی شه‌رع خوا بوو، بۆيە لە هه‌موو سات و ئانێكدا خه‌ریكی لادانی سته‌م بوو، مافى خوراوى خەلكى ئەگەڕاندەوە، هەر بۆیه له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌و باجی له سه‌ر خه‌لكی وه‌لانا ئه‌گه‌ر چی داهاتی باشیش بوو بۆ ده‌سه‌لاتی و حوكمرانیه‌كه‌ی ، زانایانی له خۆی نزیك ئه‌كرده‌وه رێگای بۆ واڵاكرد بوون خه‌ریكی بانگه‌واز و په‌روه‌رده كردنی خه‌لكی بن، قوتابخانه و مزگه‌وتی بۆ ئازاد كرد بوون به ئازادی خه‌ريكی كاری خۆیان بن بۆیه روناكی زانست و په‌روه‌رده له سه‌رده‌می ئه‌و گه‌یشته لوتكه... ئامانجی گه‌وره‌ی صلاحه ا‌لدین رزگار كردنی قودس بوو له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان كه له كاتی بێ ئاگایی و په‌رته‌وازه‌یی موسلمانان ده‌ستیان به سه‌ر داگرتبوو بۆیه صه‌لاح دین خۆی ئاماده كرد و پلانی و ستراتیژی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و كار رێكخست هێز و ده‌سه‌لاتی سوپایی بۆ كۆكرده‌وه له یهكگرتنهوهیی موسلمانان و دروستی كردنی مرۆڤی باوه‌ڕدار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ر ژێر بۆ روو به‌رووبونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ، به‌ری ناوخۆی به تۆكمه‌یی و پته‌وی دامه‌زراند له سه‌ر بنه‌مایی باوه‌ری دروست و دامه‌زراوو دادپه‌روه‌ری نه‌هێشتنی رق و كینه و دوبه‌ره‌كی ئاماده كردنیان كه هه‌موو رق و كینه‌یان بۆ خاچ په‌رستان بێت و بۆ ناوخۆی موسلمانان نه‌بێت، ئامانجی سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌و بوو كه ده‌بێ جه‌نگاوه‌ری راست له مه‌یدان هه‌بێت له گه‌ل سه‌ركرده‌ی ژیر و لێهاتوو تا هه‌موو خاچ په‌رسته‌كانی له ووڵاتی موسلمانان به ده‌ر ئه‌هێنێ ئه‌م خه‌م خۆریه وای كرد ببنه خاوه‌ن سوپایه‌كی لێهاتوو له دانانی پلانی تۆكمه و راهێنار و بتواننن به كه‌مترین هه‌وڵدان ئامانجه‌كانیان به دی بهێنن، هه‌روه‌ها سودی له ناكۆكی دوژمنه‌كانی وه‌رئه‌گرت و هه‌وڵی ئه‌دا زیاتر له ناوخۆیان به كژ یه‌كتر دابچنه‌وه به‌ر له جولانه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئه‌و ده‌ستی خۆی ئه‌وه‌شاند و به‌ر له وان له مه‌یدان ئاماده بوو . ئه‌م ژیری و لێهاتوه‌ی صلاحه ا‌لدین وای كرد له شه‌ری حه‌تین سه‌ر بكه‌وێت به سوپایه‌كی سێنزه هه‌زار كه‌سی له به‌رامبه‌ر سوپایه‌كی شه‌ست و سێ هه‌زار كه‌سی و بتوانێت پاشا و براكه‌یان به دیل بگرێت له‌م جه‌نگه‌دا زیاتر له سی هه‌زار له دوژمنانی بكوژن و سی هه‌زاریش به دیل بگرن ئه‌و رۆژه موسڵمانان ئاهه‌نگیان به زكر و تهكبیرات گێرا سوپاسی خوایان له سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان كرد ئه‌و شه‌ره وای كرد رێگای رزگاری یه‌كجاره‌كی بۆیان نزیك ببێته‌وه وه‌هه‌موو بستهخاكی موسلمانان فه‌تح بكه‌نه‌وه له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان ده‌ربهێنه‌وه . ئێمه و گشت موسلمانان ئیمرۆكه پێویستمان به صلاح الدینێكی ئاوایه خوا تر ئازا ده‌ست پاك و باوهردارێكی راستگۆ خودای گه‌وره سه‌ركرده و كه‌سێكی ئاوامان بۆ ره‌وانه بكاته‌وه ان شا‌ء الله). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org