ئیمام ئیبن قەیيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرموویەتی: چوار شت ڕزق و ڕۆزی ئەهێنێت: 1- شەو نوێژ. 2- زۆر داوای لێخۆشبوون کردن لە بەرەبەیاندا. 3- بەردەوامی لە خێر کردن. 4- یادکردنی خوای گەورە لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەی. وە چوار شت ڕێگری لە ڕزق و ڕۆزی ئەکات: ١- خەوتنی بەیانیان. ٢- کەمی نوێژ. ٣- تەممەڵی. ٤- خیانەت و ناپاکی. [ زاد المعاد 378/4 ]. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org