سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەم مافیا ئیطالييه چۆن موسڵمان بوو.؟
گۆڕینی فۆنت


ئەم مافیا ئیطالييه چۆن موسڵمان بوو.؟

(فینس فوکلاری ) یەکێک بووە لە هەرە ترسناکترین و بەناوبانگترین ماڤیاو باندی توندوتیژی و دەمارگیری ایطایاڵیاو ئەوروپای ڕۆژئاوا کە موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
لەدوای شەش هەوڵی کوشتنی ئەم عەسابە دەمارگیرە لەکۆتا جار بەداخەوە کوڕەکەی بەدەستی پۆلیسی ئیطاڵیا کوژرا، کە خۆی نەئەدا بە دەستەوە.. بۆیە دواجار لە دوای تیرۆرکردنی کوڕەکەی ژیانی (فینس ) بە جۆریکی دیکە گۆڕا کە سەد پلە جیاواز تر بوو.
لە دوای لەدەستدانی کوڕەکەی زۆر خەمبار بوو کاتێ هەندێ ئایەتی قورئانی بەرچاو کەوت تەماشای کرد سەبارەت بەژیانی ئەو دەدوێت و باس لە دڵنەوایی و مردن و ژیان دەکات، بۆیە ڕاستەوخۆ موسوڵمان بوو و ئیسلام چووە ناو دڵیەوە، تەنانەت ناوی خۆشی گۆڕی بە (عبدالسلام ).
عبدالسلام دەڵێت: کاتێک ئەم ئایەتەم خوێندەوە ( لکل امة اجلهم فاذا جاء اجلهم لایستاخرون ساعة ولا یستقدمون) زۆركاری تێکردم بەو سیفتەی کە من گەورەترین مافیاو دەمارگیر بووم لە ئیطاڵیا بەڵام ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە مردنی کوڕەکەمم بە چاوی خۆم بینی.
بۆیه موسڵمان بوونم ئاسوودەیم پێ دەبەخشێ.
عبدالسلام دەڵێت: من کەسێکی زۆر ترسناک بووم هەموو کەس لێم دەترسا تەنانەت پیاوانی پۆلیسیش.. زۆر کەسێکی شەڕانی بووم، بەڵام لە دوای موسڵمانبوونم زۆر گۆڕام.
عبدالسلام کاتێ موسڵمان بوو هەموو کارە ناشرین و خراپەکانی گۆڕی بەچاکەو هەستا چێشتخانەکردنەوەی خۆڕایی بۆ ئەو ڕێبوارو کەسانەی کە بێ ماڵ و هەژار و نەدار و ئاوارەن له شەقامی (کارنیتیجۆن )ی ئیطاڵی کە چەندەها کەس لێی سووند مەند بووە.
ئەوەی جێگەی سەرنج و دڵخۆشی کەرە بەهۆی گۆڕانی هەڵس و کەوتی و ڕەوشتی عبدالسلامەوە چەند هاوڕێیکەی دەمارگیر و تیرۆست و مافیایی.. موسڵمانبوون بەهەموو باوەڕێکیان موسڵمان بوونی خۆیاننیان ڕاگەیاند.
تەنانەت خێزانەکەشی لە دوای چەند مانگێک موسڵمان بوو
لە چاوپێکەوتنێکدا: خێزانی فینس دەڵێت من لە پێشدا قەناعەتم نەدەکرد بەوەی کە موسڵمانبم چونکە فینس زۆر خراپ بوو ناپاکی تری دەکرد لەگەڵ ژنانی ترداو مەی دەخواردەوەو ئازاری جەستەی دەدام ، وە زۆر خراپ مامەڵەی دەکرد لەگەڵم بەڵام لە دوای چەند مانگێک موسڵمان بوونی زۆر گۆڕا و نەرمونیان و زۆر بە بەزەیی و سۆز بوو لەگەڵم بۆیە منیش بڕیارمدا بچمە بازنەی ئیسلام، ئێستا هەردووکمان موسڵمانین و خزمەتی دینی خوا دا دەکەین هەم خۆشمان و هەم خەڵکیش ڕزگار بوون لە دەست ئازاری فینس و خراپەکانی.!
الحمد للە علی نعمة الاسلام .

داڕشتن و وەرگێڕانی /دایکی نوها.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 733

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram