سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خوشڪی بەڕێزم... مكیاژی تەقوا بەكاربێنە لە ئارایشتەکانت.!
گۆڕینی فۆنت


✍ خوشڪی بەڕێزم... مكیاژی تەقوا بەكاربێنە لە ئارایشتەکانت

خوشكی بەڕێز...
مەهێڵە دەرفەتە زێڕینەكەت بەفیڕۆ بچێت؛ چونكە نمایشکردنەکە سەرنجڕاکێشە، كاتەكەشی دیاریكراوە.

چاوداگرتن بكە بە "كل" بۆ چاوەكانت؛ تا جوانتر و گەشاوەتر بن.. ڕاستگۆیی بكە بە جێدەستی جوانی بۆ سەر لێوەكانت.. بۆ سووری كوڵمەكانیشت ماڕكەی (شەرم و حەیا) بەكاربێنە؛ كە لە شوێنەكانی باوەڕبوون بە خوای گەورە دەفرۆشرێت.

سابونی لێخۆشبوون (ئیستغفار) بەكاربێنە بۆ لابردنی هەر گوناهێک كە لە ناخەوە خەمی پێوە دەخۆیت.. بۆ ڕازاوەكردنی قژت حیجاب بەكاربێنە؛ تا جوانی بەژن و باڵات بەرچاوتر بكات.

بۆ پارچە زیادەكانیش من ئامۆژگاریت دەكەم كە:

وشەی جوان و پاک لەناو گوێیەكانت دابنێ؛ كە پایەت بەرزتر و بڵندتر بكاتەوە.. لە بەرامبەر پەروەردگاری گەورەش ملوانكەی شكۆمەندی و سەربەرزی بكە گەردنت.. پەنجەكانیشت بە ئەنگوستیلەی جوان بڕازێنەوە.

خوشکە بەڕێزەکەم...
ئەو پارچە زیادانە تەنیا لە بازاڕی ئیسلام و شوێنەكانی ڕەوشتە بەرزەكان دەستدەكەون، بۆیە ئاگاداربەو بیزانە؛ كە ئەو دەرفەتە ئاڵتوونیە تەنیا یەک جار لەو ژیانە فانییەدا بۆت دەستەبەر دەبێت، بۆیە لە خەوی بێئاگایی بە خەبەر وەرە وە دەرفەتە زێڕینەکە بە باق و بریقی فریودەری دونیایی مەدۆڕێنە.

نووسینی: نوور عەبدوڵا

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 427

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram