سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  نیشانەکانی خۆشویستنی خێزانی.!
گۆڕینی فۆنت


🌷نیشانەکانی خۆشویستنی خێزانی🌷ـ

ھەر چەندە لەوانەیە ئەمە پرسیارێکی قورس بێت و وەڵامدانەوەی وا ئاسان نەبێت، بەڵام ئێمە لەم بابەتە تەنھا تیشک دەخەینە سەر ھێلە گشتییەکانی بابەتەکە کە نیشان دەدەن پیاو تا چەند خێزانی خۆی خۆشدەوێت.

ھەر چەندە خۆشەویستی بابەتێک نییە کە ھەموو کەس ھەستی پێبکات و ھەندێک جار تەنھا دوو ھاوسەرەکە لە نھێنی خۆشەویستی نێوان خۆیان تێدەگەن و ھەوڵدەدەن گەشەی پێبدەن.

پسپۆڕانی بواری کۆمەڵناسی چوار تەوەری سەرەکییان دیاری کردووە کە نیشان دەدەن پیاو تا چەند خێزانەکەی خۆی خۆشدەوێت ئەمانەش بریتین لە :

١. وەرگرتنی ئامۆژگاری لە خێزانەکەی:
ئەو پیاوانەی کە خێزانەکانی خۆیان خۆشدەوێت داوای ئامۆژگارییان لێدەکەن و وەک کەسێکی گرنگ و بەبەھا سەیری دەکات و ڕێز لە توانکانی دەگرێت و کاتێک بابەتێک دێتە پێشەوە پرسیاری لێدەکات و وەک ھاوبەشی ژیانی سەیری دەکات، بەشێوەیەکی گشتیش ئەوانەی داوای ئامۆژگاری دەکەن لەو کەسانەی کە خۆشییان دەوێن و ڕێزیان لێدەگرن.

٢. گرنگیدان بە وردەکارییە بچووکەکانی تایبەت بە خێزانەکەی: کاتێک پیاو بەتەنھا دەژی زۆر گرنگی بە کاروباری ماڵەوە نادات وەک ئامادەکردنی خواردن و خاوێنکردنەوەی شوێنەکان بەڵام کاتێک ھاوسەرگیری دەکات و دەزانێت خێزانەکەی ئارەزوو دەکات گرنگی بەو شتانە بدات، ئەوا بەشێکی کاتی خۆی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکات، لەبەر ئەمە گرنگی بە خاوێنی دەدات و سەیری ساردکەرەوەکە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت لە چ شتێکی کەمە، ھەروەھا سەیری ئەو فیلمانە دەکات کە خێزانەکەی حەزی پێدەکات و ھەندێک وردەکاری دیکەی بچووک کە وا دەکات خێزانەکەی دڵخۆش بێت.

٣. متمانەی خێزانەکەی بەخۆی زیاد دەکات: ئەو پیاوەی خێزانەکەی خۆی خۆشدەوێت، تەنھا بیر لەوە ناکاتەوە کە خێزانەکە جوانەو بەس بەڵکوو بەپێی توانا پێی دەڵێت تۆ جوانی تەنھا بە وشە نا بەڵکوو بە کردار بۆی دەسەلمێنێت، جگە لەمەش ھانی خێزانەکەی دەدات لە کارو کردەوەکان، وای لێدەکات ھەست بە جوانی ناخ و دەرەوەی خۆی بکات و متمانەیەکی تەواوی لە لا دروست دەکات کە کەسێکی بەتوانایە و پایەدارە.

٤. متمانەی پێدەکات:
ئەو پیاوەی خێزانەکی خۆی خۆشدەوێت ھەرگیز گومانی خراپی پێنابات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو ھاوسەرگیریانەی زۆر بەردەوام دەبن ئەوا متمانەیەکی تەواو لەنێوان ھەردوو لا ھەیەو ھەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە کە ھاوسەرەکانیان ناپاکیان لێدەکەن لەبەر ئەمە بەردەوام پرسیار لە شوێنیان و کاریان ناکەن و چاودێری مۆبایلەکانیان ناکەن و سیخوریان بەسەر ناکەن چونکە ئەم جۆرە کردەوانە متمانەو خۆشەویستی لاواز دەکات.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 402

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram