سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ٢٠٠ فه‌رمووده‌ى پیغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئافره‌تان (به‌شی یه‌که‌م)
گۆڕینی فۆنت



٢٠٠ فه‌رمووده‌ى پیغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئافره‌تان (به‌شی یه‌که‌م)

یاسمین


ئایینى پیرۆزى ئیسلام ڕێزێکى تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت داناوه‌ و به‌ ته‌واوکه‌ر و پاڵپشتى پیاوانى داده‌نێت، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: إنما النساء شقائق الرجال. رواه‌ ابو داود بسند صحیح . واته‌: به‌ڕاستى ئافره‌تان پاڵپشت و هاوکارى پیاوانن. 

جا ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌رنجى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بده‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌وا ئافره‌ت مافێکى ئێجگار زۆرى بۆ مسۆگه‌ر کراوه‌ و ئه‌و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ ده‌مکوتى هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌کات که‌ بانگه‌شه‌ بؤ ئازادیى ئافره‌ت ده‌که‌ن. به‌ڵام مه‌به‌ستیان شکاندن و ڕووخاندن و کاولکردنى ئافره‌ته‌، ده‌یانه‌وێت ڕاپێچى یانه‌کان و مه‌لهاکانیان بکه‌ن به‌ ناوى ئازادییه‌وه‌. هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ ئافره‌ت پێنییه‌ جگه‌ له‌و قسه‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌ى‌ وه‌وکو تووتى به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن: 

١- فره‌ژنى پێشێلکردنى مافى ئافره‌ته،‌ به‌ڵام خۆیان هیچ به‌رنامه‌یان بؤ قه‌یره‌ییی خوشکانمان دانه‌ڕشتووه‌ .

٢- ئافره‌ت ده‌بێت ئازادیی سێکسی هه‌بێت، له‌وه‌ش مه‌به‌ستیان بێڕه‌وشتکردنی کۆمه‌ڵگایه‌ .

٣- یاخود ده‌ڵێن ئافره‌ت چۆنى بوێت، نابێت ڕێگه‌ى لێبگیرێت له ‌هه‌رشتێك که‌ ده‌یکات. بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ ده‌ستێکى په‌نهان له‌پشتیانه‌وه‌یه‌ ده‌یانسووڕێنێت و به‌رنامه‌ى ڕووخێنه‌ریان بۆ داده‌نێن بۆ بنبڕکردنی ڕه‌وشت له‌ناو ۆؤمه‌ڵگاى کورده‌واریدا، که‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ى کورد ئایینى پیرۆزى هه‌ڵبژاردووه،‌ به‌ئاسووده‌یى ژیاوه‌ و خزمه‌تى به‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلام کردووه‌ .

خوشکى به‌ڕێزم، ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ڕیزى پێشه‌وه‌ى کاروانی بانگه‌واز و شه‌هاده‌تیان گرتووه‌: 

- یه‌که‌م که‌س باوه‌ڕى هێنا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)، خه‌دیجه‌ بوو -ڕه‌زاى خواى لێبێت- 

- یه‌که‌م شه‌هید له‌ ئیسلامدا سومه‌ییه بوو -ڕه‌زای خواى لێبێت- 

سه‌دان نموونه‌ى ئازایى و بوێرى له‌ لاپه‌ره‌کانى مێژووى ئیسلامیدا ئافره‌تان ئه‌کته‌رى بوون. 

١- انما نهیت عن النوح، عن صوتین احمقین فاجرین: صوت عن النغمة لهو ولعب ومزامیر الشیطان وصوت عند المصیبة، خمش الوجوه‌ وشق الجیوب ورنة الشیطان.. رواه‌ ابن سعید والبزار وقال البغوی حدیث حسن. واته‌: به‌ڵێ، ئیوه‌م قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ له‌ دوو قیژه‌ى به‌د و ناهه‌موار: ده‌نگیک له‌کاتی بوونی نیعمه‌ت و خؤشییه‌کان که‌ بکرێته‌ به‌زم و هه‌را و زوڕنالێدانی شه‌یتان، ده‌نگی دووه‌م له‌کاتى ئاسته‌نگ و دژوارى که‌ بکریته‌ قیژه ‌و چڕنووك له‌خۆدان و یه‌خه‌دادڕین و زریکه‌ى شه‌یتان. 


٢- قال رسول الله (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): تنکح المر‌أة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدینها فأظفر بذات الدین تربت یداك‌.. رواه‌ البخاری ومسلم. واته‌: ئافره‌تان بۆ یه‌کێك له‌م چواره‌ هه‌ڵده‌بژیردرێن و ده‌خوازرێن: یان بۆ ماڵ و سه‌روه‌ت یان له‌به‌ر ڕێزداریی خانه‌واده‌ی یان له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی یان له‌به‌ر ئایینپه‌روه‌رییه‌که‌ی، جا ئافره‌تی خاوه‌ن ئایین بخوازه‌، تا به‌خت یاوه‌رت بێت. 

٣- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): خیرکم خیرکم لأهله‌، وأنا خیرکم لأهلي.. رواه‌ ابن ماجة بسند صحیح. واته‌: چاکترینتان باشترینتانن بۆ خێزانی، منیش باشترینتانم بۆ خێزانم. 

٤- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): ‌إنما النساء شقائق الرجال.. رواه‌ ابوداود بسند صحیح. واته‌: به‌ڕاستی ئافره‌تان پاڵپشت و هاوکاری پیاوانن. 

٥- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): لا تمنعوا أماء الله‌ مساجد الله‌، وإذا استأذنت إمرأة أحدکم الی المسجد فلا یمنعها.. متفق علیه‌. واته‌: ڕێگه‌ له‌ ئافره‌تان مه‌گرن که‌ چوون بۆ مزگه‌وت، ئه‌گه‌ر خێزانی یه‌کێکتان مۆڵه‌تی چوونه‌مزگه‌وتی خواست، با قه‌ده‌غه‌ی نه‌کات. 

٦- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): إذا جلس بین شعبها الأربع ثم أجهد فقد وجب الغسل.. رواه‌ النسائی وهو صحیح. واته‌ : ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌نێوان چوارپه‌لی ئافره‌تی خۆی دانیشت و له‌گه‌ڵیدا جووت بوو و‌ خۆی ماندوو کرد، ئیتر خۆشۆردن له‌سه‌ر هه‌ردووکیان پێویست ده‌بێت. 

٧- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): إن أخوف ما أخاف علیکم الزنا والشهوة الخفیة.. رواه‌ الطبرانی باسناد صحیح و قاله‌ المنذری. واته‌: ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم و ترسم لێی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێوه،‌ زینا و شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌. 

٨- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): لا تأتوا النساء فی استاههن، فإن الله‌ لا یستحی من الحق.. رواه‌ أحمد والترمذی وحسنه‌. واته‌: مه‌چنه‌ لای خێزانه‌کانتان له‌دواوه‌، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌رم له‌ حه‌ق و ڕاستی ناکات. 

٩- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): الحیاء والعي شعبتان من الإیمان، والبذاء والبیان شعبتان من النفاق.. رواه‌ احمد وصححه‌ الذهبی. واته‌: شه‌رم و زمانپاکی دوو لقن له‌ باوەڕ، سووکی و قسه‌زلیش دوو لقن له‌ دووڕوویی. 

١٠- قال رسول الله‌ (صلى الله‌ علیه‌ وسلم): لإن یطعن فی رأس أحدکم بمخیط من حدید، خیر له‌ من أن یمس أمراة له‌ لا تحل له.‌.رواه‌ الطبرانی وصححه‌ الألبانی فی السلسلة الصحیحة. واته‌: ئه‌گه‌ر ده‌رزییه‌کی ئاسن له‌سه‌ر یه‌کێك له‌ ئێوه‌ بدرێت باشتره‌ بۆی له‌وه‌ی که‌ ته‌وقه‌ یان ده‌ست بدات له‌ ده‌ستی ئافره‌تێك، که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ حەڵاڵ نه‌بێت بۆی. 

تێبینی: به‌هۆی زۆریی حه‌دیسه‌کان ان شاء الله‌ هه‌ر جاره‌ و ١٠ فه‌رمووده‌ ده‌نووسین به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى و له‌به‌رکردنى بۆ خوشکان و برایانی ئیماندار. له‌ دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌که‌ن!



 1269

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram