سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تکایە.. بڕیار لەسەر نیازی ناو دڵی کەس مەدەن!
گۆڕینی فۆنت


تکایە .. بڕیار لەسەر نیازی ناو دڵی کەس مەدەن!

پەیوەندیم بەهاوڕێکمەوە کردوو پێم وت: لەگەڵ هاوسەرەکەم نیازی سەردانیکردنی ئێوەمان هەیە، ئەویش وتی: یاخوا بەخێر بێن بەڵام داواکارییەکم هەیە، ئەویش ئەوەیە لە باشترین و بەنرخترین شیرینی خانە پاکەتێک شیرینیم بۆ بکڕە، منیش گوتم لەبەر ئێمە ئەیکڕی؟ وتی نەخێر ئەمویست ئاهەنگێکی بچووک بگێڕم بەبۆنەی دەرچوونی کوڕەکەمەوە نەمتوانی بچمە دەرەوە شیرینی بۆ بکڕم نامەوێ هەست بەوە بکات ئاهەنکی بۆ ئەکەم.
منیش ئەو شیرینیانەی داوای لێ کردبووم بۆم کڕی و بۆم برد و ئەو شەوەمان زۆر بەخۆشی بەڕێکرد. لە کۆتایی میوانییەکەماندا هاوڕێکەم وتی: بەشێکی زۆر لە شیرینی ماوە تخوا شەرمەزارم مەکەو لەگەڵ خۆتان بیبەنەوە با منداڵەکان بیخۆن، پاکەتی شیرینییەکەی دایە دەستم و بێ ئەوەی پارەکەیم بۆ بگەڕێنێتەوە بەڕێی کردم، منیش لەناخەوە زۆر پەست بووم و بە درێژایی ڕێگەی گەڕانەوەم لۆمەم کردو پەشیمانی ئەو ساتانەش بووم کە لەوێ بەڕێم کرد، خێزانەکەم هەوڵی ئەدا کە هێورم بکاتەوەو دەیگوت لەوانەیە بیری چووبێت و لەیادی نەمابێت، کەبیری کەوتەوە بە دڵنیایی دەیداتەوە پێت، منیش وتم نەخێر ئەوە هەلپەرستەو بێ ڕێزی و بێ ئەدەبی بەرامبەر نواندووم!
گەیشتینەوە ماڵەوەو دانیشتم شیرینیەکەیان هێنا پاکەتەکەم کردەوە ئەوەی بینیم سەرسامی کردم چونکە هەموو پارەکەی گەڕاندبوەوەو پەیامێکیشی تێدا دانابوو نووسیبووی: زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەوەی بۆ من و کوڕەکەمت کرد، دەمزانی ئەگەر ڕاستەوخۆ پارەکەت بدەمەوە لێمی وەرناگریت. بۆیە پێم خۆش بوو بەو جۆرە بۆتی بگەڕێنمەوە!
تووشی شۆک بووم زۆریش شەرمەزار بووم نەمدەزانی چیش بڵێم!
بەخێزانەکەمم وت من چ ستەمێکـم لەو هاوڕێیەم کرد، ئێستە چی بکەم؟ داوای لێ بووردنی لێ بکەم بەرامبەر ئەو گومانە خراپەی پێم بردووە؟
ئەویش وتی نەخێر باشتر وایە هیچ نەڵێت چونکە ئەو گومانی باشی بە تۆ بردو نەیویست شەرمەزارت بکات، بە ئاشکراکردنی نیازی خۆت هەستی ناخۆشی پێ مەدە!

پەیامی ئەم چیرۆکە پێمان دەڵێت: زۆربەی کێشەکانمان بەهۆی گومان بردنی خراپە بۆ بەرامبەرەکەمان و شیکردنەوەی نادروست بۆ نیازەکانیان دەکەین بێ ئەوەی ئاگاداری ناو دڵەکانیان بین!

خۆزگە هەموو کات بیانوومان بۆ ڕەفتاری بەرامبەرەکانمان دەهێنایەوەو بڕیارمان لەسەر نیازی دڵی کەس نەدایە!

ئامادەکردنی: سایە فارس

#پەیامی _هەینی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 518

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram