سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  عەقڵيەتى كورد ئەگەر ديندارى لە پاڵدا نەبێت لەمه باشتر نابێت.!
گۆڕینی فۆنت


عەقڵيەتى كورد ئەگەر ديندارى لە پاڵدا نەبێت لەمه باشتر نابێت.!

پاش تێپەڕبوونی چەند سەت ساڵ کورد هێشتا هەمان عەقڵێتی جارانی هەیەو زەڕەیەک نەگۆڕاوە، واقیعی ئەمڕۆو نمونەیەکی هاوشێوە لە مێژووی کورد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێ ناوچەکان کەوتنه دەست عوسمانیەکان ، سوڵتان والیەکی نارد بۆ شارێکی کوردنشین ، خەڵکەکەی وتیان قبوڵمان نیه سوڵتان والیمان بۆ دابنێ ، ئەم هەواڵه گەیشتەوه ئەستەمبوڵ ، سوڵتان زۆر توڕەبوو ، به وەزیری وت سوپایەک ڕێک بخه و شارەکه وێران بکه.
وەزیرێکی عاقڵی هەبوو ، وتی گەورەم کوردەکان له شەڕدا ئازان، دڵنیام زۆرمان لێ دەکوژن ئەگەر شەڕیان لەگەڵ بکەین ،
پێشنیارێکم هەیه ، پێیان بڵێ با خۆیان لەناو خۆیاندا والی هەڵبژێرن .وتی ئەی ئەگەر لەژێر دەسەڵاتمان دەرچوون چی دەکەی ؟
وەزیر وتی ساڵێکی تر ئەم کاته وەڵامی ئەو پرسیارەت دەدەمەوه !
ئەوه بوو ، سوڵتان ئەمری دەرکرد با خۆیان ڕێک بکەون و والی بۆ خۆیان دانێن.
هەر که تەتەر هەواڵەکەی گەیانده شاره کوردەکه ، هەموو سەرۆک خێڵ و عەشرەتەکان کەوتنه مونافەسه ، ئەم ئەی وت من شایانی والی شارم ، ئەو دەیوت نەخێر دەسەڵات قابیلی منه و خەڵکم زۆره و شایستەم ، دواجار کەسیان دانیان به یەکتردا نەنا و ڕێک نەکەوتن ، ئەوەبوو دەستیان کرد به شەڕ لەناو خۆیاندا ، زۆریان لەیەک کوشت تا هەندێ پیاو ماقوڵ و خەڵکی خەمخۆر بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕژێت ، چوون بۆ لای سوڵتانی عوسمانی و پێیان وت فریا بکەوه شاریان وێران کرد !!
ئەوەبوو سوڵتان والیەکی بۆ ناردن و حوکمی کردن ئیتر شەڕ نەما و بوونه ژێر دەستەی عوسمانییەکان .
وەزیر وتی گەورەم ئەمە وەڵامی پرسیارەکەی پارت بوو ، بینیت که بەبێ قوربانی چۆن گرەومان بردەوه.

له شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی وەرگیراوه.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 169

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram