سبحان اللە لە گەورەیی پێغەمبەری خوا ﷺ. "سەرنجی ماڵەكەیم دا، بینیم جلەكانی دەشوات و پۆشاكەكانی دەدوورێتەوەو مەڕەكان دەدۆشێت و پێڵاوەكانی پینە دەكات. بینیم لەگەڵ خزمەتكاردا نان دەخوات و سەردانی نەخۆش دەكات و بە كەسانی موحتاج دەبەخشێت. بینیم كاتێك نوێژ دەكات و لە كاتی كڕنوشدا نەوەكانی لەسەر پشتی یاریدەكەن، كەچی كڕنوشەكەی درێژ دەكاتەوە تا ئاسوودەبن. مرۆڤ و ئاژەڵی خۆشدەویست، تەنانەت بەرامبەر بە ڕوەكەكانیش بەبەزەیی بوو، فەرمانی دەكرد درەختی سەوز نەبڕن. تەنانەت بێگیانەكانیش لە خۆشەویستییەكەی بێبەش نەبوون، لەسەر كێوی ئوحود دەیفەرموو: (ئەم چیایە ئێمەی خۆشدەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت). هەتا خۆڵی زەویش، ڕووی پێ مەسح دەكردو دەستنوێژی پێدەگرت و دەیفەرموو: (بە خۆڵی زەوی مەسح بكەن، ئەو ئێوەی خۆشدەوێت). بەڵێ، ئەوەیە ئەو پیاوە گەورەی، گەورەكردنی ڕەتدەكردەوە، بە هاوەڵانی دەفەرموو كاتێك لەبەری هەڵدەستان: (لەبەرم هەڵمەستن، وەك عەجەمەكان مەكەن كە لەبەر پاشاكانیان هەڵدەستن و گەورەیان دەكەن).". لە كتێبی: بەرەو كەعبە. نووسینی: د.مستەفا مەحموود. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org