♦️ سێ وه‌سێتی گرنگ وگه‌وره‌ی خۆشه‌ویستمان ﷺ. پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: "إذا قُمْتَ في صَلاتِكَ فَصَلِّ صَلاَةَ مُوَدِّعٍ، وَلاَ تَكَلَّمْ بِكَلامٍ تَعْتَذِرُ مَنْهُ غَداً، وَأَجْمِعِ اليَأْسَ مِمَّا في يَدَيِ النَّاسِ" وهو حديث حسنٌ بما له من شواهد. له‌م فه‌رمووده گه‌وره‌یه‌دا سێ وه‌سێت وئامۆژگاری زۆرگرنگی تێدایه که هه‌موو خه‌یرێکی له‌خۆ گرتووه:- ♦️یه‌که‌م/ وه‌سێت به‌نوێژ ده‌کات، وبه‌وه‌ی که گرنگی پێ بده‌ین وبه‌شێوه‌یه‌کی ڕێک وپێک وخشوعه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین. ♦️دووه‌م/ وه‌سێتمان ده‌کات به پاراستنی زمانمان تائه‌وه‌ی ئیمڕۆ ده‌یڵێین سبه‌ینێ خۆزگه بۆ نه‌وتنی نه‌که‌ین. ♦️سێهه‌م/ بانگه‌وازمان ده‌کات بۆ قه‌ناعه‌ت وپه‌یوه‌ست بوونی دڵمان به الله وه به‌ته‌نها وبێ نیاز بین له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵکدایه له ماڵی دونیا. 📗ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی ئه‌هلی سوننه ئیمام ئه‌حمه‌د(23498)، 📗ئیمامی تیرمذی(4171) ڕێوایه‌تیان کردووه، سه‌یری زیجیره‌ی حه‌دیثه صه‌حیحه‌کان بکه به‌ژماره(401) دانراوی ئیمامی ئه‌لبانی. ڕه‌حمه‌تی خوای خالق له هه‌موویان بێت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org