سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کچی خۆڵەکە..! چیرۆکێکی ڕاستی و سەرنج ڕاکێش.!
گۆڕینی فۆنت


کچی خۆڵەکە..! چیرۆکێکی ڕاستی و سەرنج ڕاکێش.!

دکتۆرە ڕۆلا ئەبیەز.!
پزیشکی مێشک و دەمار ، مامۆستای زانکۆی حەڵەب.

ڕۆژگارێک لەهەموو شوێنێک بانگیان دەکردم کچی خۆڵەکە.
لەخانویەکی سادە دەژیاین سێ براو دوو خوشک بووین .
من لەهەموویان گەورەتر بووم،
باوکم لەشارەوانی کاریدەکرد و ژینگەپارێز بوو،
لە کۆڵان و قوتابخانەو هەمووشوێنێک بانگیان دەکردم کچی خۆڵەکە ، تا ئەوڕادەیەی خەریک بوو ناوى خۆم بیربچێتەوە،
کەس بێزی نەدەهات هاوڕێیەتیمان بکات،
هەندێک وایان دەزانی ئێمە لەماڵەوە خۆڵ دەخۆین و بۆنی خۆڵمان لێدێ ، لەکاتێکدا ئێمە ئاسایی دەژیاین و خواردنمان لێدەناو خۆماندەشۆری وەک هەر خێزانێکی تری ئاسایی،
لە قوتابخانە کەس هاوڕێیەتی نەدەکردم پێیان شەرم بوو لەتەنیشتیشم دانیشن،
بیرمە ڕۆژێک لەپۆلدا مامۆستا لێ پرسیم خەونی تۆ چیە دەتەوێت ببیت بەچی.؟
یەکێک لە خوێندکارەکان خێرا وەڵامی دایەوە دەیەوێت ببێتە خۆڵڕێژ ، هەموویان پێکەنین منیش زۆر گریام ،
مامۆستا هاتەلام و توند باوەشی پێداکردم و بەگوێما چرپاندی:

هەرگیز بێزار مەبەو شەرم لەکارەکەی باوکت مەکە،
وتى:
منیش باوکم حەرەسی بینایەکەو جلێکی کۆنی پۆشیوەو قادرمەکانی ئەوێش پاکدەکاتەوە ، دەبێت بەهێزبیت و ڕێگەنەدەیت هیچ شتێک ببێتە بەربەست لەژیانت ..
ڕۆژگار تێپەڕی و لەقۆناغی ئامادەیی بەپلەیەکی زۆر بەرز دەرچووم و لەکۆلێژی پزیشکی وەرگیرام ،
ئەمجارەیان گوێم لێدەبوو خەڵک دەیان ووت :
دکتۆرە هات دکتۆرە ڕۆیشت لەناخەوە هەستێکی زورخۆشم هەبوو ،
خانوەکەمان فرۆشت لەشوێنێکی تر خانویەکی گەورەترو خۆشترمان کڕی، ئیتر پێوویستی نەکرد باوکم بڕواتەوە بۆ کارەکەی، بوومە پزیشک ، هەموو خوشک و براکانم گەورە بوون ، دوان لەبراکانم بوونە ئەندازیار ، یەکێکیشیان بوویە پزیشکی دان خوشکەکەشم لەکۆلێژی دەرمانسازی وەرگیرا ،
سوپاس بۆخوا ژیانمان بەتەواوی گۆڕا ، لەهەمووشتێک سەرکەووتین ، هاوسەرگیریمان کرد ، هەمان کات چاکەو فەزڵی باوکمان بیرناچێت کە لەهەمووان زیاتر خەمی دەخواردین و هەوڵی دەدا خواردنێکی حەڵاڵمان بۆ پەیدا بکات،

بەڵام هەرگیز مەحاڵە ئەو ڕۆژانەمان بیرچێتەوە کە بانگیان دەکردین مناڵی خۆڵەکە..!

داوا دەکەم :
منداڵەکانتان جوان پەروەردە بکەن.
فێری ڕێزو خۆشەویستیان بکەن.
فێریان بکەن بێجیاوازی ڕێز لە هەمووکەس بگرن.
جیاوازی نەکەن لەنێوان مناڵی وەزیر و مناڵی هەژار.

٭ لەعەرەبیەوە/ Deary Ahmedy

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 841

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram