سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  منداڵەکانتان له كاتى خەوتن ڕوقیەی شەرعیان بۆ بکەن.!
گۆڕینی فۆنت



🚨 هەتاکو دەتوانن ئەو کاتانەی کە منداڵەکانتان خەوتوون ڕوقیەی شەرعیان بۆ بکەن ..

🔸 بە سورەتی فاتحە و موعەویزەتان (الفلق و الناس) و نزا و ویردەکان مەسحی سەر و جەستەیان بکەن.

🔹شەیتان لە کەڵکەڵە و دەوری سەریانە لە مۆبایلەکاندا، لە چواردەوریانە لە شەقامەکاندا .. چاوپیس و بەخیلەکان بەردەوام زەفەر بە جەستەیان دەبەن!

🔸 منداڵی وا هەیە تەواوی تەمەنی بەسەردەبات بەبێ ئەوەی بۆ تەنها جارێکیش لەلایەن دایک و باوکیەوە ڕوقیەیەکی شەرعی بۆ کرابێت یان موعەویزەتانی بەسەردا خوێندرابێت! سكڵا و گلەییش دەکەن لەوەی حاڵی منداڵەکانیان باش نیە.

🔹 تکایە با بەردەوام ماڵەکانتان پڕ بێت لە سورەتی بەقەرە و نزا و ویردەکان ...

بەرەکەت کەم ناکات، شەڕ و ئاژاوەی نێوان هاوسەران نابێت، هێرشی شەیتانەکان بۆ سەر دڵەکان نابێت، ئیلا مەگەر واز لەو شتانەی سەرەوە بهێنن ⚠️

🔹 تکایە بەو شتانەی سەرەوە ئارامی و خۆشبەختی و بەرەکەت بۆ ماڵەکانتان بگەڕێننەوە.

لە پەیجی کەناڵی ئافەرین وەرگیراوە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 64

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram