ڕێگە پێدراوەکانی ناو نوێژ / نوێژکردن بە پێڵاوەوە درووستە و ئاساییە بۆ نوێژ خوێن نوێژ بە پێڵاوەکانیەوە بکات بەڵکو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) چەندین جار نوێژی کردووە بە پێڵاوەوە کردووە 1- سعیدی کوڕی یزید - خوا لێی ڕازی بێت - فەرمووی : پرسیارم کرد لە ئەنەسی کوڕی مالیك کە ئایا پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) بە پێڵاوەوە نوێژی کردووە ؟ ئەویش فەرمووی بەڵێ ① 2- وە (عبداللە) ی کوڕی (عەمر) خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەری خوام دیوە (صلی الله علیه وسلم) هەم بەپێی پەتی و هەم بە پێڵاوەوە نوێژی کردووە ② 3- پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : پێچەوانەی جوولەکە بکەن ئەوان بە خوفە و پێڵاوەوە نوێژ ناکەن ③ _ _ __ #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق #نوێژ_پشووە_ڕاستەقینەکە ① : متفق علیە (📗صحيح البخاري - 386) (📗صحيح مسلم - 555) ② : (📗 سنن ٲبی داود - 653) (📗 مشكاة المصابيح -1/769) ③ : (📗 سنن ٲبی داود - 652) (📗صحيح الجامع الصغير - 3210). پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org