ئایا دروستە ڕۆشتن و ڕێکردن لە ناو نوێژدا.؟ درووستەو ئاساییە بۆ نوێژ خوێن بڕێک کەم بە ڕێگادا بڕوات لەکاتی پێویستیدا بەبێ ئەوەی نوێژەکەی ببڕێت. بەڵگەشمان ئەم فەرموودەیەیە کە دایکە عائشە - خوا لێی ڕازی بێت- بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرمووی: " پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) لە ماڵدا نوێژی دەکرد ، وە دەرگایشی لێ داخرا بوو ، جا منیش هاتم لە دەرگام دا، ئەویش ڕێی کردم بۆی کردمەوە ، پاشان گەڕایەوە بۆ شوێنی نوێژەکەی ، (عوروەی کوڕی زوبەیر کە گێڕەرەوەی فەرموودەکەیە) عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) وەسفی دەرگاکەی کرد کەوا ڕووەو قیبلە بوو" ① وە (ابن حجر) ی عەسقەلانی لە (فتح) دا دەفەرموێت : زانایان کۆکن کە ڕۆیشتنی زۆر نوێژی فەرز بەتاڵ دەکاتەوە جا بۆیە فەرموودەکە بۆ ڕۆیشتنی کەمە. تێبینی : پێویستە لەکاتی جووڵە کەمە پێویستەکەدا ڕوو لە قیبلە وەرنەگێڕی ئەمەش نابێتە ڕێگر بۆ نموونە ئەگەر واپێویستی کرد بەلای چەپ یان ڕاست یان پێش و پاشت جووڵەیەکی کەم بکەیت ئەوە بەلاتەنیشتدا دەڕۆیت یان بە پشتا دەگەڕێیتەوە یان ڕاست کەمێک دەچیتە پێشەوە بەهەمان ئاڕاستەی قیبلە نەك بەتەواوەتی لاشەت وەرچەرخێنی بۆلایەکی تر و ئاڕاستەیەکی تر چونکە ڕووکردنە قیبلە ڕوکنە وەرچەرخانی لاشە بەتەواوەتی بۆ ئاڕاستەیەکی تر نوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە بەڕای جمهوری زانایان #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق ① : (📚سنن ٲبی داود : 922) (📚 سنن الترمذي: 601) ، وە لە (📚سنن النسائی : 1206) و حسنە الالبانی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org