چۆنیەتی وەڵامدانەوەی سەلام لەناو نوێژدا.؟! هەر کاتێك سەلام کرا لە نوێژخوێن و لەناو نوێژدا بوو ئەوە درووستە بۆی وەڵامی بداتەوە و بە دەستی ئاماژە بکات سهیبی کوڕی سینان - خوا لێی ڕازی بێت - فەرمووی : 1- بەلای پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) تێپەڕیم نوێژی دەکرد ، جا سەلامم لێکرد ، ئەویش وەڵامی سەلامەکەی دامەوە بە ئاماژەکردن وابزانم بە پەنجە ئاماژەی بۆکردم① 2- عبداللە ی کوڕی عمر - خوا لە خۆی و باوکی ڕازی بێت - فەرمووی : بە بیلالم وت چۆن پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەڵامی دەدانەوە لە نوێژدا کاتێ سەلامیان لێ دەکرد ئەویش فەرمووی : بە دەستی ئاماژەی بۆ دەکردین ② ① : (📗 صحيح ابي داود - 925) ، (📗 صحيح الترمذي - 367) ② : (📗 صحيح ابي داود - 927) (📗 السلسة الصحيحة - 1/632) پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org