سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بۆ ئەو کەسانەی نــــــوێژ بە پەلە پەل ئەکەن !
گۆڕینی فۆنت


بۆ ئەو کەسانەی نــــــوێژ بە پەلە پەل ئەکەن !

پێغەمبەرمانﷺفەرموویەتے:
( پیاوی وا هەیە نوێژ ئەکات شەست ساڵ وە نوێژەکەشی لێ وەر ناگیرێ -قبوڵ نابێ لای خوا- لە وانەیە رکوعی تەواو بکات بەڵام سەجدەی تەواو نەبێ ، وە سەجدەی تەواو ئەکا ڕکوعی تەواو ناکات ) . سلسلة الاحاديث الصحيحة 2535

پێغەمبەرمانﷺفەرموویەتے:
خوای عز وجل سەیری نوێژی بەندەیەک ناکات کە پشتی بەرز ناکاتەوەو ناوەستێ لە بەینی ڕکوع و سەجدە بردنیدا ) .
سلسلة الاحاديث الصحيحة 2536

پێغەمبەرمانﷺفەرموویەتے:
نوێژ سێ بەشە : پاکی -دەست نوێژ- بەشێکە وە ڕکوع بەشێکە وەسەجدە بردن بەشێکە ، ئەوەی ئەنجامی بداو بیگەیەنێ بە مافی خۆیەوە ئەوە لێی وەرئەگیرێ -نوێژەکەی- وە هەموو کردەوەکانی تری لێ وەر ئەگیرێ -لای خوا قبوڵ دەبێ- وە هەر کەسێ نوێژەکەی بە سەردا بدرێتەوەو لێی وەر نەگیرێ -لای خوا قبوڵ نەبێ- ئەوە هەموو کردەوەکانی بە سەردا ئەدرێتەوەو لێی وەر ناگیرێ )
. سلسلة الاحاديث الصحيحة 2537

( لە ابي هريرة ڕەزای خوای لە سەر بێت ئەفەرموێ : پیاوێک هاتە ناو مزگەوتەوە نوێژی کرد پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە لایەکی مزگەوت بوو جا هات سەلامی کرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەویش پێی فەرموو : بگەڕێوە نوێژ بکە چونکە تۆ نوێژت نەکرد ! جا پیاوەکە گەڕاوە نوێژی کرد پاشان دیسان هاتەوە سەلامی کرد ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : سەلام لە سەر تۆش و دوو بارە پێی فەرموو : بگەڕێوە نوێژ بکە تۆ نوێژت نەکرد ، لە سێهەم جار پیاوەکە ووتی : فێرم بکە -چۆن نوێژ بکەم- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەگەر هەڵسای بۆ نوێژ -ویستت نوێژ بکەی- ئەوە دەست نوێژێکی جوان بگرە -یانی کەم و کوڕی نەبێ- پاشان ڕوو بکە قیبلە و بڵێ الله اکبر ئینجا ئەوەنەی بۆت ئاسانە قورئانی کە لات هەیە -یانی لە بەرتە- بخوێنە ، پاشان رکوع بەرە -بڕۆ بۆ ڕکوع- هەتا ئەمێنیتەوە -بە شێوەیەک کە هەموو ئێسک و ماسولکەکان ئەوەستن- لە ڕکوع ، پاشان سەرت بەرز بکەوە هەتا ڕاست ئەبیتەوە و ئەوەستی ، پاشان کڕنوش -سەجدە- بەرە تا ئەمێنیتەوە لە سەجدە ، پاشان سەر بەرز بکەوە هەتا ڕاست ئەبیتەوە و دا ئەنیشی بە تەواوی ئەمێنیتەوە لە دانیشتنەکەت ، پاشان کڕنوش بەرەوە تا ئەمێنیتەوە لە کڕنوش -مەبەست لە مانەوە لە و روکنانە مانەوەیە تا زیکرەکان بە ڕەوانی ئەخوێنی و پەلە نەکردنە- پاشان سەر بەرز بکەوەو هەڵسەوە تا ئەوەستیت بە پێوە ، پاشان ئەوە بکە لە هەموو -ڕکاتەکانی- نوێژەکەت ) .
رواه البخاري و مسلم

با سوود وەربگرین لەو فەرمودانە

نوێژ پایەی دووەمە لە ئیسلامدا وەگەورەترین فەرزە لە پاش بڕوا بوون بە خواو بڕوا بوون بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم جا کە ئاوها گرنگ بێ لە سەرمان پێویستە لە هەموو شتێک زیاتر گرنگی پێ بدەین و بیپارێزین ، سەیر بکەن ئەگەر کەسێک نوێژی لێ وەرنەگیرێ لای خوا هەموو کردەوەکانی لێ وەر ناگیرێ ! با ئەو کەسانە بە خۆیانا بچنەوە کە نوێژەکانیان بە پەلە ئەکەن و هەر لە کۆڵ خۆیانی ئەکەنەوە ، وە ئەوانەش بە خۆیانا بچنەوە کە هەر نوێژ ناکەن و ئەڵێن وەڵا دڵمان باشەو چاکە ئەکەین و کەس ئەزیەت نادەین ! ئاخر ئەوەی نوێژ بکا بەڵام بە کەم و کوڕیەوە و سەجدەو رکوعی تەواو نەبێو پەلە بکا ئەوە نوێژەکەیشی و چاکەکانی تریشی لێ وەر ناگیرێ ئەی چی بۆ ئەو کەسەیە کە هەر نوێژ ناکاو خۆشی بە کەسێکی چاک ئەزانێ !!!؟
وە با کەس بەوە نەخەڵەتێ بڵێ من ئەوەنە ساڵە نوێژ ئەکەم ئەگەر نوێژەکانی بە جوانی نەکات و سەجدەو ڕکوعی تەواو نەبێ ئەوە هەر ماندوو بوونی بۆ ئەمێنێتەوە لە بەر ئەوە با هەموومان بە نوێژەکانمان بچینەوە تا بۆمان ئەکرێ پێش ئەوەی مردن بێتە سەرمان ئەو کاتە بە هیچ دەرمانێ چارمان ناکرێ !.

سەرچاوە: کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کەلەکۆ کردنەوەو نوسینی باوکى حارثە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 838

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram