ده‌نگی ئیسلام سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا "هۆرست کۆله‌ر" له میانه‌ی وتووێژ؛کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "فرانکفۆرته‌ر ڕۆند شا‌و"ی ئه‌ڵمانیاییدا، که پێرێ بڵاو بۆته‌وه، داوای ده‌ربڕینی لێبورده‌یی کرد له‌گه‌ڵ باڵاپۆش (حجاب)ی ژنانی موسڵماندا؛ ئه‌و ئه‌مه‌ی به هیچ کۆسپێك دانه‌نا له به‌رده‌م پرۆسه‌ی خۆگونجاندنی موسڵمانان له‌ناو کۆمه‌ڵگاکانیان به ئاماژه‌کردن به ڕۆڵی به‌رزی ژنی موسڵمان له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیاییدا. "کۆله‌ر" وردتر باسی له "کۆڕی ئیسلام" کرد که وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له مانگی ئه‌یلوولی ڕابوردوودا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی موسڵمانانی وڵاته‌که ڕێکی خستبوو و به ههنگاوێکی گرنگ له ڕێی خۆگونجاندنی موسڵمانان له کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیایی دانا. به‌مه‌ش داوای له سه‌رجه‌م دانیشتووانی ناو سنووری ئه‌ڵمانیا کرد هه‌ستی لایه‌نگریی خۆیان بۆ وڵات، زمان، دابونه‌ریت و ڕۆشنبیریی ئه‌ڵمانیا قووڵتر بکه‌نه‌وه. له لایه‌کی تره‌وه، "کۆله‌ر" ئه‌و هه‌ڕه‌شه خوێناویییانهی دژ به "ئیکین دیلیجووتس"، په‌رله‌مانتاری حیزبی سه‌وزه‌کان و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك، پاش ئه‌وه‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌می ڕابوردوو له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌ییدا داوای له کچان و ژنانی موسڵمانی ئه‌ڵمانیا کردبوو که واز له باڵاپۆش بێنن بۆ به‌دیهێنانی خۆگونجاندنی باشتر له کۆمه‌ڵگادا، مه‌حکووم کرد. له کاتی خۆیدا سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی ڕه‌وه‌ندی موسڵمانی تورك له ئه‌ڵمانیا ڕه‌خنه‌یان له‌و هه‌ڕه‌شانه گرتبوو و دا‌واشیان له په‌رله‌مانتاره‌که کردبوو که ئاگای له لێدوانه‌کانی خۆی بێت و ڕه‌چاوی ئه‌و بارودۆخه هه‌نووکه‌یییه بکات که موسڵمانان له سایه‌ی ئه‌و تێکه‌ڵکردنه ڕوونه‌ی نێوان تۆقاندن و ئیسلامدا، تێیدا ده‌ژین. هه‌روه‌ها "کینان کولات"ی سه‌ر به یه‌کێتیی تورکیی به‌رلینیش پێداگری له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین بۆ هه‌مووان کرد، هاوکات داوای له نوێنه‌ره ئهڵمانیایییهکه کرد که با ئاگای له لێدوانه‌کانی بێت و وتی: "له‌م وڵاته‌دا زۆر دژواره که جیاوازی له‌نێوان تۆقاندنی ئیسلامی و پاڵاپۆشی ئیسلامی بکرێت، بۆیه له‌م جۆره لێدوانانه کاریگه‌ریی نه‌رێیی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی و ئارامیی کۆمه‌ڵایه‌تی. (المفکرة الإسلام)