سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند ئەحكامێكى رۆژوو گرتن تايبەت بە ئافرەتان.!
گۆڕینی فۆنت


چەند ئەحكامێكى رۆژوو گرتن تايبەت بە ئافرەتان.!

زۆر کات پرسیاری ئەم بابەتە مێشکی هەندێکمانی سەرقاڵ کردوەو چەندین جار پرسیار کراوەو نەگەشتوین بە ئەنجام، بۆیە لێرەدا بە گرنگی دەزانين تۆزێ بە وردی ئەم باسە ڕون بكەينەوە بۆ خوێنەرانی خۆشەویست.
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین هەرکات ئافرەتی سک پڕو شیر دەر بەهۆی بەڕۆژوو بونەوە هیچ زیان بە خۆیان یان بە کۆرپەلەکەیان نە دەگەيشت ئەوە ئەبێ بەڕۆژوو بن و بیانویان نامێنێ بۆ بەڕۆژوو نەبوون.
بەڵام هەرکات زاندرا بەهۆی بەڕۆژوو بونەوە زیان بە خۆیان یاخود کۆرپەکەیان یاخود هەردوکیان گەشت ئەوە کۆدەنگی زانایان لەسەر ئەوەیە دروستە بەڕۆژوو نەبن.

دیارە هەرکاتیش بە ڕۆژوو نەبن لەم سێ حاڵەتە دەرناچێت:

یەکەم: کاتێک ترسا زیان بە خۆی و منداڵەکەی بگات.

دووەم: کاتێک ترسا زیان تەنها بە منداڵەکەی بگات جا لە سکیدا بێت یاخود شیرە خۆرە بێت، بەوەی شیری کەم بکات.

سێيەم: ئەگەر ترسا لە خۆی بەتەنها کە بەهۆی ڕۆژووەوە توشی زیان بێت.

کورتەی بۆچوون و فەتواكە:

قسەی ڕاست و دروستی زۆربەی زانایان ئەوەیە هەرکات ئافرەت بە هۆی سک پڕیەوە یا خود بەهۆی شیر پێدانەوە بە ڕۆژوو نەبوو، ئەوە گرتنەوەی هەر لەسەرەو نابێ گرتنەوەی ڕۆژوەکەی فەرامۆش بکات و پێی وابێت تەنها بە فیدیە لە کۆڵی دەبێتەوە.
چونکە دەقی ئایەتی قورئانمان هەیە کە نەخۆش دوای لاچونی نەخۆشیەکەی ڕۆژوەکە ئەگریتەوە، ئافرەتی سک پڕیش بە نەخۆش لە قەڵەم دەدرێت. وە فەرموودەی راست و دروسمان لەبەر دەستدایە کە شیردەریش ئەتوانێ بە ڕۆژوو نەبێت وەک سک پڕ، پاش تەواو بوونی شیر پیدانەکەی ڕۆژووەكە ئەگرێتەوە.
بۆیە لە هەموو حاڵێکدا ئەبێ ڕۆژوەکە بگرێتەوە، وە ئەگەر خۆی ویستی و ئارەزوی لێ بوو فیدیەش بدات بە هەژاران ئەوە کارێکی باشی کردوە، بەڵام پێویست و واجب نیە لەسەری تەنانەت ئەگەر ساڵیشی بەسەردا بڕوات و ڕۆژووەكەى نەگرتبێتەوە هەر كێشە نيە.

خواش باشتر دەزانێ..

وەڵامدانەوەى/ مامۆستا مەلا شاخوان سيامنصوري.

درێژەى فەتواكە لە ماڵپەرى دەنگى ئيسلامە:
https://www.dangiislam.org/Faq_Detail.aspx?FileID=97...

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 595

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram