لێشـاوی موسوڵمـانبوونی بەڕیتانیـا بەڕەگەز ئینگلیزەکـان لە زیـاد بوونایە. ساڵانە نزیکەی ۱۰۰ هەزار بەڕیتـانی موسڵمان دەبن کە ٧٠٪ یان بەڕەگەز ئینگلیزن و زۆرینەیان ئافرەتن و تەمەنیان لە ٢٧ ساڵانە و کاتێک ڕاپرسیان لەگەڵکراوە بۆ هۆکاری موسڵمانبوونیان دەڵێن : " بێزار بووین لە بەکارهێنانمان وەکو شتومەک ! " هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی گروپی (Faith matters) دەڵێت : وڵاتی بەڕیتانیا بەرەو وڵاتێکی موسڵمانبوون هەنگاو دەنێ ! بەپێی سایتی (Pew)ی ئەمریکی کە ڕێکخراوێکی ئامار و ئەژمارکردنی ئەمریکیە دەڵێت : بەهاتنی ساڵی ٢٠٥٠ ئیسلام دەبێتە یەکەم ئاین لە جیهاندا ، هەر بۆیە ترسێکی زۆریان لێنیشتووە . شایانی باسە ئەوڕوپی و ئەمریکی پێش ئەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە بە چەند مانگێک خوێندنەوە و بەدواداچوون دەکەن لەسەر ئیسلام و پاشان بە عەقڵ و دڵ و ڕۆح دێنە ناو ئیسلامەوە هەر بۆیە جێبەجێکردنی ئیسلام و شەعائیرەکانی لای ئەوڕوپی و ئەمریکیە موسڵمانبووەکان زۆر باشتر دەردەکەوێت وەک لەکەسانی وەکو ئێمە و مانان ، زۆر بە مولتەزیمی پەیڕەوی ئیسلام ئەکەن (شكلا و مضمونا) و زۆریشیان دەبنە بانگخواز . پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org