سروشتی_ژنان..! سروشتی ژنەکان ئاوایە، یەک وشەی شیرینت، ڕێک ژیانی ئەگۆڕێت.! دەستگیرانەکەم پێش ئاهەنگەکەمان ویستی عەدەسە بکاتە چاوی بەڵام من ڕازی نەبووم بەڵام ئەو هەر سوور بوو، منیش چووم لەگەڵی چونکە زۆر حەزی پێ بوو، ئەو عەدەسانەمان کڕی کەحەزی پێی بوو. وتی: بۆچی تۆ ئەتوت نابێت عەدەسە بکەیتە چاوت؟ وتم: چونکە ڕەنگی چاوەکانت زۆر لەو عەدەسانە جوانترە، ڕۆژی ئاهەنگەکەمان بینیم عەدەسەکانی لەچاو نەبوو. جارێک بە خوشکەکەمم وت کەمێک گەنمەشامی بتەقێنێت بۆم حەزم پێیە، وتی ناتوانم ئێستا مشغووڵم، بۆ خۆت نایکەیت؟ وتم: تۆ لە من جوانتر دروستی ئەکەیت لەڕاستیدا واش نەبوو نیوەی ئەسووتان، هەستا چوو مەنجەڵێ گەنمەشامی تەقان گەرچی دەستیشی گیرابوو مشغووڵ بوو، ئەمجارە تەنانەت یەک دەنکی گەنمەشامیەکە نەسووتابوو. ژنێک هەموو کات مکیاجی ئەکرد بۆ مێردەکەی، پێی وت من ئەوندە مکیاجم کردووە هەموو دەم و چاوم سووتاوەو بووە بە زیبکە بەڵام ناشتوانم نەیکەم چونکە بێ مکیاج زۆر ناشیرینم! مێردەکەی وتی: بەڵام جارێک بێ مکیاج تۆم دی زۆر لەئێستات جوانتر بووی بەسروشتی جوانتری، مێردەکەی ئەڵێت: لەو کاتەوە هیچ کات بە مکیاجەوە نەمبینیوە. جارێک خوشکەکەم لێم توڕە بوو هەر هاواری ئەکرد کەمن ئیهمال بووم و گوێ بەهیچ نادەم و زۆر شتی تر، من هیچم نەوت تا قسەکانی تەواو کرد ئەینجا وتم ئەم ماوەیە کێشەم هەیە زۆر بێزار و ماندووی کردووم! یەکسەر شێوازی قسەکردنی خوشکەکەم پێچەوانە بۆوە لەهاوار و بۆڵەوە بۆ دڵدانەوەو یارمەتیدانم هەر لەلام بوو تا دواسات و حاڵم باش بوو. ڕاستیان وتووە کە ئافرەت دڵی لە گوێکانیەتی واتە گەر ئافرەتێک شاخێک هەڵبگرێت و بیگوێزێتەوە، تۆ هاتیت و وتت خێرت بنوسێت و دەستت خۆش بێت هەموو ماندووبونی ئەڕوات. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org