سه‌رى ساڵی نوێی كۆچی و په‌یامێك و چه‌ند ئه‌حكامێكی پێویست سه‌باره‌ت به مانگی موحه‌ڕڕه‌م عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ١٤٣٢ ساڵ له‌مه‌وپێش موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا له شاری مه‌ككه‌ی زێدی خۆی له‌پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كان له به‌ندایه‌تیی مرۆڤه‌وه ڕزگار بكات بۆ به‌ندایه‌تیی خودای تاقانه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شیرك و بتپه‌رستی و تاریكی به‌ره‌و نوور و ڕووناكی خوداناسی ببات و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به خوێن و جه‌سته ئاوێته‌ی یه‌ك بكات و وه‌ك برا و كه‌سی یه‌كتری لێبكات و هه‌موو مرۆڤه‌كان پێكه‌وه بتوانن به‌یه‌كه‌وه بژین و كه‌س نه‌توانێت زوڵم و سته‌م له‌وی دى بكات و له‌دوای ئه‌مانه به‌گشتی و به تایبه‌تی تر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌نها و ته‌نها ملكه‌چی (رب العالمین) بن به هه‌ر سێ به‌شی خوداناسییه‌وه: "توحیدالربوبیة، توحید الالوهیة، توحید الاسما‌ء والصفات" له‌یه‌ك جیا نه‌كه‌نه‌وه و هه‌موو په‌رستشێكی ڕه‌ها "مطلق" هه‌ر بۆ خودای تاقانه بێت. دواى ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه و قه‌بووڵكردنی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ئیهانه و سووكایه‌تیپێكردنه له‌پێناو ئه‌وانه‌ی باس كران، پاشان مه‌رحه‌له‌ی ده‌عوه و بانگه‌واز ته‌واو ده‌بێت و مه‌رحه‌له‌ی هیجره‌ت و به‌جێهێشتنی زێد و كه‌سوكار و ماڵومناڵ ده‌ست پێده‌كات. هیجره‌تیش به مانای ڕاكردن نییه له ده‌ست دوژمن له‌پێناو ئاسووده‌ییی مرۆڤه‌كان خۆیان، به‌ڵكوو هیجره‌ت به مانای پشتكردنه له ناحه‌قیكاران و ڕوووه‌رچه‌رخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان. هیجره‌ت ته‌نها و ته‌نها بۆ ئاسووده‌یی و ئازادیی ڕاده‌ربرینی مه‌نهه‌جی خودای (رب العالمین)ه و به‌س. ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خودا "صلى الله علیه وآ‌له وسلم" شه‌وی ٢٧ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رامبه‌ر به ١٢ له‌سه‌ر ١٣ی مانگی سێبته‌مبه‌ری ٦٢٢ی زایینی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و ڕووی كرده ماڵی هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌بووبه‌كری سدیق "ڕه‌زای خوای لێبێت". دوای ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی هیجره‌ت و بڕینی ئه‌و ڕێگا دووره‌ی نێوان مه‌ككه و مه‌دینه، سه‌ره‌نجام ڕۆژی دووشه‌م ٨ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین ساڵی كۆچییه، به‌رامبه‌ره به ٢٣ سێبته‌مبه‌ری ساڵی ٦٢٢ی زایینی، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشتنه "قوبا" و بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ له "قوبا"دا مانه‌وه و بناغه و پایه‌ی مزگه‌وتی قوبای لێدا و نوێژی تێدا كرد، كه ئه‌و مزگه‌وته‌یه به یه‌كه‌مین مزگه‌وت داده‌نرێت كه دامه‌زرابێت له‌سه‌ر ته‌قوا و پارێزگاری له‌دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی. پاشان ڕۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می هه‌مان مانگ به‌رامبه‌ر به ٢٧ی سێبته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵی زایینی، پێغه‌رمبه‌ری نازدار و زه‌حمه‌تكێش له‌پێناو سه‌رخستنی دینی خودا و پایه‌داربوونی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی گه‌یشته شاری مه‌دینه و به شێوازێكی زۆر جوان و بێوێنه پێشوازییان لێكرا و به‌و شێوه‌یه به‌شێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ركرده ته‌واو بوو كه ده‌وری مه‌ككی بوو و پێی نایه ناو ده‌وری مه‌ده‌نی و ئیتر له‌وێوه ئاواته گه‌وره‌ی خۆی و موسڵمانانی هێنایه دی و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێكهێنا. خودایا! جه‌زای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت له‌بری ئوممه‌ته‌كه‌ی بده‌یته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه‌ی دوا ئوممه‌ت شاهیدی ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ئێش و ئازارانه‌ی موحه‌ممه‌د له‌پێناو سه‌رخستنی كه‌لیمه‌ی ته‌وحیددا ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی پێی سپێردرابوو به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست گه‌یاندی. چه‌ند ئه‌حكامێكی پێویست سه‌باره‌ت به مانگی موحه‌ڕڕه‌م: مانگی موحه‌ڕڕه‌م یه‌كێكه له چوار مانگه حه‌رامكراوه‌كان (رجب، ذو القعدة، ذو الحجة، محرم) و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕێز و گه‌وره‌ییی ئه‌و مانگه‌وه هاتووه، وه‌ك: ئه‌بووهوره‌یره ده‌یگێرێته‌وه و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: أفضل الصیام بعد شهر رمضان؛ شهر اللَّه الذی تدعونه المحرم. رواه مسلم. واته: به‌ڕێزترین و به‌نرخترین ڕۆژوو له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه و زۆرێك له هاوه‌ڵان و زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ١٠ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی مه‌حەڕڕه‌م پیرۆزترینی ڕۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌یه. له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و ڕووداو كه ئێستا له‌م كورته باسه‌دا باس ناكرێن. ئیمامی بوخاری و موسلیم له ئیبن عه‌باسه‌وه ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن: قدم النبی صلی الله علیه وسلم المدینة فوجد الیهود صیامًا یوم عاشورا‌ء. فقال: «ما هذا الیوم الذی تصومونه» ؟، قالوا: هذا یوم أنجی اللَّه فیه موسی وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسی شكرا فنحن نصومه، فقال صلی الله علیه وسلم : «نحن أحق بموسی منكم» . فصامه وأمر بصیامه. كه پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" كاتێ كه هاته مه‌دینه بینی یه‌هووده‌كان له ڕۆژی ١٠ی موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو ده‌بن، پرسیاری كرد و فه‌رمووی: بۆچی له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ وتیان: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كه خودای گه‌وره مووسا و گه‌له‌كه‌ی له فیرعه‌ون ڕزگار كرد و فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی له ئاودا غه‌رق كرد، پاشان مووسا "علیه السلام" له شوكرانه‌بژێریدا به‌ڕۆژوو بوو، بۆیه یه‌هووده‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژوو ده‌بن. دواتر پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رمووی: ئێمه شایسته‌ترین به مووسا له ئێوه‌ی یه‌هوود. كه‌وابوو بۆ موسڵمان شایسته‌یه له ١٠ی موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو بێت. هه‌روه‌ها ئه‌بووقه‌تاده له پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ده‌گێڕێته‌وه كه: أن رجلا سأل النبی صلی الله علیه وسلم عن صیام عاشورا‌ء فقال: «أحتسب علی اللَّه أن یكفر السنة التی قبله». رواه مسلم. پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" سه‌باره‌ت به ڕۆژووی عاشوورا واته ١٠ی موحه‌ڕڕه‌م، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: هیوام وایه كه به‌هۆی ڕۆژووگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له تاوانی سالێكی پێشوو خۆش ببێت. وه سه‌باره‌ت به ڕۆژووگرتنی ٩ی موحه‌ڕڕه‌م ئیبن عه‌باس ڕاسته‌وخۆ له پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕیوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: لئن بقیت إلی قابل لأ‌صومن التاسع. واته: ئه‌گه‌ر مام و ته‌مه‌نم درێژ بێت ساڵی داهاتوو ڕۆژی ٩ی موحه‌ڕڕه‌میش به‌ڕۆژوو ده‌بم. كه‌وا بوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه مانگی موحه‌ڕڕه‌م خۆی بۆ خۆی مانگێكی پیرۆزه و به‌تایبه‌ت ١٠ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه و هه‌ر جۆره عیباده‌تێك تیایدا گه‌وره و پیرۆزه و به‌تایبه‌تی تر ڕۆژووی ڕۆژی ٩ و ١٠ی موحه‌ڕڕه‌م. خودایا! ئێمه‌ش له‌م مانگه‌دا و به‌تایبه‌تی له ڕۆژی ٩ و ١٠ ی موحه‌ڕڕه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بین و تۆش لێمان خۆش ببه. ئامين!