ئەی ئافرەت..!! پیاوەکان بەو ڕادەیە دڕندەو ناشرین نین، ترسناک نین... مەیانکەن بە دێوەزمە!! بەڵێ پیاو هەیە بۆ خەندەی ئافرەتێک، تەمەنێک جوانی و شادی دەبارێنێت! پیاو هەیە بۆ ئاسوودەیی ئافرەتێک یاری لەگەڵ مەرگ دەکات! ئەرێ ئێستاش پیاوانێک هەن بۆ شکۆی ئافرەتێ دەبن بە خۆڵ، دەبن بە مۆم یا وەک چرایەک ڕووناکی دەکەن بە دڵیدا! پیاوانێک هەن ترس سەرتاپای جەستەیان ڕادەکێشێت بە لەدەستدانی ئافرەتێک! بێ ئۆقرەیی باڵدەکێشێت بەسەر هەست و ویژدانیاندا! ئیتر بۆ دەبێت بەتەنها دڵشکانێک یا هەر هۆکارێکی تر، دۆزەخی ڕق و کینە داگیرسێنیت بەرامبەر پیاوانی دونیا..! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org