خۆشیە بێ وێنەکانی جیهانی بەرزەخ 😍 سەرەتا / خەڵکان کاتێک کە گوێیان لە وتارێک، یان کورتە ڤیدۆیەکی باسی مردن دەبێت، بەم شێوەیە لێی تێدەگەن کە لەراستیدا هەڵەیە..! مەیتێکە شۆڕی دەکەنەوە بۆ ناو چاڵێکی تەسک و تەنگ و وە رۆیشتن بەرەو قوڵیەکی ٣ مەتری تەسک و تاریک و پڕ لە ئازارو ئێش و عەزاب و سزا ، رۆیشتن بەرەو نەمان و لەناوچوون و فەوتان و تاریکایی سەخت..هتد (خوای گەورە بمانپارێزێ لێی بەگەورەیی خۆی) بۆچی تەنها بیرمان لای سزا بێ و بیرمان لای سۆزو رەحمەت نەبێ لە کاتێکدا سۆزو رەحمەتی لەسەر خۆی فەرز کردووە..كتب على نفسه الرحمة.. ئایا… 🔸دەزانن خۆشترین ڕۆژ ڕۆژی گەیشتن بە پەروردگارە دەزانن کاتێ دەمرین ئەوکات دەگەین بە پەروەرێن و لەبەردەستی ارحم الراحمیندا دەبین. واتا/ لەبەردەستی ئەو پەروەردگارەداین کە بۆ مرۆڤەکان بەسۆزو بەڕەحم ترە وەك لە دایکێ بۆ ڕۆڵەکەی!! پێغەمبەر.... درودی خوای لەسەر....ئاژەڵێکی بینی سمەکانی لە بەچکەکەی دور دەخستەوە فەرمووی...(إن ربنا ارحم بنا من الام على إبنها). واتە..بێگومان پەروەردگارمان زۆر بەرحم ترە لەدایك بۆ ڕۆڵەکەی 🔸ئایا نازانی ئەگەر تۆ بەهەشتی بیت کاتێک بەرزکرایتەوە بۆ ئاسمانی حەوتەم لەلایەن فریشتە رووگەش و بۆنخۆشەکان پەروەردگار مژدەی رازیبوون و مژدەی بەهەشتی پێ دایت و گۆرەکەت بۆ کرا بە باخێک لە باخەکانی بەهەشت و خواردنی بەهەشتی دەدەنێ و دەرگایەكت لەبەهەشت بۆ دەکەنەوە..ئەوکات بۆنی خۆشی بەهەشتت بۆ دێت و هەموو بەیانی و ئێوارەیەک شوێنت لە بەهەشت نیشان دەدەن تۆش دەپاڕێیتەوە لە پەروەردگارو دەڵێی خوایە قیامەت بەرپا بکە خوایە خێرا بکە … بۆ ئەوە وا دەڵێیت کە زوو بچیتە ناو مەملەکەتەکانت لەناو بەهەشتدا..! ئایا دەزانیت دوای ئەوانە بەهیچ شێوەیەک ناتەوێ و ئامادەنیت بگەرێیتەوە ژیانی دنیا بۆلای مناڵ و هاوسەرو دایک و باوکیشت ؟ 🔸ئایا نازانی کە کاتێک رۆحەکەت دەهێنرێتەوە سەر زەوی لە ئاسمانی حەوتەمەوە تۆ بەدیار جەنازەکەی خۆتەوەیت و هاوارو پەلەپەل لەو خەڵکە دەکەیت (بەڵام ئەوان گوێیان لێت نیە) کە زوو بتبەن بۆ ناو گۆرەکەت و بەهیچ شێوەیەک گریان و ناڵەی خزم و کەسەکانت بەخەیاڵدا نایەت گوێی پێ نادەیت ؟ 🔸ئایا نازانن کە ئەگەر بەهەشتی بن ئەوا ئێوە دەرۆن بەرەو جیهانێکی نوێ و سەرنج راکێش و پێشکەوتوو ؟ 🔸ئایا نازانن کە دەرۆن بەرەو خۆشیەکی بێ وێنە پڕ لە ئیسراحەت و ئارامی ؟ 🔸ئایا نازانن کە دەرۆن بەرەو لای خزم و کەسەکانتان لە وآنەی کە بەهەشتین و عاقیبەت خێربوون و پێش ئێوە نەقڵ بوون و مردوون ؟ 🔸ئایا نازانن کە عاقیبەت بەهەشتیەکان رزگاریان بووە لە نارەحەتی و سەرما و گەرما و هیلاکی و راکەراکی دنیا ؟ 🔸ئایا نازانن کە کاتێک مرۆڤەکان دنیا جێ دەهێڵن ئەگەر بەهەشتی و موتەقی و ئیماندار بووبێتن ئیتر لەوێ دەگەن بە ئیسراحەت و نوستنی پڕ لە خۆشی و چێژ ؟ 🔸 ئایا نازانی کە لەو جیهانەدا تۆ رۆژانە بەردەوام لەگەڵ کەس و کارو هاورێکانت (ئەگەر بەهەشتی بووبن) دائەنیشیت و باسی دنیایان بۆ دەکەیت باسی حاڵ و وەزعی کەسەکانیان بۆ دەکەیت ؟ 🔸 ئەی ئایا نازانی کە تۆش لەو جیهانەدا بە تامەزرۆییەوە چاوەرێی کەسێکی تری خۆت دەکەیت لە زیندووەکان تا بەعاقیبەت خێریەوە بێت و نەقڵ بێت بۆلات تا پرسیاری کەس و کارت و دنیای لێ بکەیت ؟ 🔸 ئایا تۆ بێکەسیت لەناو گۆرەکەت دا ؟ لەکاتێکدا گۆرەکەت بووە بە مەملەکەتێکی کاتی زۆر خۆش و ئارامی جیهانی بەرزەخ ! نا بەڵکو تۆ لەگەڵ ملیارەها مرۆڤی تریدات کە ئەوانیش بەهەشتین و هەر لە ئادەمەوە هەتا ئەم سات و کاتەی ژیان کە خەڵکان نەقڵ دەبن بۆی..... بگرە ئەو جیهانە قەرەباڵغترە لە ئەمڕۆی خۆمان کە ئەمڕۆی دنیا بەنزیکەیی ٨ ملیار مرۆڤە. 🔸 ئایا نازانن کە بەهەشتیەکان لەناو مەملەکەتەکانیان لە جیهانی بەرزەخدا نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەتایبەتی نوێژی بەیانیان و ئێواران ؟ زۆر زۆری تر هەیە دەربارەی خۆشیەکانی جیهانی بەرزەخ.. تێبینی / سزاو عەزابی ناو گۆرەکانی و چاڵە ئاگرینەکانی ناو قەبر بۆ کافرو بێ دین و مونافیقەکانە هەروەها بۆ مسوڵمانە زۆر تاوانبارەکانە کە بەردەوام لەناو فەسادو تاوانی جۆراوجۆردا بوون …...هتد. نووسینی: د.شکار عزیز پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org