چەنده مەزنە ئەم نوێژە..! بەپێی ڕاپرسییەک ئەوانەی کێشەی دەروونی و گرفتی ڕۆحییان هەیەو هەمیشە لە بیرکردنەوەدان و بێتاقەتن، نوێژ کردن باشترین چارەسەرە بۆیان و دەرمانی ڕۆحییە بۆ ئەو جۆرە کەسانە.. بۆیە ئەگەر کێشەت هەبوو، یان بێتاقەتیت هەبوو، یان تووشی گرفتێک بوویت، خێرا پەنا بۆ نوێژ ببەو لەگەڵ خوای خۆت بکەوەرە گفتوگۆ. بەڵام تکایە نوێژێک بکەن وەک نوێژی هاوەڵان و تابعین بێت، نەک لە کۆڵکردنەوە بێت و خێرا کۆتایی پێ بێنیت. خوایە دڵمان بە زیکرو یادی خۆت ئاسودە بکەیت. ئامین. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org