تکایە ڕێگە بدەن باخەڵک چێژ لە ژیان وەرگرێت.! تکایە ڕێ بدەن باخەڵک چێژ لە دیمەنە جوانەکانی بەفر بارین وەرگرێت. تکایە تۆڕی کۆمەڵایەتی مەکەنە شوێنی توانج و تەشەر لەوانەی دڵخۆشی خۆیان بەدیمەنە جوان و ناوازەکان دەردەبڕن. تکایە با بۆ چەند ڕۆژێ ئەو خەڵکە تەعبیر لە چێژ و خۆشیەکانی دیمەنە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی دوای بەفربارین وەرگرێت. تکایە ڕێ بدەن با خەڵک زەردەخەنەی مناڵەکانیان بگوازنەوە . تکایە بەدڵخۆشی خەڵک چێژ وەرگرن... خۆ ئێمە تەنها بەوانە دڵخۆش دەبین کەلەلایەن خوداوەیە. ئێوەش تا دەتوانن دیمەنە سەرنج ڕاکێش و ناوازەکانی بەفربارین و سروشت دابەزێنن. تا دەتوانن ئەم دیمەنانە بکەنە وێستگەی ژیانەوە و گێڕانەوەی بەختەوەری و ئارامی خێزانەکانتان. تا دەتوانن بیکەنە یاداشتنامەی یادەوەریتان. تا دەتوانن شادی ببەخشنە خێزان و مناڵەکانتان. تا دەتوانن ئاسودەیی و ئارامی بکەنە میوانی هەمیشەیی دڵەکانیان. تادەتوانن زەردەخەنە بگێڕنەوە بۆیان با دڵخۆش بن بائاسودەبن باچێژ وەرگرن مەکەونە ژێر کاریگەری ئەوانەی حەزیان بە دابەزاندنی دیمەنی تراژیدی و کۆمێنتی یەکترشکاندن و پۆستی بێ هیوایی و لایکی شتی لابەلایی. ✍عدنان نوری...هەڵەبجە پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org