سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سزادانى منداڵ و بەسەرهاتێكى سەير.!
گۆڕینی فۆنت


سزادانى منداڵ و بەسەرهاتێكى سەير.!

بە دەستێکی گوێی منداڵەکەی گرتبوو بایدەداو بە دەستەکەی تری بە بناگوێیدا دەکێشا!
وتم: چی کردووە بۆ وا سزای دەدەیت؟
وتی: دەلاچۆ منداڵی خۆمە و خۆم دەزانم چی کردووە! وتم وای لێ مەکە گوناحە بەسە وازی لێ بهێنە ، وتی: یەک سەعاتە ناردوومە بۆ ئەو دوکانە کە پاکەتێکم بۆ بهێنێ و چاوەڕوانی دەکەم، کەچی لەبیری کردووە! وتم: ئێستە تۆ شایەنی سزای نەك ئەو منداڵە! وتی دە بڕۆ تۆ خۆشت نازانی دەڵێی چی ، وتم من دەزانم دەڵێم چی، بەڵام تۆ نازانی چی دەکەیت! وتی: مەگەر پێم نەوتی دەبڕۆ توخوا ئیتر!
وتم؛ ئەو خوایەی کە تۆ سوێندت پێ خوارد بۆ ئەوە تۆی نەناردووە بۆ ئەم سەر زەمینە کە تۆ کەسانی تر بنێری بۆ سەرپێچی و تاوان، ئەو منداڵە هەر ئەسڵەن هیچی لەسەر نییە، بەڵام تۆ خەریکی فێری تاوانی دەکەیت، خەریکیت لە پێناو پاکەتێکدا فێری دەکەیت کە سبەی بۆ هەرچییان نارد بیکات، بیرنەکاتەوە لەوەی کە خودی شتەکە چییە، تەنها بیر لەوە بکاتەوە کە نەیکات ئەمجارە گوێی دەردەهێنن، باوك گوێی ڕابکێشێ غەیری باوك دەری دەهێنێ، ئەنەس ڕەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێ ١٠ ساڵ لە خزمەتی پێغەمبەردا بووم درودی خوای لەسەر بێ ڕۆژێ لە ڕۆژان توڕە نەبوو لێم، دەفەرموێ زۆرجار دەیناردم بۆ ئەوەی شتی بۆ بهێنم کە دەڕۆشتمە دەرەوە و ناو منداڵان لەبیرم دەکرد، کە دەگەڕامەوە ئاسایی وەری دەگرت و سەرزەنشتی نەدەکردم.
ئەو خوایەی کە تۆ سوێندت پێخوارد سەیرێکی کتابەکەی بکە بزانە تۆی بۆچی ناردووە بۆ ئێرە، گوێی منداڵەکەت بەردە و خەمی گوێی خۆتت بێ!

دکتۆر عومەر عەلی - بەريتانيا


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 510

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram