سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاواتێكت هەیە و بۆت نایەتەدی؟ بەو دوعایەی پێغەمبەر ﷺ ئاواتی دڵت بەدەست بێنە.!
گۆڕینی فۆنت


 گوڵزاری_دوعا

ئاواتێكت هەیە و بۆت نایەتەدی؟ بەو دوعایەی پێغەمبەر ﷺ ئاواتی دڵت بەدەست بێنە.!

هەر مرۆڤێک لە دونیادا ئاواتێكی تایبەتی هەیە، کە وەک خەونێکی ئەرخەوانی لە دڵیدا چرۆی كردووە، هەمیشەش هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، بەڵام هەندێک لە مرۆڤەكان ئاستەنگی زۆر لە بەردەم وەدیهێنانی ئاواتەكانیان دەبینن! چارەسەر چییە؟

ئەگەر مرۆڤ هۆكارەكانی بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانی بە شێوەیەکی باش بەكاربهێنێت، بێگومان سەركەوتوو دەبێت لە گەیشتن بە ئاواتەکەی، ئینجا هەر ئاوات و ئامانجێك ڕێگەو هۆكار و تەنانەت بەربەست و ئاستەنگی تایبەت بە خۆی هەیە.

تۆ ئاواتێكت هەیەو دەتەوێت بۆت بێتەدی؟ دەبێت هەنگاوی یەكەم خۆت لە خوای گەورە نزیک بكەیتەوە، لە تاعەت و عیبادەتدا پابەند و پەیوەست بی بە خۆپاراستن لە قەدەغەکراوەکان و لە هەموو ئەو شتانەی خوای گەورە حەزیان پێناكات.

گرنگترین تاعەت و عیبادەتیش داواكردنی لێخۆشبوونە(استغفار)، چونكە بە باشترین كلیل دادەنرێت بۆ كردنەوەی دەرگاكان و بەدیهێنانی خەون و خولیاكان، لەوبارەیەوە زانای بەناوبانگی ئیسلام ئیبن تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: وا دەبوو ئامانجێكم هەبوو لە ژیان و دەرگاكان بە ڕوومدا دادەخران، بۆیە 1000 جار یان زیاتر داوای لێخۆشبوون (استغفار)ـم لە خوای گەورە دەكرد، ئەوە دەبووە هۆی كرانەوەی دەرگاكان لە بەردەممدا، لە ڕاستیدا داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار) كلیلی دەرگا داخراوەكانە.

ئینجا باشترین كاتەكان بۆ داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار)، كاتەكانی شەونوێژی و دوای نوێژی بەیانیان و لە بەرەبەیانەكانە، هەروەها زانایان دەفەرموون: وا باشە لەو كاتەی مرۆڤ بە دەم ڕێگەوە دەڕوات یان لە بازاڕدایە یان لە كۆڕ و مەجلیسێک دایە با استغفار بكات، هەمیشە ئەو زیكرە بڵێتەوە، هەروەها لە دوای استغفارەکانی دوعا بکات بۆ ئاوات و ئامانجەکانی، چونكە باشترین هۆكارە بۆ كردنەوەی دەرگا داخراوەكان، باشترین جۆری داواكردنی لێخۆشبوون(استغفار) ئەوەیە كە پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرمووێت:

"أستغفر الله العظيم الذي لا إله إلا هو الحي القيوم، وأتوب إليه". صححه الألباني

بەهیوای هاتنەدی هیواو ئاواتەکانتان
وە ئاسانبوونی هۆکارەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانتان. ئامین.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 1150

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram