سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  باسی بەفر لە قورئان و سونەتدا.!
گۆڕینی فۆنت


باسی بەفر لە قورئان و سونەتدا.!

ئەگەر تەماشایی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەین ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبیتەوە کە باسی بەفر بە ڕوونی لە قورئاندا نەهاتوە، بەڵام بە وشەی(برد) لە سورەتی نوردا هاتوە، واتە سارد هاتوە کە هەندێک لە زانایان ئەفەرموون مەبەست پێی بەفرە. وەباس كردنی وشەی زستانیش( الشتاء) یەک جار لە سورەتی قورەیشدا هاتوە.
بەڵام ئەگەر تەماشایەکی کتێبەکانی فەرموودە بکەین بۆمان دەر ئەکەوێ پێغەمبەری ئازیزو نوری چاومان لە چەند فەرموودەیەکدا باسی کردوە، کە ژمارەی ئەو فەرموودانەش نزيكی پێنج فەرموودەن بەڵام بە ڕیوایەتی جیاواز هاتوون ئەو فەرموودانەش ئەمانەن کە باسیان دەکەم لێرەدا:

یەکەم: ئەبوو هورەیرە ئەفەرموێت: پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت لە نێوان اللە ئەکبەری نوێژوو خوێندنی سورەتی فاتیحادا چەند ساتێک بێ دەنگ دەبوو، منیش وتم بەدایک و باوکمەوە بە قوربانت بم لەو بێدەنگیەدا چی ئەفەرموویت؟
فەرمووی لەو کاتەدا ئەم نزایە ئەکەم: اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ، كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ المَشْرِقِ وَالمَغْرِبِ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنَ الخَطَايَا كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغْسِلْ خَطَايَايَ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالبَرَدِ . واتە: خودایە نێوان من و هەڵەکانم دوور بخەرەوە وەک چۆن نێوان خۆر هەڵات خۆر ئاوات دوور خستۆتەوە، خودایە پاکم بکەوە لە هەڵە وەک چۆن جلی سپی پاک دەکریتەوە لە پیسی، خودایە هەڵەکانم بشۆرەو بە ئاو و گەرمی سزای خۆتمان بۆ لابە بە بەفرو ساردکەرەوە.
ئیمامی بوخاری و موسلم دەیگیڕنەوە.

دووەم: ئەبی جوحەیفە ئەفەرموویت: پێغەمبەر چوو بۆ بەتحا و دەستنوێژی گرت و نوێژی نیوەڕۆی کورت کردەوەو پاشان نوێژی عەسریشی کورت کردەوە، پاشان کە ڕۆشت( كَانَ يَمُرُّ مِنْ وَرَائِهَا المَرْأَةُ، وَقَامَ النَّاسُ فَجَعَلُوا يَأْخُذُونَ يَدَيْهِ فَيَمْسَحُونَ بِهَا وُجُوهَهُمْ، قَالَ فَأَخَذْتُ بِيَدِهِ فَوَضَعْتُهَا عَلَى وَجْهِي فَإِذَا هِيَ أَبْرَدُ مِنَ الثَّلْجِ وَأَطْيَبُ رَائِحَةً مِنَ المِسْكِ).واتە: ئافرەتێک لە دوایەوە دەڕۆشت و خەڵکیش هەستان چون بۆ خزمەتی هەردوو دەستیان دەگرت و پاشان دەستیان دەهێنا بە دەم و چاویاندا. منیش دەستیم گرت و دەستم هێنا بەدەم و چاومدا دەستی لە بەفر ساردتر بوو لە میسکیش بۆنی خۆشتر بوو. ئیمامی بوخاری گێڕاویتەوە.

سیهەم: ئەبوو هورەیرە ئەیگێڕیتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی لە وەسفی حەوزی کەوسەردا: .... لَهُوَ أَشَدُّ بَيَاضًا مِنَ الثَّلْجِ، وَأَحْلَى مِنَ الْعَسَلِ بِاللَّبَنِ ......٠ واتە: لە بەفر سپی ترەو لە لە هەنگوین بە شیر خۆشترە. ئیمامی موسلم ئەیگێڕیتەوە.

چوارەم: عبداللە ی کوری عەباس ئەفەرموێت پێغەمبەر فەرموویەتی: الحجر الأسود من الجنة، وكان أشدَّ بياضاً من الثلج ، حتى سوَّدَتْه خطايا أَهلِ الشرك. بەردە ڕەشەکەی کەعبە لە بەهەشتەوە هاتوە، سەرەتا لە بەفر سپی تر بوو تاوان و هاوەڵگێڕانی خەڵک ڕەشی کرد.
ئیمامی ئەحمەد بە سەحیحی لە مسند دا هێناویتی.

پێنجەم: ئیمامی ئیبن هیشام لە ژیاننامەی پێغەمبەردا هێناوێتی لە باسی چیرۆکی لەت کردن و پاک کردنەوە سنگی پیرۆزی پێغەمبەر لە بەشێکیدا پێغەمبەر ئەفەرموێت ئەو دوو فریشتە تەشتێکیان پێبوو بەفری تیدابوو (غسلا قلبي وبطني بذلك الثلج). دڵ و ناوسکمیان بەو بەفرە شۆرد. ئیمامی ئیبن و کەسیر ئەفەرموێ سەنەدی ئەم فەرموودە بەهێزە.

نووسینی: د. شاخەوان سيامەنصوري.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 477

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram