دکتۆر موزەفەر پرتوماە زانای بلیمەت و خواناسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسن.! ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەعدەنی پیاوانی خوداو زاناو شۆڕشگێڕانی بوێرو چاونەترس بووە..! لەو زانا گەورانەی کە مێژوو شانازی پێوە دەکات بەڕێز دکتۆر موزەفەر پرتومایە. ڕەحمەتی خوای لێبێت. موزەفەر پرتوماە یەکەمین پسپۆری کورد و ئێرانە لە زانستی فیزیای ناوەکی، ماوەی سی ساڵ لە ڕێکخراوی ئاسمانی(ناسا) ئیش و لێکۆڵینەوەی زانستی کردووە. خوێندنی باڵای لە ئێران دەستپێکردووە و لە ئەمریکا دوای دوو پات کردنەوەی خوێندنی باڵا دکتۆرای لە فیزیای ناوەکی وەرگرتووە. موزەفەر پرتوما لە ۲۲ی ۵ی ۱۹۳۹ لە یەکێ لە گوندەکانی شاری سنەی کوردستانی ئێران لە دایك بووە، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و چەوساوەی کورد هاتووەتە دونیاوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سنە تەواو کردووەو لە هەر سێ قۆناغەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە خوێندنی دبلۆم لە بواری بیرکاری و فیزیا پلەی یەکەمی بە دەستهێاوە. لە کێ بەرکێی سەرتاسەری زانکۆی " کنگور " پلەی یەکەمی پارێزگاو حەڤدەهەمینی ئێرانی هێناوە. لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگی ئەو کاتە دەرفەتی چوونی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ ڕەخساوە بۆیە لە ساڵی ۱۹٦۳ ڕوو دەکاتە ویلایەتی وسکانسین. زیرەکی و بلیمەتیەکەی جێی تێڕامان و سەرنجڕاکێشانی مامۆستاکانی زانکۆکانی ئەمریکابووە. هەر لەوێ ئاشنا ئەبێ بە کۆڕی ئیسلامی خوێندکارانی ئەمریکا، پەیوەندیان لەگەڵ ئەبەستێ، ساڵی ۱۹٦۹ ئەبێتە جێگری کۆمەڵەکە و ساڵی ۱۹۷٠ سەرۆکایەتی کۆمەڵەکە بە ئەستۆ ئەگرێ و، هەر لەو ساڵەدا ڕێکخراوی وەقفی ئیسلامی لە ئەمریکا دائەمەزرێنێ. بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ ئەندامی ڕێکخراوی ئاسمانی"ناسا" ئەبێت دوای ڕوداوی ۱۱ی سێپتەمبەر بەهۆی بیروباوەڕی ئیسلامی لە ناسا دەردەکرێت. دوایی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕێکخراوی دەرمانی دژە شێرپەنجەی واشنتۆن وەك بەرپرسی یەكێك لە بەشەکانی دەرمان کاری کردووە. ساڵی ۲٠٠٦ بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات. خوا لێی خۆش بێت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org