ئەگەر نوشتەیەکم دۆزیەوە لەماڵ یان لە ھەر شوێنێک چی لێبکەم ؟! بۆ سەرجەم موسڵمانان تکایە ئەم نوسینە بڵاوبکەنەوە و بینێرن بۆ خزم و کەس و کارتان. زۆرجار نوشتە لەناو ماڵ و لەشوێنەکانی تر دەدۆزینەوە ، بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداربین و فڕێی نەدەین.! چونکە بەدڵنیایی ئەو نوشتە لە کەسێک کراوە جا کەسەکە ڕەنگە تۆبیت یان کەسێکی نزیکت یان موسڵمانێکی تر بێت.! بۆیە بەفڕێدانی ئەو نوشتە کارێکی زۆر ھەڵە دەکەیت ، چونکە ئەو نوشتە بەتاڵ نابێتەوە و کاری خۆی دەکات لەسەر ( کەسی لێکراو ).! بۆيە هەر دەبێت بەتاڵ بكرێتەوە، چونكە بە بەتاڵ کردنەوەی ژیانی خۆت یان ژیانی کەسێکی تر ڕزگار دەکەیت و گەورەترین پاداشتت بۆ ھەیە لای پەروەردگار " بەم ڕێگا ئاسان و سادانەی خوارەوە نوشتەکە بەتاڵ دەبێتەوە و ترسی نامێنێت : ١- دەستنوێژ بگرە . ٢- سـێ جار سورەتی ( الفاتحة- آيە الكرسي- الاخلاص- الفلق - الناس ) سێ جار ئەم سورەت و ئایەتانەی بەسەردا بخوێنە . ٣- پاشان نوشتەکە بکەرەوە و بیخەرە ناو سەتڵێک ئاو .. با نوسینەکانی لەناو ئاوەکەدا کاڵ بێتەوە . ٤- دووبارە سێجاری تر لەناو ئاوەکەدا ( الفاتحة- آيە الكرسي- الاخلاص- الفلق - الناس ) سێ جار ئەم سورەت و ئایەتانەی بەسەردا بخوێنەرەوە . ٥- سێ جار ( پف ) ی لێبکە .. پف لەنێوان تف و دەنگ دایە .. واتە نابێ تەڕی لە دەمت دەربچێت. سێ پفی لێبکە لەناو ئاوەکەدا. ٦- پاشان لە کۆتا جاردا بيسوتێنە. ئامادەکردنی _ کوڕی قیامەت ✍️ پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org