خۆزگە ئەمزانی..! خۆزگە ئەمزانی كام زاناو كام فەیلەسووف دەڵێت: هەر ئافرەتێك جل و بەرگی ئیسلامی لەبەردابێت فێری زانیاریی نابێت! كام بلیمەت و هەڵكەوتوو دەڵێت: فیزیا، كیمیا، جەبر، هەندەسە.. بەسەری ڕووت و لاقی ڕوتەوە نەبێت نازانرێت..؟! كام پرۆفیسۆر دەڵێت: چارەسەری نەخۆش ئەگەر بە (حیجاب)ەوە بێت (مەفعوول)ی نابێت..؟! كام زانیاری دەڵێت: جل و بەرگی ئیسلامی بەرگری دەكات لە پێشكەوتن..؟! شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود - كتێبى وەڵامى گومانەكان پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org