پەیامێک بەبۆنەی هاتنی مانگی قورئان و عیبادەت و بەخشین.! موسوڵمانانی خۆشەویست، ئیمانداران. بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی قورئان و عیبادەت و بەخشین.! پڕ پەدڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین و داواکارین لە اللە تعالی هەموولایەک موەفەق و سەرکەوتوو بکات بۆ کاری خێرو چاکەو گەڕانەوەی یەکجاری بۆ دەرگای لیخۆشبوون و عەفوو. مانگی ڕەمەزان هەل و فورسەتێکی ئاڵتونیە بۆ بەندایەتی و پاڵفتەکردنی نەفس و پیاچوونەوەی قورئان و لاکردنەوە لە هەژاران و بێ نەوایان. مانگی ڕەمەزان ڕێزدارترینی مانگەکانی ساڵەو بە بەرەکەتترینی مانگەکانە، بۆیە حەقە موسوڵمانان واز لە هەموو کارێکی دونیایی بهێنن و تەنهاو تەنها سەرقاڵی عیبادەت و خوێندنەوەی قورئان و خزمەتی ماڵە هەژاران بن. پیرۆز بێت ئەم مانگە لەوانەی دەیانەوێ هەموو کات و ساتەکانیان ببەخشنە اللە تعالی و ئاشتەوایی لەگەڵ خودادا ڕا بگەیەنن. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود سەرپەرشتیاری پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org