مناڵەكان لە مزگەوت مەتۆرێنن.! لە تابیعی بەڕێز (زوبەیدی كوڕی حارس)ەوە دەگێڕنەوە -بانگبێژی مزگەوت بووە- كە وتویەتی بە منداڵەكان: وەرن نوێژ بكەن گوێزتان دەدەمێ! ئەوانیش دەهاتن نوێژیان دەكردو پاشان چواردەوریان لێ دەگرت (بۆ گوێز وەرگرتن)! گێڕەرەوەی چیرۆكەكە دەڵێت: پێم وت بۆچی وا دەكەیت؟ واتە پارەت زۆر لەسەر دەكەوێت. ئەویش وتی: چیم دەكەوێتە سەرو چ قورسیەكی تێدایە، بە پێنج درهەم گوێزیان بۆ بكڕم و ڕابێن لەسەر نوێژ. تكایە منداڵەكان مەتۆرێنن لە مزگەوت.. تَعَالَوْا، فَصَلُّوا، أَهَبْ لَكُم جَوْزاً..! قَالَ يُوْنُسُ بنُ مُحَمَّدٍ المُؤَدِّبُ: أَخْبَرَنِي زِيَادٌ، قَالَ: كَانَ زُبَيْدٌ مُؤَذِّنَ مَسْجِدِهِ -وَهُوَ تَابِعِيٌّ جَلِيلٌ-، فَكَانَ يَقُوْلُ لِلصِّبْيَانِ: تَعَالَوْا، فَصَلُّوا، أَهَبْ لَكُم جَوْزاً. فَكَانُوا يُصَلُّوْنَ، ثُمَّ يُحِيطُوْنَ بِهِ. فَقُلْتُ لَهُ فِي ذَلِكَ -يَعْنِي يَثقُلُ عَلَيْكَ-، فَقَالَ: وَمَا عَلَيَّ أَنْ أَشْتَرِيَ لَهُم جَوْزاً بِخَمْسَةِ دَرَاهِمَ، وَيَتَعَوَّدُوْنَ الصَّلاَةَ. حِليَةُ الأَوليَاءِ (5/31)، وَسِيَرُ أعلامِ النُّبَلاءِ (5/297). بەداخەوە لای خۆشمان کاتێک مناڵێک ئەبینن لە ڕیزی پێشەوە پیاوە بەتەمەنەکان و گەنجەکان ئەینێرنە ڕیزی دواوە وەک ئەوەی خۆیان تاپۆیان کردبێت ئەوە ماڵی خوایە و ئەو کارەتان زۆر هەڵەیە دڵنیابن وا لە مناڵەکان مەکەن زیاتر دوور کەونەوە لە مزگەوت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org