دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د عاشوورا .. فه‌زڵ و گهورهیییهكهی .. كرده‌وه‌ی شیعه ڕافزییهكان له‌م ڕۆژه‌دا ڕۆژی عاشورا ڕۆژێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه له ڕۆژه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وڕه، ئه‌و ڕۆژه‌یه خوای گه‌وره حه‌زره‌تی موسا‌و نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ڕزگار كرد‌و فیرعه‌ونیشی له ئاودا خنكاند، نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه سه‌دان ساڵ وه‌ك كۆیله‌یه‌ك سه‌یر ده‌كران و فیرعه‌ون كوڕه‌كانی سه‌رده‌بڕین و كچه‌كانی ده‌هێشتنه‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری و كۆیلایه‌تی، ئازاد كران و دوژمنه‌كه‌یان له‌به‌ر چاوی خۆیانه‌وه خنكاو له ناو چوو. عاشوورا به ڕۆژی ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌گوترێت و ئه‌و مانگه سه‌ره‌تای ساڵی كۆچییه كه موسڵمانان له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ڕاشید عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێت- دوای ڕاوێژكردن وه‌ك سه‌ره‌تای ساڵی كۆچیی ئیسلامی ناساندیان و مێژووی ئیسلام له‌وێوه ده‌ستی پێ كرد. بوخاری و مسلم له ئه‌بو موسای ئهشعهریهو ده‌گێڕنه‌وه كه وتویه‌تی: ڕۆژی عاشورا رۆژێك بوو جووله‌كه به گه‌وره‌یان ده‌گرت و كردبویانه جێژن، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: [(ئێوه بیگرن(به‌ڕۆژوو بن)] له‌م بابه‌ته‌دا به پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر ڕۆشنایی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه هه‌ندێك باس له عاشوراو فه‌زل و گه‌وره‌یی عاشورا بكه‌ین ان شا‌ء الله. یه‌كه‌م: فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م ڕۆژه له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خوا به‌سه‌ر ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه به ته‌نها ڕۆژێك تاوانی ساڵێكی ئیماندار ده‌سڕێته‌وه‌و نایهێڵێت، ڕۆژووی عاشورا تاوانی ساڵی ڕابوردوو ده‌سڕێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: " صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ " رواه مسلم 1162. [به ڕۆژوو بوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه ئومێد‌و داوام له خوایه كه تاوانی ساڵێكی پێش خۆی و ساڵێكی پاش خۆی بسڕێته‌وه، وه ڕۆژووی عاشوراش ئومێدم هه‌یه له‌سه‌ر خوا له تاوانی ساڵێكی پێش خۆی بسڕێته‌وه]. پێغه‌مبه‌ری خوا سۆراغی رۆژی عاشورای ده‌كرد تاتیایدا به‌ڕۆژوو ببێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌و ڕۆژه هه‌یه‌تی، له ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: (مَا رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْرِهِ إِلا هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ يَعْنِي شَهْرَ رَمَضَانَ) . رواه البخاري 1867 [نه‌مدیوه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سۆراغی ڕۆژێك بكات فه‌زڵ و ڕێزی دابێت به سه‌ر جگه له خۆیدا ته‌نها ئه‌م ڕۆژه نه‌بێت ڕۆژی عاشورا و ئه‌م مانگه‌ش نه‌بێت مانگی ڕه‌مه‌زان]. مانای سۆراغیكردن "يتحرى" واته ده‌یه‌ویست به‌ڕۆژوو بێت تاكو پاداشتی ده‌ست بكه‌وێت و هه‌ڵنان سه‌ری. دووه‌م: هۆی به‌رۆژوو بوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌م ڕۆژه‌دا هۆی به‌ڕۆژوو بوونی پێغه‌مبه‌رو هه‌ڵنانی خه‌ڵكییش له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوونی ئه‌وه‌یه كه بوخاری (1865) له ئیبن عه‌باس ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ مَا هَذَا ؟ قَالُوا : هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ ، هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ فَصَامَهُ مُوسَى، قَالَ فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ فَصَامَهُ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ " [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته مه‌دینه بینی وا جووله‌كه ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو ده‌بن و ئه‌ویش فه‌رمووی ئه‌وه چییه؟ وتیان: ئه‌مه ڕۆژێكی چاكه، ئه‌مه ڕۆژێكه كه خوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له دوژمنه‌كه‌یان ڕزگار كردووه‌و مو‌سا تێایدا به‌ڕۆژوو بووه، فه‌رمووی: ده‌ی ئێمه حهقترین به مو‌سا له ئێوه‌و خۆی به‌رۆژوو بوو فه‌رمانیشی دا به گرتنی]. كه ده‌ڵێت: ئه‌مه ڕۆژێكی چاكه (هذا یوم صالح) له ڕیوایه‌تی مسلم دا هاتووه: " هذا يوم عظيم أنجى الله فيه موسى وقومه وغرّق فرعون وقومه " "ئه‌مه ڕۆژێكی گه‌وره‌یه خوا موسا‌و گه‌له‌كه‌ی ڕزگار كرد‌و فیرعه‌ون گه‌له‌كه‌ی نوقم كرد". كه ده‌ڵێت: مو‌سا به‌ڕۆژوو بوو( فصامه موسى ) مسلم له ڕیوایه‌تی خۆیدا لێی زیاد كردووه ده‌ڵێت: " شكراً لله تعالى فنحن نصومه " . (تا سوپاسگوزرای خوا بكات و ئێمه‌ش به‌رۆژوو ده‌بین). وه له ڕیوایه‌تی بوخاریدا به‌م شێوه‌یه هاتووه: " ونحن نصومه تعظيما له " . وه كه ده‌ڵێت: فه‌رمانی به‌ڕۆژوبوونی دا(وأمر بصيامه) له ڕیوایه‌تێكی دیكه‌ی بوخاریدا هاتووه: " فقال لأصحابه أنتم أحق بموسى منهم فصوموا " . [(پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم) به هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رموو ئێوه حهقترن به مو‌سا له‌وان به ڕۆژوو بن]. سێیه‌م: سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان كه به‌هۆی به‌رۆژووبوونی عاشوراوه ده‌بێت مه‌به‌ست پێی تاوانه بچوكه‌كانه، به‌ڵام تاوانی گه‌وره ئه‌وه پێویستی به ته‌وبه‌ی تایبه‌ت هه‌یه. شێخی ئیسلام ئبین ته‌یمیه ده‌فه‌رموێت:" وَتَكْفِيرُ الطَّهَارَةِ , وَالصَّلاةِ , وَصِيَامِ رَمَضَانَ , وَعَرَفَةَ , وَعَاشُورَاءَ لِلصَّغَائِرِ فَقَطْ" . الفتاوى الكبرى ج5 . هه‌روه‌ها ئێمامی نه‌وه‌ویش ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت هه‌مان قسه‌و ڕای هه‌یه سه‌باره‌ت به سڕینه‌وه‌ی تاوانی عاشورا. به ڕۆژوو بوونی نۆیه‌م له گه‌ڵ ده‌یه‌می موحه‌رره‌م عبدالله كوڕی عه‌بباس خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: حِينَ صَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ يَوْمٌ تُعَظِّمُهُ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ قَالَ فَلَمْ يَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ حَتَّى تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ . رواه مسلم 1916 [كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕۆژی عاشورای گرت و فه‌رمانی بهڕۆژووبونیشی دا وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه ڕۆژێكه جووله‌كه‌و گاوره‌كان به گه‌وره‌ی ده‌گرن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ده‌ی ئه‌گه‌ر سالی داهاتوو هات ان شا‌ء الله ڕۆژی نۆیه‌میش ده‌گرین، ئیتر ساڵی داهاتوو نه‌هات كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد]. شافیعی و هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و ئه‌وانی تریش ده‌ڵێن: په‌سه‌نده (مستحب) به‌ڕۆژووبونی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به یه‌كه‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌یه‌می گرتووه‌و نیه‌تیشی هێناوه كه ساڵی داهاتوو نۆیه‌میش بگرێت. له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه ڕۆژووی عاشورا له‌سه‌ر دوو پله‌یه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو ڕۆژه‌كه به ڕۆژوو بیت ئه‌وه خێری زیاتره، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ته‌نها ڕۆژی ده‌یه‌م به‌ڕۆژوو بیت. حیكمه‌تی به‌ڕۆژوو بوونی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ ده‌یه‌م زانایان له چه‌ند ڕووه‌وه حیكمه‌تی به‌ڕۆژوو بوونی نۆیه‌میان باسكردووه كه به‌هێزترینیان پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌هلی كیبتابه چونكه ئه‌وانه ته‌نها ڕۆژی ده‌یه‌م ده‌گرن، وه‌ك شێخی ئیسلام ده‌فه‌رموێت:" نَهَى صلى الله عليه وسلم عَنْ التَّشَبُّهِ بِأَهْلِ الْكِتَابِ فِي أَحَادِيثَ كَثِيرَةٍ مِثْلُ قَوْلِهِ .. فِي عَاشُورَاءَ ": ( لَئِنْ عِشْتُ إلَى قَابِلٍ لأَصُومَنَّ التَّاسِعَ ) . الفتاوى الكبرى ج6 [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له زۆر فه‌رمووده‌دا قه‌ده‌غه‌ی له خۆ چواندن به ئه‌هلی كیتاب كردووه له‌وانه فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر عاشورا: (ئه‌گه‌ر مام تا ساڵی داهاتوو ئه‌وه نۆیه‌میش ده‌گرم)]. ڕه‌شپۆشی و خۆكوتانی شیعه ڕافزیه‌كان له ڕۆژی عاشورادا هیچ كێشه‌و ڕاجوداییه‌ك نییه له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی حوسه‌یندا خوا لێی ڕازی بێت، خاوه‌ن مه‌ناقیب و پایه‌ی به‌رزه، یه‌كێك بووه له زانایانی هاوه‌ڵان و خاوه‌ن ئازایی و جوامێری و خواناسی بووه‌و له دنیا‌و دواڕۆژیشدا له گه‌وره‌و سه‌رداری موسڵمانانه ... كوڕی كچی به‌ڕێزترین دروستكراوی خوایه كه له خۆشه‌ویسترینی كچه‌كانی بووه، ئه‌وه‌ش له‌م ڕۆژه‌دا ڕوی داوه له شه‌هیدكردنی كارێكی ئێجگار ناڕه‌واو ناپه‌سه‌نده‌و سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌و خوا تۆڵه‌ی له بكوژه‌كانی كرده‌وه‌و زه‌لیل و ڕیسوای دنیا‌و قیامه‌تی كردن، هه‌ر له دنیادا تووشی چه‌نده‌ها ده‌ردو به‌ڵای كردن و كه‌مێكیان لێی ده‌رباز بوون، كارێك بوو دڵی هه‌موو موسڵمانێكی هێنایه خرۆش و دڵته‌نگی و بێزاری خسته دڵانه‌وه، ئه‌وه‌ش كه پێویسته‌و ده‌بێ له‌م كاتانه‌دا بكرێت ملكه‌چبوونه به قه‌ده‌ری خوا‌و داوای لێڕازیبوونی خوایه بۆی. موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره بوو بۆ موسڵمانان وه‌ك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه ده‌فه‌رموێت: « "وكان قتله - رضي الله عنه - من المصائب العظيمة؛ فإن قتل الحسين , وقتل عثمان قبله : كانا من أعظم أسباب الفتن في هذه الأمة وقتلتهما من شرار الخلق عند الله" » مجموع الفتاوى(3/411).. پاشان ئیمامی حوسه‌ین گه‌وره‌ترین پله‌ی به نسیب بوو كه شه‌هاده‌ته، ئیتر چی پێویست ده‌كات خۆی بۆ بكوترێت و له خۆ بدرێت و ڕق و كینی ڕابوردوو هه‌موو ساڵ زیندوو بكرێته‌وه!. لێره‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نییه‌و به‌ڵكوو كارێكی ئێجگار ناشه‌رعی و حه‌رام و بیدعه‌یه ئه‌وه‌ی كه شیعه ده‌یكه‌ن و له خۆیان ده‌ده‌ن و گیانی خۆیان بریندار ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێز‌و كهرامهتهی خوا داویه‌تی به ئینسان ده‌یڕوشێنن، كارێكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌رع و عه‌قڵی سه‌لیمه، ئه‌گه‌ر ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و سنگ دادڕین ڕه‌وا بوایه ئه‌وه ده‌بوو بۆ كه‌سانی پێش ئه‌و بكرایه سه‌ره‌تا، چونكه هیچ گومان له‌وادا نییه كه خه‌لیفه ڕاشیدیهكان پله‌یان له‌و به‌رزتره، گه‌وره‌ی به‌شه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مرد كه‌چی هاوه‌ڵه‌كانی هیچ شتێكیان له‌وانه نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌م شیعانه ده‌یكه‌ن، ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و به خۆكێشان و هاوارو ڕۆڕۆ له ئایینی موسڵماناندا نییه‌و ئایینی ئیسلام لێی به‌ریه، به‌ڵكوو خۆلێچواندنه به كار‌و كرده‌وه‌ی نه‌فامی سه‌رده‌می پێش ئیسلام. ئيبن ڕه‌جه‌ب له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه ده‌ڵێت:" وأما اتخــاذه مأتماً كما تفعله الرافضــة؛ لأجــل قتل الحسين بن علي ـ رضي الله عنهما ـ فيه .. فـهــو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا وهو يحسب أنه يحسن صنعاً، ولم يأمر الله ولا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء وموتهم مأتماً، فكيف بمن دونهم؟"( لطائف المعارف: 113) [وه كردنی ئه‌م ڕۆژه به ماته‌م وه‌ك ڕافزیه‌كان ده‌یكه‌ن، له پێناوی ئه‌وه‌ی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت تێیدا كوژراوه.. ئه‌وه كاری كه‌سێكه كه هه‌وڵ و كۆششی له دنیادا لێ ون كراوه‌و وا ئه‌زانێت كارێكی باش ده‌كات، وه نه خوا‌و نه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی فه‌رمانیان نه‌داوه كه ڕۆژانی موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تی پێغه‌مبه‌ران و مردنیان بكرێته ماته‌م، ئیتر چۆن بۆ كه‌سانی له‌وان خوارتر ده‌بێت] ئه‌وه‌ش مولاحه‌زه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ی ئه‌م ڕافزیانه ده‌یكه‌ن نه له دوور وه نه له نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به دروشم و بۆنه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه نییه، نه په‌یوه‌ندی به ڕزگاربوونی موساوه هه‌یه، وه نه په‌یوه‌ندی به به‌ڕۆژوبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌مانه بۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر‌و بۆ مه‌به‌ستێكی تر گۆڕیوه كه ئه‌مه‌ش ده‌چێته ژێر گۆڕینی ئایین و دروشمه‌كانی خواوه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌وانه: http://www.islamqa.com/ln/php/the_file.php?ln=ara