مێژوو ده‌رگای زۆره له كامیانه‌وه ده‌چیته ژووره‌وه؟ به‌پێی ئه‌زموون و واقیعی مێژوو ده‌ركه‌وتووه ، دژایه‌تی كردنی ئیسلام له لایه‌ن ناحه‌زانی له مولحید و بێباوه‌ڕانه‌وه هه‌میشه ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و خاوه‌نی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه نه‌ك هه‌ر ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكاوه ، به‌ڵكو خۆیان تووشی خه‌شم و قینی پەروەردگار و خه‌ڵكی كردووه ، هه‌رچه‌ند ئیسلام تووشی په‌لاماری ناله‌بار ببێته‌وه ،موسوڵمانان ئه‌وه‌نده زیاتر دینه‌كه‌یان له‌به‌ر چاو جوانتر وشیرینتر ده‌بێت ، هه‌رچی ئه‌و هێرشانه‌ی له ڕیگه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری و كتێبی دژبه قورئان ودژبه ئیسلام وموسوڵمانان نووسراون ، هه‌روه‌ها قسه و كۆڕ و سمینار به‌رنامه بۆ داڕێژراو به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئیسلام، چاكه‌یان زۆرتر بووه تاكو زیان وخه‌ڵكی دینداری جێگیرتر كردووه له‌سه‌ر دینداری وزۆر جار خه‌ڵكی تریش به لێشاو به‌ره‌و ئیسلام ده‌هێنێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ڕوو ده‌دات ، باشه‌ی تریشی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون كه‌ناوی ئیسلامی‌یان له خۆیان ناوه‌و له‌ولاشه‌وه ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن به ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی ، له هه‌مان كاتدا ڕیزه‌كانی پێ پاك ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵكی بێ ئاگا وخه‌وتوو له خه‌و بێ‌دار ده‌كاته‌وه ، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئیسلام و قورئان ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌یانه‌وێت و خوازیارن ده‌چنه ناومێژوو ، به‌ڵام له خراپترین ده‌رگاكانیه‌وه ، بێ گومان مێژوو ته‌نها یه‌ك ده‌رگای نییه ، به‌ڵكو ده‌رگای زۆره ، ئیتر هه‌ركه‌سێك ئازاده كام ده‌رگایان هه‌ڵبژێرێت ، بۆ نموونه ئیبراهیم (علیه السلام) و نه‌مرود ، موسی (علیه السلام) وفیرعه‌ون ،پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وئه‌بو جه‌هل ، حه‌ججاج وسه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب ، (جمال عبدالناصر) و( سیدقطب).. هه‌روه‌ها ئه‌تاتۆرك و سه‌عیدی نورسی ، سلامة موسی و رافعي ، بورقێبه‌و عه‌دنان مه‌نده‌ریس…هتد ئه‌مانه هه‌موویان چوونه مێژووه‌وه ، به‌ڵام ته‌ماشای جیاوازی ده‌رگاكانیان بكه چه‌ن مه‌ودای نێوانیان دووره. إحسان برهان ا‌لدین 2015-3-30 سلێمانی