سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ترسناڪی ڕۆژوو نەگرتن بەبێ عوزری شەرعی.!
گۆڕینی فۆنت


ترسناڪی ڕۆژوو نەگرتن بەبێ عوزری شــــــەرعی.!

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
🔷 یەكێك لەو فەرموودانە پێغەمبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ ڪە باس لە ترسناڪی ڕۆژوو نەگرتن دەڪات جارێكیان بەسەر مینبەرەكەی خۆی دەكەوت لەپلەی یەكەمی سەركەوت فەرمووی ئامین لە ‌پلەی دووەم ‏سەركەوت فەرمووی ئامین لە پلەی سێیەم سەركەوت فەرمووی ئامین، دوای ئەوەی كە هاتە خواەرەوە هاوەڵان ‏پرسیاریان لێ كرد بۆچی دەتفەرموو ئامین؟ پێغەمبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ فەرمووی بەڵێ جبریل هاتە لام دوعای كرد ‏فەرمووی: هەر كەسێ بگاتە مانگی ڕەمەزان‌و بەڕۆژوو نەبێت تێیدا ئەوە لەبەهەشت دوور كەوێتەوە منیش وتم: ‏ئامیـــــــن،
🔸 جا لەو فەرموودەدا بەڕاستی ترسێكی زۆر گەورەی تێدایە جبریل دوعا بكاو پێغەمبەری خواش ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ بڵێ ‏ئامین كەواتە دڵنیایەو ڕاستە پەنا بەخوای گەورە دوعای ئەو دووانە قەبوڵە كە هەركەسێك بگاتە مانگی ‏ڕەمەزان و بەڕۆژوو نەبێت دوور بكەوێتەوە لە بەهەشت، خوا پەنامان بدات.‏
🔶 [ لە فەرموودەیەكی تردا پێغەمبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ دەفەرمووێت:
لەكاتێكدا من خەوتبووم دوو كەس هاتنە لام هەردوو ‏قۆڵیان گرتم یەك لەو لاوە یەكیش لەو لاوە بردیانم بۆ شاخێك بۆ شوێنێكی زۆر ناڕەحەت
وتیان: سەركەوە وتم ‏من ناتوانم سەر ئەو شوێنە ناڕەحەتە كەوم، ووتیان ئێمە بۆت ئاسان دەكەین بڕۆ، دەفەرمووێ: ڕۆیشتم تا گوێم ‏لە گریانێكی زۆر بوو، ووتم ئەوە چییە؟ وتیان: ئەوە گریانی ئەهلی ئاگرە خوا پەنامان بدات لە ئاگری دۆزەخ ‏ئەو ئاگرەی كە ئاگری دونیا بەهەموو هێزو توانای خۆی بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ خوا پەنامان ‏بدات،
🔸 پێغەمبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ فەرمووی: ئەوە گریانی ئەهلی ئاگرە پەنا بەخوا دوای ئەوە دەفەرمووێ: بەرزیان كردمەوە ‏بینیم قەومێك هەڵواسراون بە پشتی پێیان چۆن هەڵواسراون با ئەوە بێنینە پێش چاوی خۆمان كە قەسابەكان ‏عەلاگەیەكیان هەیە شتی پێ هەڵدەواسن قولاپێكەو لاشەی سەربڕاوەكەیان پێ هەڵواسیوە بەوە هەڵی دەواسن بە ‏قاچی خوارەوەی نێوان هەردوو ئێسكەكانی گەورەكەو بچوكەكە ئەوێ كون دەكەن‌و بە قولاپەكەی ‏هەڵدەواسن سەرەو خوار هەڵدەواسرێ، پێغەمبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئاوا بەو ڕەگی پشتی قاچیان سەرەوبن ‏هەڵواسراون وە دەم‌و لێویان هەمووی شەقشەق بووەو هەڵواسراوە وە دەم‌و لێویان خوێنیان لێدێتەوە خوارەوە ‏لێی دەڕژێ بەردەوام
دەفەرمووێ وتم كێن لەو ئازارە ناڕەحەتە دان پێیان وتم ئەو دوو كەسەی كە لەگەڵم بوون ‏ئەوانە ئەو كەسانەن كە ڕۆژوو دەشكێنن پێش ئەوەی كە كاتی ڕۆژوو شكاندن بێت، واتە ڕۆژووەكەیان ناگەێننە ‏سەرو بەڕۆژوو نابن بە تەواوی.
🔷 كێ هەیە لەخەڵكانی سەردەمی ئێمەو خەڵكانی ئەم دونیایە بتوانێ پێنج دەقیقە خۆی ڕابگرێت فڕێی بدەنە ‏ناو ئاگر؟! موسڵمانان بیخەنە بیری خۆتان بیخەنە پێش چاوی خۆتان ئەو بوركانانەی كە هەرە ‏زۆربەی موسڵمانان بینیویانە لە تەلەفزیۆنەكاندا كە بوركانێكی گەورە دەست پێ دەكات ئەو هەموو ئاگرە دێتە ‏دەرەوە وەكو ڕووبارێك ئاگر دەڕوات بیربكەوەو پرسیار لەخۆت بكە ئەگەر پێنج دەقیقە بخرێیە ناو ئەو ‏بوركانەوە تەحەمول دەكەی؟! نەوەڵا دە ئەو بوركانە ئاگرە بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ خوا بمان ‏پارێزێ، وە ئەوەی ئێوە پێنج دەقیقە تەحەمولی ناكەی ئەوەی ئێرەت بەسە فڕێ بدرێیە ناوی نامێنێیت‌و ‏دەسوتێیت‌و خۆڵەمێشەكەشت نامێنێ ئەی چۆنە ئەگەر بخرێیتە ناو بوركانێكی گەورەوە خوا پەنامان بدات.

وەرگیراوە لە پەیجی نوور.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود. رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 459

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram