دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز بۆچی له‌م مانگی ڕه‌جه‌به ئاهه‌نگی ئیسرا و میعراج ناگێڕین؟ هه‌ڵبه‌ت ڕووداوی ئیسڕاو میعڕاج، گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین ئایه‌ت و نیشانه گه‌وره‌كانی خوای په‌روه‌ردگاره، كه تێیدا ڕاستێتی و به‌رزی و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) ده‌رده‌خات لای خۆی و پاشان ئوممه‌ت و شوێنكه‌وتووانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره حاڵ و مه‌قامی لای خودا چۆنه، هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌ی توانا‌و هێزی خوای گه‌وره‌ش ده‌خاته ڕوو. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (الاسرا‌ء: ١) واته: پاكی و بێعه‌یبی بۆ كه‌سێ له شه‌وێكدا شه‌وڕۆیی به عه‌بدی خۆی كرد، له مزگه‌وتی پیرۆزی مه‌ككه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قساوه، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئێمه پیت و پیرۆزیمان داوه به ده‌رووبه‌ره‌كه‌ی، به‌و نیازه‌ی كه هێندێك به به‌ڵگه‌ی خۆمانی پیشان بده‌ین، هه‌ر خۆی بیسه‌رو بینایه. له‌م شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕووبه‌ڕووی ڕووداوگه‌لێكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش و تێڕاماوو پڕ له موعجیزه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له‌وانه له‌تكردنی سینه‌ی پیرۆزی و پاشان شتنی، تا بۆ ئه‌م گه‌شته پڕ له‌ڕووداوه ساز ببێت، پاشان شه‌وڕۆ پێكردنی بۆ مزگه‌وتی ئه‌قساو پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراوو به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان، هه‌روه‌ها نوێژ پێكردنی به پێغه‌مبه‌ران له به‌یتولمه‌قدیس و ئینجا به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمانه‌كان و گه‌یشتنی به فریشته‌كان و پاشان تێپه‌ڕبوون به هه‌رحه‌وت ئاسمانه‌كان و گه‌یشتنی به شوێنێك كه كه‌س بۆی نه‌بێ و نه‌توانێت وه‌ك ئه‌و بگات پێی. ئینجا فه‌ڕزبوونی پێنج نوێژه‌كه‌و بینینی به‌هه‌شت و زۆری تر كه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا هاتوون. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر سه‌رنجده‌ین و له‌حاڵی ئه‌م شه‌وه سه‌یره ورده‌وه‌بین، ئه‌وا بێگومان كۆمه‌ڵێك ده‌رس و په‌ندی زۆر گه‌وره‌وگرنگی لێ وه‌رده‌گرین، له‌وانه: ١. ناساندنی پله‌و پایه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا له قه‌واره‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا، كه بۆته جێگه‌ی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ران و هه‌ڵكشانی گه‌وره‌ی ئاده‌میزاده‌كان (موحه‌ممه‌د) –عليه أفضل الصلاة السلام- ئه‌مه‌ش بۆته به‌ڵگه له سه‌ر مسوڵمانان كه واجبه له سه‌ریان كه پارێزگاری له‌م خاكه پاكه پیرۆزه بكه‌ن و له چاوو نیازی خراپی دوژمنانی ئیسلام بیپارێزن. ٢. گرێدانی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به باقی په‌یامی پێغه‌مبه‌رانی تر‌و نیشاندانی ئه‌م په‌یامه پاكه‌ی ئیسلام به‌وه كه په‌یامێكی نه‌مره‌و پێشه‌واو سه‌رمه‌شقی باقی ئایینه‌كانی تری ئاسمانیی له ئه‌ستۆیه كه بۆ چاكبوون و سازبوونی ئوممه‌تان له هه‌م و كات و ساتێكی دونیادا هاتووه. ٣. ئاشكراكردن و نیشاندانی پله‌و مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، له‌و كاته‌ی كه خوا به‌رزی كرده‌وه، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پله‌یه‌كه و هیچ درووستكراوێكی تری پێ ناگات، تا ده‌گاته سیدره‌تولمونته‌ها، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕییه‌تی. ٤. دڵدانه‌وه‌و دڵخۆشكردنی پیاوانی خوایه له‌و كاته‌ی كه دووچاری ناڕه‌حه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بوونه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه ڕێ‌و ڕه‌سمی ئیسڕاو میعراج له دوای وه‌فاتی ئه‌بوتاڵیب و خاتوو خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو كه به وه‌فاتكردنیان ئه‌و په‌ڕی ناڕه‌حه‌تیی خسته دڵ و ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) ، وێڕای ئه‌و هه‌موو ئازار چه‌شتنه‌ی كه له ڕێ‌و ڕه‌سمی چوونی بۆ تائیف دووچاری ببوو، بۆیه له ڕێگه‌ی ڕووداوی ئیسڕاو میعڕاج دڵدانه‌وه‌یه‌ك و ئارامییه‌كی زۆری‌دا به‌م زاته پاكه. ٥. فه‌ڕزبوونی پێنج نوێژه‌كه له شه‌وی ئیسڕاو میعراجدا، به‌ڵگه بوو له سه‌ر ئه‌همیه‌ت و گرنگی ئه‌م پێنج ڕوكنه‌ی ئیسلام به سه‌ر باقی ڕوكنه‌كانی تر. كه‌وابوو: شه‌وێك كه له ئایین و به‌رنامه‌ی خوادا هێنده پێگه‌ی به‌رز بێ و مه‌كانه‌ت و قوڕسایی له مێژووی ئیسلامی‌دا هێنده ته‌ڕو سه‌وزبێ، ئه‌ی بۆ نابێ كه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕین و هه‌موو ساڵ له ساڵڕۆژی ئه‌م ڕۆژه‌دا كۆڕی مه‌جلیسمان گه‌رم و قسه‌ی سه‌ر زارمان پیرۆزه‌ی جه‌ژن بێ؟ ده‌ڵێین: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه لای زانایانی ئیسلام و بزانین ئه‌وان بۆ ئه‌م پرسیاره چی ده‌ڵێن؟ چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَاسْأَلوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ (النحل: ٤٣) واته: له ئه‌هلی قوڕئان بپرسن، ئه‌گه‌ر نه‌تانزانی. كاتێ بۆ ئه‌م پرسیاره ڕوو له زانایانیش ده‌كه‌ین و داوای ڕاستی و درووستی ئاهه‌نگێڕانی ئه‌م شه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وان به‌م شێوه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه: (١) پێشه‌وا حافیز ئه‌بوو شاممه‌ی مه‌قدیسی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: ناشێت به‌ندایه‌تییه‌كان تایبه‌ت بكه‌ین به‌و كاتانه‌ی كه شه‌رع تایبه‌تی نه‌كردوون، وه هیچ شتێك فه‌زڵی نییه به سه‌ر شتی ترا، ئه‌گه‌ر شه‌رع فه‌زڵه‌كه‌ی دیار نه‌كردبێت، وه‌ك فه‌زڵه‌كانی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌و عاشووڕاو هه‌ڵسانی شه‌وو عومڕه له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا، یاخود فه‌زڵی ده شه‌وه‌كه‌ی مانگی زیلحیججه‌و شه‌وی قه‌در كه خێری به‌ندایه‌تییه‌كان تیایدا به‌رامبه‌ر به‌ندایه‌تی كردنی هه‌زار مانگه. پاشان زانایان بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته شه‌رعییانه كه له خواره‌وه هاتوون: یه‌كه‌م: ناكۆكییه‌كی زۆر تووند هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی شه‌وی ئیسڕاو میعڕاج: له‌وانه‌ی كه باس له‌و مه‌سه‌له ده‌كه‌ن: ١. حافیز " ئیبنو ده‌حیه‌ی كیله‌بی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: هێندێ له‌وانه‌ی ئه‌م باسه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه كه‌وا ڕێ‌و ڕه‌سمی ئیسڕا له مانگی ڕه‌جه‌ب دا بووه، هه‌روه‌ها لای زانایانی جه‌رح و ته‌عدیل ئه‌م هه‌واڵه‌یان به درۆ خستۆته‌وه، پێشه‌وا ئه‌بوئیسحاقی حه‌ڕبی ده‌ڵێت: خوای گه‌وره له شه‌وی بیست‌و حه‌فتی مانگی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌ل شه‌وڕۆی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرد. ٢. حافیز ئه‌بوشاممه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له سه‌ر قسه‌ی ئیبنو ده‌حیه له كتێبی (الباعث على إنكار البدع والحوادث) لاپه‌ڕه (١١٦-١١٧) نكوڵی له‌وه كردووه كه ئه‌م شه‌وه له مانگی ڕه‌جه‌بدا بووبێت. ٣. عه‌للامه عه‌لی كوڕی ئیبڕاهیمی كوڕی داوودی كوڕی عه‌تتاری شافعی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: هیچ شتێك له باره‌ی فه‌زڵی ڕه‌جه‌به‌وه نه‌هاتووه، ئه‌وه نه‌بێت كه مانگێكه وه‌ك هه‌موو مانگانی تر، سه‌باره‌ت به ئیسڕاو میعڕاجیش، به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، كه له مانگی ڕه‌جه‌بدا بووبێت (والله أعلم). ٤. شێخولئیسلام ئیبنو ته‌یمیه هه‌روه‌ك قوتابییه‌كه‌ی كه (ئيبنولقةييم) ه (به‌ڕه‌حمه‌تبن) له كتێبی (زاد المیعاد ١/٥٧) لێی ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا فه‌رموویه‌تی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا نییه له‌وه كه ئه‌م شه‌وه له‌و مانگه‌دابووبێت، یا له ده‌یه‌م ڕۆژی بووبێت. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌واڵی پچڕ پچڕی له‌سه‌ر هاتووه كه ئه‌م شه‌و له‌و مانگه‌دا بووبێت. ئیبنولقه‌ییمیش (به ڕه‌حمه‌تبێت) هه‌مان ڕای مامۆستاكه‌ی په‌سند كردووه. ٥. حافیزو مێژوونووس ئیبنوكه‌سیری دیمه‌شقی (به ڕه‌حمه‌تبێت) له كتێبه نایابه‌كه‌ی (البدابة والنهاية - ٣/١٣٦-١٣٧) ده‌ڵێت: عه‌بدولغه‌نی مه‌قدیسی فه‌رمووده‌یه‌كی هێناوه كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی درووست نییه له باره‌ی فه‌زڵی مانگی ڕه‌جه‌ب، كه تێیدا ئاماژه‌ی داوه كه‌وا شه‌وی ئیسڕاو میعڕاج له شه‌وی بیست و حه‌فته‌می مانگی ڕه‌جه‌بدا هاتووه، خه‌ڵكیش وا ئه‌زانن كه‌وا ئیسڕاو میعڕاج له یه‌كه‌م شه‌وی هه‌ینی مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه،بێگومان ئه‌مه‌شیان هیچ ئه‌سڵێكی نییه (والله تعالی أعلم). ٦. هه‌روه‌ها له‌و زانایانه‌ی كه هه‌مان ڕاوبۆچوونیان هه‌یه بریتین له: حافیز ئیبنو ڕه‌جه‌بی حه‌نبه‌لی له كتێبی (لطائف المعارف " ص ١٧٧) و حافیز ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی له كتێبی (فتح الباري [٧/٢٠٣) ئه‌ڵێت: جێگه‌ی مشتومڕی زانایانه له نێوان ڕاستی و درووستیدا، هه‌روه‌ها شێخی ئه‌ڵبانی و عه‌بدولعه‌زیز بن باز (به ڕه‌حمه‌تبن) ده‌ڵێن: هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی درووستی له‌سه‌ر نه‌هاتووه كه‌وا ئه‌م شه‌وه كه‌وتبێته مانگی ڕه‌جه‌به‌وه، حیكمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها شێخ عوسێمن و شێخ موحه‌ممه‌د شوقه‌یری (به ڕه‌حمه‌تبن) هه‌ر پێیان وایه كه‌وا فه‌رمووده‌ی درووست له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له نه‌هاتووه. هه‌روه‌ها دكتۆر یوسف قه‌ڕزاوی (خوا بیپارێزێت) ده‌ڵێت: هێندێك له‌وانه‌ی كه هه‌واڵه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه له مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه، دیاره ئه‌م هه‌واڵه‌ش درۆیه‌و ئه‌سڵێكی نییه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر باش بوایه پێش ئێمه ده‌كه‌وتن. ئه‌گه‌ریش ئه‌م هه‌واڵی ئیسڕاو میعڕاجه به پێی به‌ڵگه‌كان ڕاستبوایه كه له چ شه‌وێكدابووه و خێری ئاهه‌نگ بۆ گیڕانی ببوایه، ئه‌وه بێگومان یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێش ئێمه ده‌كه‌وتن و ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاده‌گرت و ئاهه‌نگیان بۆی ده‌گێڕا، له كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین كه‌وا سه‌له‌فی ساڵحمان (خوا لێیان ڕازی بێت) مكوڕترین چین بوون له به‌دواكه‌وتنی خێره‌كان و ده‌قه شه‌رعییه‌كان، هه‌روه‌ك پێشمان نه‌گه‌یشتووه كه‌وا خیلافیان له شه‌وی ئیسڕاو میعڕاجدا هه‌بووبێت، ئه‌گه‌ریش خیلافیان له‌سه‌ر ئه‌م باسه هه‌بووایه، ئه‌وه هه‌مدیس پێمان ده‌گه‌یشته‌وه، بۆیه نه‌هاتوون كه زێده‌ڕه‌ویه‌ك له دینه‌كه‌یاندا بكه‌ن. باشترین خێریش له‌وه‌دایه كه شوێن ئه‌وان هه‌ڵبگرین. سێیه‌م: حاڵی ئه‌وانه‌ی كه پێیه‌وه ناكۆكن: ده‌بینین كه‌وا ئه‌وانه‌ی به‌م شه‌وه ناكۆكن، له چۆنییه‌تی ئاهه‌نگ بۆ گێڕانی ناكۆكن، هێندێكیان له مزگه‌وت كۆ ده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌ن و چراو مۆمی بۆ دائه‌گیرسێنن، ئیسڕاف و خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ ده‌كه‌ن، تێیدا كۆڕی زیكری بۆ ئه‌به‌ستن و قوڕئانی تیا ئه‌خوێنن و چیڕۆكی ئیسڕاو میعڕاجی تیا ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌یان چیڕۆك و فه‌رمووده‌ی لاوازی تیا ده‌هێننه‌وه پێش. هێندێكیش دێن گوتار‌و شیعر‌و هه‌ڵبه‌ستی بۆ دا ئه‌نێن و زێده‌ڕه‌وییه‌كی زۆری تیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین: خوا فه‌رموویه‌تی: وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافاً كَثِيراً (النساء: ٨٢) واته: ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه لای غه‌یری خوا هاتبوویایه، ئه‌وه ناكۆكییه‌كی زۆری تیا به‌دی ئه‌كرا. ئه‌م دینه زۆر ڕوون و ئاشكرایه و گرێ و گۆڵه هه‌ڵناگرێت، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆی ئاشكرا‌و ڕوونكردووینه‌ته‌وه. چواره‌م: لاسایی كردنه‌وه‌یه به كاری جووله‌كه‌و دیانه‌كان: بێ گومان ئاهه‌نگگێڕان به شه‌وی ئیسڕاومیعڕاج و شتی تر، له ڕووی به‌گه‌وره‌گرتن و ئاهه‌نگگێڕان بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه شه‌رع هیچ بڕیارێكی بۆ نه‌بووبێت به ڕواڵه‌ت خۆچواندنه به كاری جووله‌كه‌و دیانه‌كان، بۆیه فه‌رمانیشمان پێكراوه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌و ڕێچكه‌ی جووله‌كه‌و دیانه‌كان هه‌ڵبكه‌ین. پێنجه‌م: قسه‌ی زانایان سه‌باره‌ت به بیدعه‌ی ئاهه‌نگگیڕان به‌م شه‌وه: ١. شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمیه (به ڕه‌حمه‌تبێت): كاتێ كه یه‌كێك ئه‌ڵێت: شه‌وی ئسیڕاو میعڕاج باشتره له شه‌وی قه‌در، یه‌كی تر ده‌ڵێت: به‌ڵكوو شه‌وی قه‌در باشتره، ده‌ڵێت: حه‌مدو سه‌نا بۆ خوا، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: شه‌وی ئیسڕاو میعڕاج باشتره له شه‌وی قه‌در، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه بێت كه له ڕووی قیام و تاعه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌و شه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌وڕۆی پێكرا باشتره بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له شه‌وی قه‌در، ئه‌مه ناهه‌قیی فه‌رمووه، چونكه هیچ كه‌س له مسوڵمانان وای نه‌گوتووه.. هه‌روه‌ك له هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه شدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه) . واته: هه‌ر كه‌سێك له شه‌وی قه‌درا به ئیمان و ئومێدبوون به گیرابوونی هه‌ڵسێته‌وه، ئه‌وه له گوناهی پێش و پاشی خۆش ده‌بێت. به‌ڵام بۆ شه‌وی ئیسڕاو میعڕاج شتی وای نه‌فه‌رمووه. وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه بێت كه ئه‌م شه‌وه‌ی شه‌وڕۆیی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرا له ڕووی ڕووداو وكاره سه‌رسوڕهێنه‌ره بێوێنه‌كانیه‌وه جگه له به‌ندایه‌تییه‌كان كه تێیدا به‌رجه‌سته بوون، له هیچ بۆنه‌ی تر به‌رجه‌سته نه‌بووه، ئه‌وه لێره‌دا ڕاستیان فه‌رمووه. ده‌نا هه‌موو شه‌و كۆ كه‌یته‌وه، ناگات به ئاستی شه‌وێك كه قورئانی تیا دابه‌زیوه. كه‌واته قسه‌كردن له سه‌ر كارێكی ئاوا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی نیعمه‌ته‌كانیه‌وه هه‌یه، كه ئه‌ویش ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حییه‌كانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، بۆیه بۆ كه‌س نییه به بێ زانست قسه‌ی له سه‌ر بكات، وه لای هیچ كه‌س له مسوڵمانانیش وا نه‌ناسراوه، كه‌وا شه‌وی ئیسڕاو میعڕاج فه‌زڵی به چه‌شنێكه زیاتر له فه‌زڵی شه‌وی قه‌در، وه هیچ كه‌س نه له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و نه له تابعین نه‌هاتوون كه‌وا كه ئه‌م شه‌وه ته‌خسیس بكه‌ن به هه‌ر كارێك له كاره‌كان, هه‌ر بۆیه تا ئێستاش نه‌زانراوه كه ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێكه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه له باشترین شه‌وه‌كانیش بێت، ئه‌وه هێشتا شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا نه كاتی و نه شوێنی نه‌گێڕاوه به مایه‌ی به‌ندایه‌تییه‌كان. (مجموع الفتاوی -٢٥/٢٩٨-) ٢. ئیبنوله‌قه‌ییمیش (به ڕه‌حمه‌تبێت) هه‌مان ڕای مامۆستاكه‌ی فه‌رمووه. ٣. شێخ ئیبنولحاجی مه‌ككی (به ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: یه‌كێ له بیدعه‌كان ئه‌و بیدعه‌یه كه له شه‌وی بیست‌و حه‌فتی مانگی ڕه‌جه‌بدا به ناوی ئیسڕاو میعڕاجه‌وه ده‌گێڕدرێت. (المدخل " ١/٢٩٤). ٤. شێخی عه‌للامه ته‌قییه‌ددینی سوبوكی (به ڕه‌حمه‌ت بێت) ده‌ڵێت: بێگومان ڕێ‌و ڕه‌سمی ئیسڕا كۆمه‌ڵێك كه‌ڕامات به خۆوه ده‌گرێت، به‌ڵكوو چ ئیسڕایه چ میعڕاجه له یه‌ك شه‌ودا ڕووی داوه، هه‌رچه‌ند خیلاف هه‌یه له سه‌ر مێژووی، وه‌لێ هه‌موو یه‌كده‌نگن كه‌وا له مه‌ككه‌دا بووه، ئه‌وه‌ی كه مامۆستامان (محمد الدمياطي) باسی كردووه، ئه‌وه‌یه كه‌وا پێش هیجره‌ت كردن بووه به ساڵێك، ئه‌ویش له ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لدا بووه، ئاهه‌نگگێڕانیش به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕووداوه بیدعه‌یه. (السيف المسلول على من سب الرسول " ص ٤٠٠) . ٥. فه‌قیهـ و عه‌للامه، ئیبنو نه‌ححاس (به ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی ئیسڕاو میعڕاج بیدعه‌یه، ئه‌وه‌ی له شه‌وی بیست‌و حه‌فتی ڕه‌جه‌ب ڕوویدا، كه بریتییه له ڕێ‌و ڕه‌سمی ئیسڕاو میعڕاج، خه‌ڵكی دێن ئه‌م شه‌وه و شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان به گه‌وره‌ده‌گرن و له مزگه‌وتی ئه‌قسا و زۆر له مزگه‌وتانی تر چرای بۆ هه‌ڵده‌كه‌ن و پیاوو ئافره‌ت و منداڵ تیایاندا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن، كه ده‌بێته هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادێكی زۆر له مزگه‌وت و گه‌مه‌و گاڵته‌جاڕییه‌كی زۆری تیا به‌رجه‌سته ده‌بێت...هه‌موو ئه‌مانه بیدعه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئاشكران له‌دیندا. "هه‌روه‌ها له سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ریشدا(صلى الله عليه وسلم):" بێ گومان له سوننه‌ت و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه به خراپه‌ی ئه‌م جۆره بیدعه كراوه، له‌وانه ده‌فه‌رموێت: یه‌كه‌م:(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد.) (رواه مسلم والبخاري عن عائشة -رضي الله عنها-) واته: هه‌ر كه‌سێك كارێك له ئایینی ئێمه دابهێنێت كه له‌سه‌ر ڕێوشوێنێ ئێمه نه‌بووبێت، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و لێیوه‌رناگیرێت. یان ده‌فه‌رموێت: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد.) (رواه مسلم) واته: هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، كه له‌سه‌ر ڕێوشوێنی ئێمه نه‌بێت، ئه‌وه لێیوه‌رناگیرێت. دووه‌م: (إياكم ومحدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة) (روى الترمذي وصححه ، وابن ماجه وابن حبان في صحيحه عن العرباض بن سارية) واته: نه‌كه‌ن له ئاییندا شتی نوێ دا بهێنن، چونكه هه‌موو داهێنانێك له ئاییندا بیدعه‌یه، هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش مایه‌ی گومڕابوونی ئه‌و كه‌سه‌یه. سێیه‌م: (ما أحدث قوم بدعة إلا رفع مثلها من السنة) واته: هه‌ر گه‌لێك بیدعه‌یه‌ك دابهێنێت، ئه‌وه سوننه‌تێكی لابردووه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (ما من أمة ابتدعت بعد نبيها بدعة إلا أضاعت مثلها من السنة) (روى الإمام أحمد والبزار عن غضيف) واته: هه‌ر ئوممه‌تێك له دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بیدعه‌یه‌ك دابهێنن، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی بیدعه‌كه سوننه‌تێكیان لا بردووه. چواره‌م: (أبي الله أن يقبل عمل صاحب بدعة حتى يدع بدعته) (روى ابن ماجه وابن أبي عاصم عن أنس بن مالك-رضي الله عنه-) واته: خوا ڕه‌تی كردۆته‌وه كه كرده‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن بیدعه وه‌ربگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی واز له بیدعه‌كه‌ی ده‌هێنێت. یان ده‌فه‌رموێت: (إن الله حجب التوبة عن كل صاحب بدعة حتى يدع بدعته) (رواه الطبراني) واته: خوا تۆبه‌ی هه‌موو خاوه‌ن بیدعه‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی واز له بیدعه‌كه ده‌هێنن، واته: تۆبه‌ی كه‌سێك كه شوێن بیدعه كه‌وتبێت وه‌ر ناگیرێت، تا واز له بیدعه‌كه‌ی نه‌هێنێت. پوخته‌ی قسان: دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی پڕ حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار و ڕوونبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و موعجیزه پڕ له گه‌وهه‌رو په‌نده ئیلاهییه, هێشتا وامان لێناكات كه شتێ له ئایین و به‌رنامه‌ی خوا دابهێنین و عه‌تف و سۆزی ئایینیمان ناكه‌ین به سه‌نگی شه‌رعی بوونی ئاهه‌نگی ئیسڕاومیعڕاج و باقی بۆنه‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌كانی تر, چون هه‌روه‌ك بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ئاهه‌نگگێڕان له بۆنه‌ی ئیسڕاو میعڕاج كارێكی بیدعه‌و داهێنراوه، بۆیه ئاماده‌نین تۆزقاڵی ڕه‌فتارو گوفتارمان به بیدعه‌گه‌لێكی ئاوا شێلو بكه‌ین و داهاتووشمان بێداهات و بێبه‌ر بكه‌ین. وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين . ــــــــــــــــ بۆ زانیاریی زیاتر چاو له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن، که من خۆیشم هێندێ شتی گرنگم لێی ته‌رجومه کردووه: http://www.saaid.net/mktarat/12/7-14.htm