ئەمرۆ یادی جەنگی بەدری گەورەیە کە لەنێوان موسڵمان بە سەرکردایەتی پێغەمبەری خودا و کافر و موشریکانی قوڕەیش و هاوپەیمانەکانیان لە عەرەب بە سەرکردایەتی ئەبو جەهل ڕویدا . ئەم جەنگە لە 17 ی ڕەمەزانی ساڵی دوی کۆچیدا ڕویدا کە هاوکاتە بە 13/3/624 ی زاینی . ئەم جەنگە بە یەکەمین جەنگی سوپای ئیسلام دادەنرێت و بۆیە پێی دەوترێت بەدر چونکە لە نزیک بیری بەدر کە دەکەوێتە نێوان مەکەو مەدینە ڕویداوە . سەرەتای جەنگەکە ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی پاش ئەوەی کە موسڵمانەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە مەکە دەرکران و دەست بەسەر مال و سامانیان گیرا لەلایەن قوڕەیشەوە ، پەیامبەری خواش د.خ فەرمانی بە موسڵمانان کرد کە رێگە لە کاروانێکی بازرگانی قورەیش بگرن و دەستی بەسەردا بگرن کە ابو سوفیان سەرپەرشتی دەکرد ، بەڵام ئەبو سفیان ئەم هەواڵەی گەیاندە قوڕەیشیەکانی مەکە ئەوانیش سوپایەکی بەهێزیان نارد بۆ کوشتنی موسڵمانەکان . لەم شەڕەدا ژمارەی موسڵمانەکان تەنها 317 کەس بوون . وە ژمارەی کافرەکان زیاتر لە 1000 کەس بوون . موسڵمانان تەنها 2 ئەسپ و 70 وشتریان پێبوو . کافرەکان 200 ئەسپ و 700 وشتریان پێ بوو . موسڵمانان 14 کەسیان لێ شەهید بوو . کافرەکان 70 کوژرا و 70 دیلیان هەبوو . ئەم جەنگە هەروەک خودای گەرە لە قورئانی پیرۆزدا بۆی تۆمار کردوین بەسەرکەوتنی موسڵمانان و لوتشکانی کافران کۆتایی هات و بوونە پەند و عیبرەت بۆ مێژوو ، سەرەتای سەرکەوتن و سەربەرزی ئیسلام و موسڵمانان بوو . پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org