سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا كێيە سوكايەتى و توندوتيژى بەرامبەر بە ژنان دەكات.؟
گۆڕینی فۆنت


ئايا كێيە سوكايەتى و توندوتيژى بەرامبەر بە ژنان دەكات.؟

ئێمەى موسوڵمان خودا بە نێردراوەكەيدا محمد (دروودى خواى لەسەر) پەيامى بۆ ناردووين و سەرجەم كاروبارو ژيان و گوزەران و هەڵسوكەوتەكانمان بۆ ڕوونكراوەتەوەو ياساو ڕێسامان بۆ نێردراوەو پێغەمبەرى خوداش زۆر بە ڕوونى و بە سادەيى ئوممەتەكەى تێگەياندووه..

يەكێك لەو ياساو رێسايانەى كە شەريعەتى ئيسلام زۆر زۆر گرنگى پێداوەو تەنانەت سوورەتێكى دوورو درێژيش لە قورئانى پيرۆزدا بەناويەوە هاتووه (ژنان)ـە، وە پێغەمبەرى خوداش هەم بە قسەو گفتى و هەم بە كرداريش بۆى ڕوون كردووينەتەوە كە باشترين و بەرزترين پلەى ئەخلاق ئەوەيە كە مرۆڤ لەگەڵ خێزانى باش بێت، ئەوە كەمترين ياسايەكە كە پێغەمبەرى ئيسلام بۆ مرۆڤايەتى دايناوە، وە ئێمەى گەلى كوردى موسوڵمان بێگومانين لەوەى كە هيچ ياساو بەرنامەيەكى دەسكرد چارەسەرى كێشەى ئافرەتانى لا نيەو ئەم چەند ساڵەش بەچاوى خۆمان بينيمان لەژێر سايەى دەسەڵاتى عەلمانى ئەوەندەى ئافرەت سوكايەتى و توندووتيژى بەرامبەر كراوه، لە هيچ سەردەم و كات و ساڵانى پێشوودا نەكراوەو نەبينراوه.!

ئێستاش دەڵێين تەنهاو تەنها چارەسەرى كێشەو دۆخى ئافرەتان لاى ئيسلامە.!

نووسينى: باوكى سەييد.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 393

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram