لە بیرەوەری 23 ساڵەی وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز دا پەیامێک بۆ موسوڵمانانی کوردستان بەگشتی.! ئەمرۆ 23 ساڵ بەسەر وەفاتی پیاوی مەیدانی تەقواو زانست و بانگەوازو ھیجرەت و جیھاد تێ دەپەرێت، خوای پەروەردگار دەرەجاتی عالی بکات و لە فردوس ئەعلا جێ نشینی بکات. ئەوەی زەرورە بوترێ وەک وەفایەک بۆ ئەم قارەمانەی کە ھەموو تەمەنی بۆ خزمەت بە سەرکەوتنی وشەی خواو پاراستنی موقەدەساتی ئیسلام بوو.. ئەوەیە کە: جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان ھەتا لە ژیاندا بوو پیش بزووتنەوەو دوای راگەیاندنی بزووتنەوەش رەمزی وەحدەت و برایەتی و پاراستنی یەکریزیی صەفی موسوڵمانان بوو..! باشە بۆ ئێستا دوای 23 ساڵ لە وەفاتی ئەم زانا گەورەیە کەسێک نەبوو ببێتە جێی دڵخۆشیی و راستکردنەوەی ماڵە رووخاوەی ئیسلامییەکانی کوردستان و ھەر ھیچ نەبێ بۆ چەند سالێکی کەمیش بێت بتوانێت ئەو دەورو کاریگەرییە ببینێت و لەم شپرزەیی و بێ نازیی و ماڵ جیاییە رزگارمان بکات و ئاھێک پێش مردنمان ھەڵمژین بە گەیشتنی ئاواتی یەکریزیی و کاری ھاوبەشی نێوان ئیسلامییەکانی کوردستان..! باشە موسوڵمانانی کوردستان بە حیزبیی و نا حیزبیەوە لە پێناو ماڵ جیایی ئیسلامییەکان چ باجێک ماوە نەیدەن .؟!! مەگەر سەدان گەنج و پیاوانی داعیی و ھەڵگرانی پەیامی خوایی توندی زیندانەکان نەکران.؟!! مەگەر تەنانەتی سەرکردەکانیش توندی زیندان نەکران و ئیھانەو ھەزار تۆمەت نەخرایە پاڵیان.؟! مەگەر لە بازگەکاندا سەرکردەکان بە بەرچاوی کامێراکانەوە تیرۆرو نەکوژران..؟! مەگەر سەدان و ھەزاران گەنج و پیاوانی ماندووی ساحە نەچوونەوە ماڵەوەو لە بێ نازی ملی خۆیان کەچ نه کرد تا خوا دەرووی خێریان لێ دەکاتەوە..؟ ئەمانەو سەدان (مەگەر)ی تر کە ناوترێ و نانووسرێ.؟! ئیتر نازانم بۆکەیی و تاکەی ئەم غیرەت و ھیممەتەتان دەجوڵێ و ھەر ھیچ نەبێ لەم کۆتاییەی تەمەنیشماندا بێت کەمێک دڵخۆشمان بکەن و ئاسوودەیی بە ھەموو ماڵێکی ئیماندار ببەخشن..! ھەزار ئەفسوس بۆ موسوڵمانانی کوردستان کە خودا پێیان دەفەرموێ: (واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا). بەڵام زۆرترینی ئەوانەی کە تووشی شکست و ماڵ وێرانیی و ساردبوونەوە دەبن لە کاری ئیسلامیی.. ئیسلامییەکان و بانگخوازان و شێخ و مامۆستایانی ئەو ڕەوتەن..! ئەفسووس جەنابی شێخ عوسمان نەمان پاراست و - دڵی موسوڵمانانیشمان ڕەنجاند 😔.!! عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود سەرپەرشتيارى پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org