سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕابەرانی ئێمە.! وەک جەنابی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد!
گۆڕینی فۆنت


ڕابەرانی ئێمە.! وەک جەنابی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد!

نووسینی: دکتۆر عومەر عەلی.

ئێمە مەسڵەحەتی دونیاییمان لەگەڵ سەرکردەکانماندا نەبوو.!

چاومان لەوە نەبوو خۆمان یان کەسێکمان دامەزرێنن.!

لە دەوریان کۆ نەبوینەوە بۆ ئەوەی بمانپارێزن.!

ئەوان دەرسێکیان نەداین کە چەپڵەی درۆییان بۆ لێبدەین.!

فێریشیان نەکردین بچینە سەر گۆڕەکانیان و تاجە گوڵینە دابنێین و فرمێسکی ڕیایی بڕێژین.!

ئەوان ئێمەیان بۆ خۆیان پەروەردە نەکرد.!

ئەوان بە ڕۆح و تەفسیرەکەیان گرنگی بونیان بۆ پێناسە کردین.!

نەمردن و مانی ڕاستەقینە ئەمەیە نەك ئەوەی تەنها بۆ ئیعلام و موچە دەڵێن نامرێ!

ئەمانە پێشەواکانی ئێمەن و لە هەرکوێ بین و بێ بەرژەوەندی دونیایی لە قوڵایی دڵمانەوە خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕین، خۆشەویستییەك کە خۆیان بە قورئان بۆیان دروست کردین.!

ئەوان میراتی مادی و ملیار دۆلاریان بەجێنەهێشت بۆمان!

بەڵام وایان لێکردین کە خۆمان بە ملیارەهاش نەفرۆشین.!

ئەوان دانەنیشتن وەك بەناو سەرکردەکانی تر خەریکی نووسینەوەی بیرەوەری و پیاهەڵدانی خۆیان بن!

ئەوان سەرقاڵی تەفسیری قورئان، خودی خۆشیان لەبیر بردبووەوە.!

ئێستە بۆ ئەوەی ئەم کەڵە پیاوە بناسی لە بری بیرەوەریەکانی تەفسیرەکەی بخوێنەرەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 627

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram