بۆچی کاتێک پیاو بۆ خێزانەکەی باش دەبێ پێی دەڵێن ژنانی؟ 🔸بۆچی کاتێک پیاو دەرگای سەیارەکە دەکاتەوە بۆ هاوسەرەکەی پێی دەڵێن ژنانی؟ 🔹بۆچی کاتێک پیاوێک کورسیەکەی خۆی دەدات بەهاوسەرەکەی پێی دەڵێن ترسنۆک؟ 🔸بۆ پیاوان دەترسن لەنیشاندانی خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکانیان و وادەزانن کەسایەتیان دەڕووشێت؟ 🌻 دەوەرە بابزانین گەورەترین پیاو لە مێژوو و ئایندەی مرۆڤایەتیدا کە پێغەمبەری ئازیزە ﷺ چۆن هەڵسوکەوتی کردووە لەگەڵ هاوسەری ژیانیدا. 🌹 کاتێک عائیشە دەیویست بچێتە سەر حوشتر پێغەمبەر ﷺ ئەژنۆی دادەنا تا وەک پلیکانە عائیشە بچێتە سەری و بڕواتە سەرحوشترەکە. 🌹پێغەمبەر ﷺ بانگی عائیشەی دەکرد و پێی دەوت عائیشە لە خۆشەویستانە. 🌹 پێغەمبەر ﷺ ئاوی لەناو ئەو پەرداخە دەخوارد کە عائیشە ئاوی تێیدا خواردبوویەوە، وە لەو شوێنی پەرداخەوە دەیخوارد کە عائیشە لێوی پێوە نابوو. 🌹 ئەگەر شوێنکەوتەی پێغەمبەریت ﷺ ئەوا با هەڵسوکەوتت ئاوا بێت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا ئەوە پیاوەتیە. 🌹 جگە لەو کارانەی باسمان کرد پێغەمبەری خودا ﷺ یارمەتی خاتوو عائیشە و هاموو خێزانەکانی تری داوە و تەنانەت دەستی پیرۆزی خستۆتە هەویرەوە. ئەی مەگەر ئێمە شوێنکەوتەی ئەو ئازیزەنین؟ کەوایە بۆ پێمان شەرمە؟ 🌸 دڵنیابن گەورەترین پیاو ئەو پیاوە نیە کە هاوسەرەکەی لێی دەترسێت بەڵکو گەورەترین پیاو ئەو پیاوەیە کە هاوسەرەکەی خۆشی دەوێت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org