بزانن جەنابی شێخ عوسمان ساڵێک پێش وەفاتی چی نووسیوە.؟ لە یادی وەفاتی شێخی ڕەببانی و موفەسیردا ساڵێک و پێنج رۆژ پێش ئەوەی گیانی پاک و خواناسی بگەرێتەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی ھەرجارێک ناوی دەبرد ھەموو گیانی دەکەوتە لەرزین. لە ١٧/١٢/١٩٩٨دا لە دیمەشق و پاش گەرانەوەی لە سەفەری حەج ، لەسەر بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق و ناوچەکەو پیلان و پلانەکانی رۆژئاوا بەرابەرایەتی ئەمریکا بۆ لێدانی عێراق و تێکدانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و دراوسێکانی ، لەو کات و ھەل و مەرجە ناسکەدا جنابی مامۆستای خواناس و بێمنەت لەدونیا بەیاننامەیەکی بلاوکردوەتەوە وبەڕوونی ھەڵوێست و بیرو بۆچوونی خۆی راگەیاندوە ، بەیاننامەکە بەعەرەبی نوسیوێتی و وێنەیەکی لەگەڵ ئەم پۆستەدا بڵاودەکەینەوە، ئەو بەیاننامەیە رادەی بەرچاوروونی و لەدونیا تێگەشتن و دەرکی سیاسی و ھەلوێستی جوامێرانەو نەترسانەو نیشتمانپەروەرانەی جنابی شێخ دەردەخات ، ئاماژەکانی بەیاننامەکە ئەوەندە روون و قووڵن ئەمرۆ ھەموو راستی و حەقیقەتەکان دەبینین. لەم چەند دێرەی خوارەوەدا پوختەی بەیاننامەکە لەچەند خاڵێکدا دەخەینە روو: ١-ئەوەی لە عێراقدا روودەدات بەڵگەیە لەسەر بەھەڵە مامەڵەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەل وڵاتانی ئەم ناوچەیەو پرسەکانیان ، چونکە مامەڵەو ھاوکاریەکانیان لەسەر بنەرەتی بەرژەوەندی ھاوبەش نیە بەلکو بۆ ئەوەیە پێگەی چەند لایەنێک بەھێزکەن لەم ناوچەیەو دەستبگرن بەسەر سەروەت و سامانی ئەم ناوچەیەو ئالۆزی بەردەوامیش دروشتکەن لەنێوان گەلانی ناوچەکەشا..« پاش ٢٤ ساڵ دەرکەوت ئەم بۆچوونە راست بووە». ٢- کارکردن و بەرنامەرێزی بۆ کۆمەڵێک شەرو ئاژاوەو نائارامی بەردەوام لەنێوان وولاتەکانی ئەم ناوچەیە و دەستێوەشدانی ئیقلیمی و زیادەرەوی لەسەرخاکی یەکتر.. « ئەم خالەش یەکێکە لەقەیران و کێشەکانی ئەمرۆی ئەم ناوچەیە». ٣-ئەو مەسرەحیە سیاسی و ئالۆزیانەی دروستی دەکەن بۆ پاساوی ھێنانی ئوستۆلی بەحری و ھێزی زەبەلاح بۆ ناوچەکەو ، لە لایەکیتر بۆ ھەژموونی یەکجەمسەری بەسەر بریاری نێودەولەتی و کاریگەریە خراپەکانی بەسەر سیشتمی نوێی جیھانیدا. « ئەم ئاماژەیەش ئەمرۆ زۆر بەزەقی و لەئەوپەری خەتەرناکیدا دەردەکەوێت و دونیا بەرەو کەناری جەنگی جیھانی سێیەم دەبات» ٤-بارودۆخی ئەم رۆی عێراق لەژێربارگرانی ئابلۆقەی ئابووری زاڵمانەدا گەشتوەتە ئەوەی مندالەکانی لە برسا بمرن .. ٥- ئێمە پێمان وایە ئەم دۆخە خراپ و ناھەموارە بە ناجێگیری دەمێنێتەوە تاوەکو کۆمەلگەی نێودەولەتی رێکدەخرێتەوەو پەیوەندیەکان لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەرو بەرژەوەندی ھاوبەش دادەرێژرێتەوە، بەتایبەت دارشتنەوەی پێکھاتەوە پەیکەری نەتەوەیرکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش چونکە ئەو حالەتەی ئیستاھەیە ھۆکاری کێشەی نێوان دەولەتەکانە و مافی ڤیتۆ باشترین بەلگەیە.. « ئەم ئاماژەیە ئێستا لەسەر ئاستی نێودەولەتی قسەی لەسەر دەکرێت» ٦-وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مافی خاوەندارێتی چەکی ناوکیان نیە ، بۆ نمونە گێچەل دەکەن بە پاکستان بەلام پشتی ھیندستان دەگرن ، پست بە بستی عێراق دەبشکنن بۆ بۆ چەکی کیمیاوی کە کاتی خۆی خۆیان پێیاندابوو بۆ ئەوەی بیکەنە بەھانەی لێدانی بەلام پشتی ئیسرائیل دەگرن کە خاوەنی چەکی ناوکی بێت . ٧- تاوەکو ئەم سیاسەتە دوو پێوەری و دووفاقەییە ھەبێت دوخی دونیاو ئەم ناوچەیە چەقبەستوو خراپتر دەبێت.. ٨- ھێشتنەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان ھەرێمەکانی ئەم ناوچەیە ھەمووی وەک مینی ھەمیشەیی وان بۆ ئەوە کێشەی سنووریان دروستکردوە تاوەکو ھەرکات ویستیان ئەکتیڤی بکەن شەرو ئاژاوەی پێدروست کەن دواتر بیکەنە بیانوەی دەستێوەردانی بەردەوام. ٩- کێشەو قەیران و مەسیبەتەکان لەنێوان گەلانی ئەم ناوچەیە بەردەوام دەبێت چونکی پردی پەیوەندی برایەتیان بڕاندوەو کۆمەلێکی نەریتی جاھیلی و نەفامیان تێدا چاندوە. ١٠- نەھامەتی و سەرگەردانیەکانی عێراق بەردەوام دەبێت بەھۆی لادانی لە راستە رێگای خۆی و ئێستا عێراق بەرەو دابەشکردنێکی زالمانە دەبرێت بۆ کوردو شیعەو سوننە و ئەوەش فیتنەی تایفی لێ بەرھەم دێت ، بەلام بۆخۆیان سەرقالی دروستکردنی یەکێتی ئەوروپان . ١١- ئێمە نارازین و ئیدانەی لێدانی عێراق دەکەین بەتایبەت کوشتنی گەلی بێتاوان و سڤیل و ھەلتەکاندنی دەزگای گشتی کە مولکی خەلک و گەلی عێراقە. ئەم خالانەی سەرەوە کە ناوەرۆکی بەیاننامەکەیە ھەلقولاوی دڵ و نیەتێکی پاک و دلسۆزو بەرچاروون و خەمخۆرە بەلام مەخابن کەس گوێی لێنەگرت و عێراق و گەلی عێراق بەرەو کارەسات و ھەلوەشاندنەوە دەستیپێکردو نەکوردو نەشیعەو نەسوننەش قازانجیان نەکرد، رژێمێکی دیکتاتۆری فاشتتان گۆری بۆ رژێمێکی تایفی بێ سەروبەرو ، بەکۆمەلێک دیکتاتۆری برسی بۆ دەسەلات و کورسی و تینوو بۆخوێن و خاک و سامانی گشتی. نووسینی: م. محمد رەئوف محمد. 2/5/2022 پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org