سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  (یاء)ی مه‌ددی و حاڵه‌ته‌کانی له‌ ‌خوێندنه‌وه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی
گۆڕینی فۆنت

(یاء)ی مه‌ددی و حاڵه‌ته‌کانی له‌ ‌خوێندنه‌وه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی


کوڕی خاك 

بۆ (یاء)ی مه‌ددیی بزوێنیش (علة) پێنج حاڵه‌ت هه‌یه: 
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا: 
له‌کاتێکدا ده‌بێت که‌ (یاء)ه‌که‌ کێشرابێت له‌په‌ڕاوی قورئانداو به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌دوایه‌وه‌ پیتێکی زه‌ننه‌دار(ساکن) نه‌هاتبێت.. 
نمونه‌ش وه‌ک له ‌دوو وشه‌ی سَآوِي ، يَعْصِمُنِي له‌ئایه‌تی قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ[هود:43] و هه‌روه‌ها‌ وشه‌کانی آتَيْتَنِي ، عَلَّمْتَنِي ، وَلِيِّي ، تَوَفَّنِي ، أَلْحِقْنِي له‌ئایه‌تی رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِماً وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ. 

تێبینی/ هه‌ندێک وشه‌ هه‌ن له‌قورئاندا به‌هه‌ردوو جۆری کێشراوی و نه‌کێشراوی پیتی(ی) له‌کۆتاییه‌کانیان هاتوون، بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رنجیان لێ بده‌ین، ئه‌گه‌ر کێشرابوو ئه‌وا ده‌بێت بخوێنرێنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش نه‌کێشرابوو ئه‌وا ناخوێنرێنه‌وه.. 
ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌ڕیوایه‌تی حه‌فصه‌ و هه‌موو ڕیوایه‌ته‌کان یه‌کده‌نگ نین له‌سه‌ری.. 

هه‌ندێ له‌و وشانه‌: ‌ 
1/ دوو وشه‌ی الْأَيْدِ والْأَيْدِي له‌ئایه‌تی اصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ذَا الْأَيْدِ إِنَّهُ أَوَّابٌ[ص:17] و ئایه‌تیوَاذْكُرْ عِبَادَنَا إبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ أُوْلِي الْأَيْدِي وَالْأَبْصَارِ[ص:45]. 
لێره‌دا ده‌بینین که‌ له‌ ئایه‌تی یه‌که‌مدا پیتی(یاء)ی بۆ نه‌کێشراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ناخوێنرێته‌وه‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا و به‌پێچه‌وانه‌ی ئایه‌تی دواتر که‌ وشه‌که‌ پیتی(یاء)ی بۆ کێشراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتن.. 

2/ وشه‌یيَأْتِ له‌ئایه‌تیيَوْمَيَأْتِ لاَ تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلاَّ بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ[هود:105] و له‌به‌رامبه‌ری وشه‌یيَأْتِي له‌ئایه‌تیفَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ[البقرة:258]. 

3/ وشه‌ی اتَّبِعُونِ له‌ئایه‌تیوَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ[غافر:38] و له‌به‌رامبه‌ری وشه‌یفَاتَّبِعُونِي له‌ئایه‌تی قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ[آل عمران:31]. 
هه‌روه‌ها زۆر نمونه‌ی تریش به‌م دوو جۆره‌ هاتوون، بۆیه‌ ۆێویسته‌ له‌سه‌ر خوێنه‌ر وریاییان تێدا بکات. 

دووه‌م: نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا. 
ئه‌ویش کاتێک ده‌بێت که‌ (یاء)ه‌که‌ نه‌کێشراوه‌ واته‌ سڕڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌م شه‌ش حاڵه‌تانه‌دا. 

1- له‌ فرمانی ڕانه‌بردووی بزوێندار به‌ (یاء) له‌کۆتایییه‌که‌ی له‌ کاتێکدا ئامرازێکی جه‌زمی له‌پێشه‌وه‌ هاتبێت، وه‌ك له‌ وشه‌یتَمْشِ له‌ئایه‌تیوَلاَ تَمْشِ فِي الأَرْضِ مَرَحاً[الإسراء:37]. 
تَمْشِ له‌ ئه‌سڵدا (تمشي) بووه‌ به‌ڵام به‌هۆی هاتنی (لا)ی ڕێگریکردن(الناهیة) له‌پێشییه‌وه‌ بۆیه‌ (یاء)ه‌که‌ی لابردووه‌. 
هه‌روه‌ها وشه‌یتَبْغِ له‌ئایه‌تیوَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ[القصص:77]. 

2- له‌فرمانی داخوازی(فعل أمر) که‌ ده‌وه‌ستێ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی پیته‌ بزوێنه‌که‌(لێره‌دا پیتی "یاء"ه‌). 
وه‌ک له‌ وشه‌یابْتَغِ له‌ئایه‌تیوَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا [القصص:77]. 

3- ناوی بانگکراو که‌ پاڵخراوه‌ته‌ (یاء)ی قسه‌که‌ر، ئه‌گه‌رچی ئامرازی بانکردنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بێت یاخود نه‌ء(که‌بریتییه‌ له‌ " یا ").
وه‌ک له‌رَبِّ له‌ئایه‌تیرَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِناً وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَاراً[نوح:28]. یان له‌[Quran]رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِـي الْمَوْتَى[البقرة: 2610] و ...هتد. 
یاخود وه‌کيَا قَوْمِ له‌ئایه‌تیفَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ[الأعراف:59] ويَا عِبَادِ له‌ئایه‌تیيَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ[الزمر:16] و هه‌روه‌ها له‌ُقلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ[الزمر:10] 

تێبینی/ له‌دوو ئایه‌تیيَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ[العنکبوت:56] و ُقلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ[الزمر:53]دا وشه‌ی يَا عِبَادِيَ پیتی(یاء)ی له‌گه‌ڵ هاتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ بخوێنه‌ێته‌وه‌ چونکه‌ کێشراوه‌. 
به‌ڵام له‌ئایه‌تیيَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ[الزخرف:68]دا خیلاف هه‌یه‌ له‌ کێشانی(یاء)دا، له‌په‌ڕاوه‌ مه‌دینه‌یی وشامییه‌کاندا کێشراوه‌ و له‌ په‌ڕاوه‌ مه‌ککه‌یی و عێراقییه‌کاندا نه‌کێشراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌که‌شی به‌وپێیه‌ ده‌گۆڕێت. له‌ ڕیوایه‌تی حه‌فصیشدا به‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ی هاتووه‌. 

4- ئه‌و ناوانه‌ی که‌ دواییان هاتووه‌ به‌(یاء) و دوو بۆر یان دوو ژێریان له‌گه‌ڵه‌، ئه‌و کاته‌ له‌به‌ر ئه‌و ته‌نوینه‌، (یاء)ه‌که‌ سڕڕاوه‌ته‌وه، پێیان ده‌وترێت(الأسماء المنقوصة)، ژماره‌یان(30) دانه‌یه‌ و له‌(47) جێگه‌ له‌ قورئان، وه‌ک: 
- فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ[البقرة:173] ، بَاغٍ ، عَادٍ له‌ ئه‌سڵدا( باغي ، عادي) بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌نوینی دوو ژێر(یاء)که‌یان لابراوه‌. 

- فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفاً أَوْ إِثْماً‌[البقرة: 182]. 
- فَإِنْ أَرَادَا فِصَالاً عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا[البقرة:233] و [النساء:29]. 
- مَا جَعَلَ اللّهُ مِن بَحِيرَةٍ وَلاَ سَآئِبَةٍ وَلاَ وَصِيلَةٍ وَلاَ حَامٍ[المائدة:103]. 
- إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لآتٍ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ[الأنعام:134] و[العنکبوت:5]. 
- لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ[لأعراف:41]...هتد. 

5- ئه‌و (یاء)ه‌ زیادانه‌ی که‌ که‌وتونه‌ته‌ کۆتایی وشه‌و هه‌روه‌ها ڕسته‌، ناخوێنرێنه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌کێشراون، وه‌ک: 
- عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ[الرعد:9] ، الْمُتَعَالِ له‌ بنچینه‌دا(المتعالي)بووه‌. 
- وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ[غافر:32] ، التَّنَادِ له‌ بنچینه‌دا(تنادي)بووه‌. 
- وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ[البقرة:40] ، فَارْهَبُونِ له‌ بنچینه‌دا(فارهبوني) بووه‌. 

6- هه‌ر وه‌ک حاڵه‌تی پێنجه‌مه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ له‌دوای ئه‌و(یاء)ه‌ نه‌کێشراوه‌وه‌ پێتێکی زه‌ننه‌دار هاتووه‌، بۆیه‌ له‌کاتی ڕؤیشتندا ناخوێنرێته‌وه‌ له‌به‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو زه‌ننه‌(إلتقاء الساکنین)، 
هه‌موو خوێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگن له‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی ڕۆیشتن له‌به‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو پیتی زه‌ننه‌دار، به‌ڵام جیاوازن له‌ خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی وه‌ستان، حه‌فصیش له‌وانه‌یه‌ که‌ نایخوێنێته‌وه‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتنیشدا. 
نمونه‌ وه‌ک: 
- وَسَوْفَ يُؤْتِ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْراً عَظِيماً[النساء:146]. 
- َفلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ[المائدة:3]. 
- إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى[طه:12]. 
[pagebreak] 
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی وه‌ستان و لابردنی له‌ڕۆیشتندا. 
ئه‌ویش له‌حاڵه‌تێکدا ده‌بێت که‌ پیتێکی زه‌ننه‌دار له‌دوایه‌وه‌ هاتبێت، له‌به‌ر ڕزگاربوون له‌به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو زه‌ننه‌دار یه‌که‌میان لاده‌برێت(حذف) که‌ بریتییه‌ له (یاء)ه‌که‌. به‌ڵام له‌ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ری ده‌خوێنرێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی کێشراوه‌ له‌ قورئاندا. 
نمونه‌: 
- وَلاَ تَسْقِي الْحَرْثَ[البقرة:71]. 
- َقالَ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ عَلَى النَّاسِ بِرِسَالاَتِي وَبِكَلاَمِي[الأعراف:144]. 
- قَالَ لاَ يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ[البقرة:124]. 

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی له‌ ڕۆیشتن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌وه‌ستان. 
ئه‌ویش واوی صیله‌یه‌(پیتی "ه" ی صیله‌ ئه‌گه‌ر ژێری له‌ژێر بوو و مه‌ددیی (صلة)‌ی بچووك بێت یان گه‌وره‌). نمونه‌ وه‌ک: 
- يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ آمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِيَ أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللّهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيداً. 

پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی ڕۆیشتن و له‌کاتی وه‌ستانیش هه‌ردوو ڕووه‌که‌(خوێنده‌نه‌وه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌). 
ئه‌وه‌ش له‌ یه‌ک وشه‌دا هه‌یه‌ له‌ قورئان که‌ بریتییه‌ له‌ وشه‌یآتَانِيَ له‌ئایه‌تیفَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ[النمل:36]. 
ئه‌وه‌ش به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی حه‌فص، له‌کاتی وه‌ستاندا ئه‌گه‌ر وه‌ستا له‌سه‌ری ده‌توانرێت به‌ نونێکی زه‌ننه‌دار یاخود به‌(یاء)ێکی مه‌ددی یاسایی(دوو یه‌که‌یی) ڕاوه‌ستێت که‌ ئه‌وه‌س له‌پێشتره‌ وه‌ک له‌ لابردنی. 

 1259

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram