سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خۆڵبارین ئاگادارکردنەوەی خواییە.؟!
گۆڕینی فۆنت


خۆڵبارین ئاگادارکردنەوەی خواییە.؟!

ئەوانەی بۆ دیاردە ژینگەییەکان تەنها تەفسیری ژینگەیی بۆ دەکەن و خوا دەکەنە دەرەوەی باسەکە هەمان ئەوکەسانەن کە لەسەردەمی پێغەمبەر موسا ژیاون و ئەگەر خۆشی و چاکەیەک ڕوی تێبکردنایە ئەیانکرد بەهی خۆیان و ئەگەر ناڕەحەتیەک توشیان ببوایە دەیانکردە کۆڵی موسا پێغەمبەر و شوێنکەوتوانی و پێشیان دەوت ئەگەر هەرچەند ئایەت و بەڵگەمان بۆ بێنیت بۆ ئەوەی لەخشتەمان بەریت و سحرمان لێبکەیت ئیمانت پێناهێنین
فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَٰذِهِ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُ ۗ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِندَ اللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (131) وَقَالُوا مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِ مِنْ آيَةٍ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (132)

ئەوانەی کە کارەساتێکی ژینگەیی تۆفان و لافاو و خۆڵبارین و … ڕوودەدات و ئەگەڕێن بەدوای شیکردنەوەی هۆکارە کەشوهەواییەکان و خێرایی باو و … خوا دەکەنە دەرەوەی باسەکان ، هەمان ئەوانەن کەلەسەردەمی موسا ژیاون کاتێک خوا ئەفەرمێت بەدوای یەکدا بەڵگە و نیشانە و ئاگادارکردنەوەمان بۆ دەناردن لە تۆفان و باران و لافاوی گەورەو و کوللە و ئەسپێی سەر و بۆق و خوێن بەڵگە و ئایەتی جیاجیا ، خۆیان بەگەورە دەزانی ، ئەوانە تاوانبارن

فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ وَالْجَرَادَ وَالْقُمَّلَ وَالضَّفَادِعَ وَالدَّمَ آيَاتٍ مُّفَصَّلَاتٍ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُّجْرِمِينَ (133)

واز لە خۆڵبارین بهێنن

ئێستە کوللە زۆر بێت یان بۆق زۆر بێت یان ئەسپێی سەر زۆر بێت و زۆرینەی خەڵک هەراسان ببن بەخۆخوراندنەوە هەر وەک لافاو و باران و خۆڵبارینەکە ناڵێن جا ئەوە پەیوەندی چیە بەخواوە و خوا کەی خەریکی ئەو ئیشانەیە و ئەمانە بەهۆی تێکچونی ژینگەوە ڕوودەدەن

وەک ئەوەی ژینگە و هەموو دروستکراوەکانی زەوی و ئاسمان سەرباز و دروستکراو و پرۆگرامکراوی خوا نەبن ؟!؟!

بەڵێ
خۆڵبارین و پەتا و وشکە ساڵی و لافاو و …….. زنجیرەیەک بەڵگەو ئایەتی ئاگادارکردنەوەی خوایین ، ئیمانداران پەیامی لێوەردەگرن و بێباوەڕانیش بەخۆبەگەورەزانین بەرەوڕوووی دەچن و لەکۆتاییدا کاتێک مردین یان سزای خوایی هات هەر یەکەو بەنیەت و تێگەیشتن و بەدەمەوەچوونی نیشانە و ئایەت و بەڵگە خواییەکان هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت

چی بکەین ؟

تاکە چارە بوون بە یەکێکە لە بەرەی فەرمانکردن لە چاکە و بەرپەرچدانەوەی خراپە

چونکە تا ئەوکارە مابێت لەگەڵ گەڕانەوە بۆ لای خوا سزای خوایی نازڵ نابێت

بەڵام
ئەگەر فەرمان بەچاکە و ڕێگری لەخراپە بوو بەعەیبە و بڤە و نەگەڕاینەوە بۆ لای خوا ئەوا ئایەتەکان دەوەستن و سزای خوایی دێت

ئەمە سوننەتی خوایە لەژیان و لەقورئان چەندین جێگە باسی کردووە یەکێکیان ئەو ئایەتانەی لە چیرۆکی موسا پێغەمبەر

✍️ نووسینی: یەحیا نەوزەرجاف


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 515

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram