دەستنوێژ دەتپارێزێ لە میکرۆبات.! دکتۆر عیماد تۆفیق مامۆستای جەراحی دەم لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی قاهرە تەئکیدی کردەوە ئاو ڕادان لەدەم لەکاتی دەستنوێژدا ئەو میکرۆبە زیانبەخشانەی کە ددانەکان خراپ دەکات و ئەبنە هۆی ژەهراوی بوون ، نایانهێڵێت وە ڕێگری ئەو مادە ژەهرەی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پەنکریاس دەکات. بە پێی ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی (الرایە)ی قەتەری دا هاتووە ، کۆمەڵێک پزیشکی چاو ڕایان گەیاندووە ،یەکەم شتێ کە دوای ئەوەی خۆڵ ئەچێتە چاوەکانەوە یان تەنی تر کە ئازاری چاو دەدات بریتیە لە شتنی چاوەکان ڕاستەوخۆ بە ئاو ، ئەی چی دەڵێیت بەوانەی ڕۆژی پێنج جار دەم و چاوی دەشوات ؟ یان شتنی پێیەکان ، شتنی نێوان پەنجەکانی قاچمان باشترین هۆکارە بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان ئەمە لە لایەک ، لەلایەکی ترەوە زانای یابانی (امسارو ايموتو ) سەرۆکی پەیمانگەی هادوی زانستی لە تۆکیۆ تەئکیدی کردەوە وتنی (بسم الله الرحمن الرحيم ) کاریگەریەکی سەیری هەیە لەسەر بلوورەکانی ئاو ،لە کاتی خوێندنی دا بلوراتەکان لەوپەڕی جوانی و پاکیدا دەبن ، هەروەها دەڵێت وتنی ناوی خوای گەورە لەگەڵ دوعا کردن بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دەبێتەهۆی لەرینەوە ، ئەمەش وێنەیەکە لە وێنەکانی ووزەی شاراوە ، کە وا لە مرۆڤ دەکات بتوانێت ببینێت و ببیستێت ،وە زانیاریەکانی خەزن بکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات. سوپاس و ستایش بۆ تۆ خوایە گیان فەرمانەکانت بۆمان هەموو سوود و قازانجە بۆ خۆمان لەگەڵ ئەوەش کردن و نەکردنی هیچ سوودێک یان زیانێکی بۆ تۆ نیە .. و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین .. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org