دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام مانگی شه‌عبان، فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕووداوه‌كانی بسم الله الرحمن الرحیم مانگی شه‌عبان له مانگه كۆچییه پیرۆزه‌كانه. ناو نراوه به شه‌عبان چونكه عه‌ره‌به‌كان ئه‌ملاولایان ده‌كرد و شی‌و و دۆڵه‌كان ده‌گه‌ڕان بۆ ئاو؛ وتراویشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و مانگه‌دا به ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌گه‌ڕان؛ وتراویشه بۆیه ناونراوه چونكه له‌نێوان هه‌ردوو مانگی ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ر كه‌وتووه. كۆكه‌شی (شعبانات) و (شعابین)ه. حوكمی ڕۆژوو له شه‌عباندا چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی دروست له فه‌زڵی به‌رۆژووبوون له مانگی شه‌عباندا هاتووه؛ له‌وانه كه دایكی ئیمانداران عائیشه -خوا لێ ڕازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: كان رسول الله يصوم حتى نقول لا يفطر، و يفطر حتى نقول لا يصوم، و ما رأيت رسول الله استكمل صيام شهر الا رمضان، وما رأيته أكثر صياما منه في شعبان. [متفق عليه]. وه له ڕیوایه‌تی (مسلم)دا: كان یصوم شعبان كله، كان یصوم شعبان الا قلیلا. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕۆژوو ده‌بوو هه‌تا ده‌مانگوت ئیتر ڕۆژوو ناشكێنێت، وه به‌ڕۆژووش نه‌ده‌بوو هه‌تا ده‌مانگوت ئیتر به‌ڕۆژوو نابێت. وه نه‌مدیوه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕ‌ۆژووی مانگێكی ته‌واو كردبێت -هه‌مووی گرتبێت- ته‌نها ڕه‌مه‌زان نه‌بێت و نه‌مدیوه له هیچ مانگێكدا له شه‌عبان زیاتر به‌ڕۆژوو بووبێت. وه له ڕیوایه‌تی (مسلم)دا هاتووه: شه‌عبانی هه‌موو ده‌گرت یان كه‌مێكی نه‌بووایه هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو. (ابن حجر) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: "به‌ڕۆژووبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له شه‌عباندا و به ویستی خۆی (تطوعا) زۆرتر بووه له ڕۆژووه‌كانی له مانگه‌كانی تردا و زۆربه‌ی شه‌عبانی ده‌گرت." له ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یده‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناتبینم له هیچ مانگێك له مانگه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بیت؟! فه‌رمووی: (ئه‌وه مانگێكه كه خه‌ڵكی لێی بێ‌ئاگا ده‌بن، له‌نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندایه، مانگێكه كه تێیدا كرده‌وه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، حه‌ز ده‌كه‌م كه كرده‌وه‌كه‌م به‌رز ده‌كرێته‌وه من به‌ڕۆژوو بم) [رواه النسائی]. وه له ڕیوایه‌تێكدا كه ئه‌بووداوود له عائیشه‌وه گێڕاوێتییه‌وه فه‌رموویه‌تی: خۆشه‌ویسترین مانگێك لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه تێیدا به‌ڕۆژوو بووایه، شه‌عبان بوو. پاشان ئه‌یلكاند به ڕه‌مه‌زانه‌وه. [رواه أبو داوود]. (ابن رجب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: ڕ‌ۆژووی شه‌عبان خێری زیاتره له ڕ‌ۆژووی مانگه حه‌رامه‌كان، وه باشترین خۆته‌رخانكردن- تطوع- بۆ به‌ڕۆژووبوون ئه‌وه‌یه كه نزیك بێت له ڕه‌مه‌زانه‌وه له پێشه‌وه‌ی یان له پاشه‌وه، وه پله‌وپایه‌ی له ڕۆژوودا وه‌ك پله‌ی سوننه‌ته‌كانی پێش و پاشی فه‌رزه‌كان وایه. هه‌روه‌ك سوننه‌تی نوێژه‌كان خێریان زیاتره له نوێژێكی سوننه‌تی ڕه‌ها، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ڕ‌ۆژووی پاش و پێشی ڕه‌مه‌زان خێریان زیاتره له ڕۆژووكانی تر كه دوورترن. وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: (شه‌عبان مانگێكه له نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندا و خه‌ڵكی لێی بێ‌ئاگا ده‌بن)، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان دوو مانگی پیرۆزدایه (ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زان) و خه‌ڵكیش خه‌ریكن به‌ڕۆژووی ئه‌و دوو مانگه‌وه ئه‌ویان له‌یاد ده‌چێته‌وه و زۆر گوێی پێ ناده‌ن. وه زۆرێك له خه‌ڵكیش گومان وا ده‌بات كه ڕ‌ۆژووی ڕه‌جه‌ب خێری زیاتره له ڕ‌ۆژووی شه‌عبان، چونكه ڕه‌جه‌ب له مانگه حه‌رامه‌كانه، به‌ڵام وا نییه. مانگی شه‌عبان، به درێژاییی مێژووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵێ ڕووداو و به‌سه‌رهاتی به‌خۆوه بینیوه، كه كاریگه‌ریی زۆریان به‌جێ هێشتووه؛ له گرنگترین ئه‌و ڕووداوانه: ١. گۆڕینی ڕووگه (تحویل القبلة) له شه‌عبانی ساڵی ٢٢ی كۆچی (شوباتی ٦٢٤ی زایينی)، خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به گۆڕینی ڕووگه له (بیت المقد‌س)ه‌وه بۆ (مسجد الحرام). پێش گۆڕینی ڕووگه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له نوێژه‌كانیدا ڕووی ده‌كرده (بیت المقد‌س). زیاتر له پازده مانگ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌مه، ده‌یڕوانییه ئاسمان و به‌دڵ حه‌زی ده‌كرد كه ڕوو بكاته كه‌عبه‌ی پیرۆز، ئیتر خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێنایه خواره‌وه: قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاء فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوِهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ[البقرة: ١٤٤] واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسووڕانی ڕووخسارت ڕوو به ئاسمان ئه‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) بێگومان ئێمه‌یش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت. ده ڕووت وه‌رچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له هه‌ركوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌و ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور و جوو)، چاك ده‌زانن ( كه ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ‌ئاگا نییه له‌و كار و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌وه زۆر دڵخۆش بوو، ئیتر ڕووگه‌ی به‌ره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز گۆڕی. ئیتر هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه گشت موسڵمانان ڕووگه‌ی خۆیان به‌ره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز گۆڕی تا ڕۆژی دوایی. به‌مه‌ش ئه‌و جووله‌كه و دووڕووانه‌ی خۆیان خزاندبۆوه ڕیزی موسڵمانه‌كان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان موسڵماناندا، به‌م ڕووداوه هه‌موویان ده‌ركه‌وتن و كه‌وتنه تانه و ته‌شه‌رلێدان له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بوون. به‌م شێوه‌ی ڕیزی موسڵمانان له زۆرێك له ئه‌هلی غه‌در و خیانه‌تكار جووله‌كه و دوڕووه‌كان پاك بۆوه. هه‌روه‌ها ڕووداوی گۆڕینی ڕووگه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه واجبه و ده‌بێت كه‌عبه له ده‌ستی موسڵماناندا بێت. چونكه نابێت و ناكرێت ڕووگه‌ی گه‌لێك له‌ژێر ده‌ستی دوژمنه‌كانیاندا بێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌و كاته‌وه كاری به‌رده‌وام و بێ‌وچان ده‌كرا بۆ ڕزگاركردن و پاككردنه‌وه‌ی كه‌عبه له ده‌ستی هاوه‌ڵگیران تاكوو له ساڵی ٨ ی كۆچی‌دا موسڵمانان مه‌ككه‌یان ڕزگار كرد؛ مه‌ككه بووه موڵكی خۆیان و كه‌وته ژێرده‌ستیان. ٢. فه‌رزبوونی ڕۆژوو له شه‌عبانی ساڵی ٢ی كۆچی (شوباتی ٦٢٤ی زایینی) پێش شه‌ڕی به‌در، خوای گه‌وره ڕ‌ۆژووی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرد، كاتێك فه‌رمووده‌ی خوا (سبحانه وتعالی) هاته خواره‌وه: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ * شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [البقرة: ١٨٣-١٨٥]. ٣. فه‌رزبوونی شه‌ڕ له شه‌عبانی ساڵی ٢ی كۆچی (شوباتی ٦٢٤ی زایینی) خوای گه‌وره جیهادی له‌سه‌ر موسڵمانان واجب كرد؛ مۆڵه‌تی شه‌ڕكردنی دان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی دژیان ده‌جه‌نگن؛ فه‌رمووده‌ی خوا هاته خواره‌وه: وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِين* وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُم مِّنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلاَ تُقَاتِلُوهُمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاء الْكَافِرِينَ* فإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ* وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ [البقرة: ١٩٠-١٩٣]. واته: بجه‌نگێن له‌پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی دژتان ده‌جه‌نگێن. نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و منداڵ و ماڵات وهتد...) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت* (ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ركوێیه‌كدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو٩)، بێ گومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆركردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئایینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره. مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه‌جه‌نگن دژتان. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان، ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوه‌ڕانه* خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كۆڵیان دا و شه‌ڕیان وه‌ستاند، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه.. ئه‌م ئایه‌تانه یه‌كه‌م ئایه‌تێك بوون له‌سه‌ر شه‌ڕ دابه‌زین. مه‌به‌ستی فه‌رزبوونی جیهادیشی به‌ته‌واوی سنووردار كرد. ئه‌ویش كه به‌رهه‌ڵستییه بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامدا یان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی موسڵمانان ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست له‌م ئایه‌تانه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام نییه به شمشێر، به‌ڵكوو زه‌مانه‌تكردنی ئازادیی بیروباوه‌ڕه و دژایه‌تیكردنی هه‌ركه‌سێكه كه به‌ربه‌ست ئه‌خاته به‌رده‌م بانگه‌واز له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یدا، ئه‌وه‌ش كه زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵی موسڵمانان ده‌كات له ڕۆشتن له ڕێگه‌ی گه‌یاندن بێ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان. شه‌ڕ له ئیسلامدا له‌پێناوی خوادایه، بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر نییه له‌وانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی شه‌ڕه‌كانی خۆی پێوه‌ی خه‌ریك بووه، به‌ڵكوو ته‌نها له ڕێگه‌ی خوادایه، نه له ڕێگه‌ی به‌رزی و بڵندی و خۆسه‌پاندن له‌سه‌ر زه‌ویدا و نه له ڕێگه‌ی ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه وه نه له ڕێگه‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی چینێك به‌سه‌ر چێنێك یان ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێكی دیكه‌دا، به‌ڵكوو ته‌نها له‌پێناو ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوانه‌یه كه له‌پێناویاندا جیهاد له ئیسلامدا ڕێی پێ دراوه. جه‌نگان له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی و جێگیركردن و دانانی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی له ژیاندا و پاراستنی باوه‌ڕداران پێی له‌وه‌ی تووشی فیتنه و ئاژاوه نه‌بن له ئایینه‌كه‌یاندا یان نه‌وه‌ك فه‌ساد و گومڕایی ڕایانماڵێت و بیانبات له‌گه‌ڵ خۆیدا. جا هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه له‌مانه به‌دوور بوو، ئه‌وه مه‌به‌ستی ناشه‌رعییه له حوكم و فه‌رمانی ئیسلامدا. ئه‌وه‌شی ده‌یكات و ده‌چێته ژێری هیچ پله و پاداشتێكی نییه لای خوا. ته‌نها مه‌گه‌ر به‌رگری بێت له هه‌ق و په‌رچدانه‌وه‌ی سته‌می سته‌مكار بێ. هه‌ڵگرتنی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر سته‌ملێكراو یان به‌رگری له ماڵ و سامان و داوێن و كه‌سوكاری، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و به‌رگرییه‌ی ڕێی پێ دراوه. ٤. به‌دری دووه‌م (به‌دری بچووك) له شه‌عبانی ساڵی ٤ی كۆچی (کانوونی دووه‌می ٦٢٦ی زايینی) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به هه‌زاروپێنجسه‌د كه‌سه‌وه له مه‌دینه چووه ده‌ره‌وه به‌ره‌و به‌در بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی قوره‌یش به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌بووسوفیانی كوڕی حه‌رب. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) عه‌لیی كوڕی ئه‌بووتالیبی له‌سه‌ر مه‌دینه دانا. ئیتر سوپاكه به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشتنه به‌در. له‌وێدا هه‌ڵیان دا و چاوه‌ڕێی هاوه‌ڵگیرانی مه‌ككه‌یان ده‌كرد. ئه‌بووسوفیانیش له‌گه‌ڵ دووهه‌زار له هاوه‌ڵگیران گه‌یشتنه شوێنێك به ناوی (مر الظهران). ئيتر له‌وێ باریان خست، ترس و بیم ئه‌بووسوفیانی داگرتبوو؛ ته‌واو ترسی لێ نیشتبوو و ئه‌ژنۆی ده‌له‌رزی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان؛ عه‌زیمه‌ت و بوێریی لاواز بووبوو و نه‌یده‌توانی بڕیاری شه‌ڕ بدات. كه‌وته بیركردنه‌وه چۆن فێڵێك دروست بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ككه. هه‌ستا و قسه‌ی بۆ سوپاكه‌ی كرد و وتی: ئه‌ی گرۆهی قوره‌یش، به‌ڕاستی هیچكاتێك باش و له‌بار نییه بۆ شه‌ڕكردنی ئێوه ته‌نها ئه‌و ساڵانه نه‌بێت كه گژوگیا ته‌ڕه‌و و باراناوییه؛ شته‌كانتانی تێدا ئاو بده‌ن و شیریشی تێدا بخۆنه‌وه. ئه‌مساڵیش وه‌ك ده‌زانن ساڵێكی بێ‌بارانی و وشك و برنگه. ئیتر من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕ ناكه‌ین. له‌م كاته‌شدا ترس به‌ته‌واوی دڵی سووپاكه‌ی داگرتبوو. ئیتر هیچكه‌سێك موناقه‌شه‌ی نه‌كرد و ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕی، هه‌موو به گوێیان كرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ككه. له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانه‌كان هه‌شت ڕۆژ چاوه‌ڕوانی دوژمنیان كرد، جا كاتێك زانیان كه ئه‌بووسوفیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌ره‌و مه‌دینه هاتنه‌وه. شانوشه‌وكه‌تیان به‌رز بۆوه له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكیدا، وایان لێ هات ده‌ستی باڵایان په‌یدا كرد. ٥. سریه‌ی ئیبنعه‌وف له شه‌عبانی ساڵی ٦ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٧ی ز) ێپغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) عه‌بدولڕحمانی كوڕی عه‌وفی بانگ كرد و له به‌رده‌می خۆی داینیشاند. به ده‌ستی خۆی مێزه‌رێكی بۆ به‌ست، هه‌واڵی پێ دا كه كردوویه‌تیه ئه‌میر له‌سه‌ر سریه‌یه‌ك بۆ سه‌ر به‌نی كه‌لب له (دومة الجندل) له‌سه‌ر سنووری مه‌دینه. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به باشترین شێوه‌ی كاروباری جه‌نگ ڕاسپێرده‌ی كرد و پێی وت: "ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردی ئه‌وه كچی سه‌رگه‌وره‌كه‌یان بخوازه!" جا ئیتر عه‌بدولڕحمانی كوری عه‌وف -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌رچوو بۆیان. سێ ڕۆژ مایه‌وه و بانگی كردن بۆ ئیسلام، هه‌موویان موسڵمان بوون و عه‌بدولڕحمانیش كچی گه‌وره‌كه‌یان (تماضر بنت الأصبغ)ی ماره كرد. [ابن سعد]. ٦. سریه‌ی عه‌لیی كوڕی ئه‌بووتالیب له شه‌عبانی ساڵی ٦ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٧ی ز) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زانی كه نه‌وه‌ی سه‌عدی كوڕی به‌كر له فه‌ده‌ك، له‌سه‌ر سنووری مه‌دینه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی جووله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر بده‌ن بۆ شه‌ڕی موسڵمانان. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌كی به پێشه‌وایه‌تیی عه‌لیی كوڕی ئه‌بووتالیب بۆ ناردن. به‌شه‌و ده‌ڕۆیشن و به‌ڕۆژ خۆیان ئه‌شارده‌وه هه‌تا گه‌یشتنه شوێنی نه‌وه‌ی سه‌عد. ئیتر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان و شكاندیانن و په‌رت و بڵاویان كردن. وه پێنجسه‌د حوشتر و دووهه‌زار مه‌ڕیان لێ گرتن و به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه مه‌دینه. ٧. غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) له شه‌عبانی ساڵی ٦ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٧ی ز) غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) یان (المریسع) ڕووی دا. هۆكه‌شی ئه‌وه بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زانی كه حارسی كوڕی زیرار سه‌رۆكی (بنی المصطلق) گه‌له‌كه‌ی و هه‌ندێ له تیره و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كۆ كرده‌وه تا هه‌ڵكوتنه سه‌ر مه‌دینه و داگیری بكه‌ن. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێرا خۆی كۆكرده‌وه و سوپای ئاماده كرد. ئه‌مجاره‌یان كۆمه‌ڵێك له دووڕووه‌كانیش له سوپاكه‌دا بوون. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی له‌سه‌ر مه‌دینه دانا. كاتێك حارسی كوڕی زیرار به‌مه‌ی زانی، خۆی و ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی بوون ترس و بیمیان لێ نیشت. كاتێكیش سوپاكه گه‌یشته شوێنێك به ناوی (المریسع)، بینیان وا (بنی المصطلق) له‌وێن، هێرشیان برده سه‌ریان و شكستخواردوویان كردن. زۆرێك غه‌نیمه و ده‌سته‌كه‌وت ده‌ستی موسڵمانه‌كان كه‌وت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له ئافره‌تانیشیان. له كۆی ئه‌وانه‌ی سه‌بی كران جووه‌یریه‌ی كچی حارسی كچی ئه‌بی زیرار بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕزگاری كرد و خواستی. موسڵمانه‌كانیش كاتێك ئه‌مه‌یان بینی، سه‌د كه‌س له‌وانه‌ی (بنی المصطلق) كه گرتبوویانن هه‌موویان ڕزگار كردن و ئه‌وانیش موسڵمان بوون. دوای ته‌واوبوون له‌م غه‌زوه و له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا، جیاوازییه‌ك له‌سه‌ر ئاو له‌نێوان پیاوێكی كۆچكه‌ر و یه‌كێكی پشتیواندا دروست بوو، ئیتر یه‌كسه‌ر سه‌رۆكی دووڕووه‌كان عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌بووسه‌لوول ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و كه‌وته به‌رپاكردنی فیتنه و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان كۆچكه‌ران و پشتیواناندا؛ ئه‌و قسه ناشیرینه‌ی وت: ئه‌وه ئه‌وانه بوون (كۆچكه‌ره‌كان) كه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ كردین و له وڵات و زێدی خۆماندا زاڵ بوون به‌سه‌رماندا. ده‌ی سوێند بێ به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه ئه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتمان زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵاتمان ده‌رده‌كات. زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م كه له‌و كاته‌دا گه‌نجێكی مناڵكار بوو، گوێی له‌م قسه‌یه بوو، چوو هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ر و بۆی گێڕایه‌وه. كه گه‌وره‌ی پشتیوانان ئوسه‌یدی كوڕی حوزیر (حضیر) به‌مه‌ی زانی، وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد و ویستت ده‌ری بكه له مه‌دینه. سوێند به خوا ئه‌و زه‌لیله و تۆ به‌عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتوویت. له‌پاشاندا عه‌بدوڵڵا هات و سوێندی خوارد كه شتی وای نه‌وتووه. ئیتر خوای گه‌وره سووره‌تی (المنافقون)ی دابه‌زاند و كاره‌كه‌ی ئاشكرا بوو و ئابڕووی چوو. ٨. ڕووداوی ئیفك (بوختانی هه‌ره‌گه‌وره) له مانگی شه‌عبانی ساڵی ٦ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٧ی ز) دوای ته‌واوبوون له غه‌زوه‌ی (بنی المصطلق) له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان بۆ مه‌دینه و پێش گه‌یشتنه‌وه‌یان به مه‌دینه له شوێنێك لایان دا. دایكی ئیمانداران عائیشه له كه‌ژاوه‌كه‌ی خۆی هاته ده‌ره‌وه له‌دووی ئه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا كه لێی ون ببوو. له كاتی دیارنه‌مانی عائیشه (بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بزانێ كه له كه‌ژاوه‌كه‌یدا نه‌ماوه) فه‌رمانی دا به ڕۆیشتنی سوپاكه، موسڵمانه‌كانیش كه‌ژاوه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و خستیانه‌وه سه‌ر حوشتره‌كه و وایان زانی كه دایكی ئیماندارانی تێدایه. جا كاتێ گه‌ڕایه‌وه، بینی كه‌س له‌وێ نه‌ماوه. ئیتر له جێی خۆی دانیشت. سه‌فوانی كوڕی موعه‌تته‌لیش له‌دوای سوپاكه‌وه بوو. كاتێك گه‌یشته ئه‌و شوێنه، سه‌یری كرد وا دایكی ئیمانداران عائیشه له‌وێ دانیشتووه. ئیتر وتی: إنا لله و إنا إليه را‌جعون، خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)؟ پاشان حوشتره‌كه‌ی بۆ خست و خۆی دوور كه‌وته‌وه تا سوار بوو. ئه‌وجا ڕه‌شمه‌ی حوشتره‌كه‌ی گرت و له پێشییه‌وه ڕۆیشت تا گه‌یشتنه‌وه سوپاكه. كاتێك دووڕووه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، كه‌وتنه قسه‌كردن له حه‌قی عائیشه و سه‌فوان. بڵاویان كرده‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا كه كاری فاحیشه‌یان كردووه. ئیتر ئه‌م بوختانه زۆر گه‌وره‌یه بڵاو بوویه‌وه تا گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). عائیشه‌ش -خوا لێی ڕازی بێت- له‌و كاته‌دا نه‌خۆش بوو. كاتێك بیستی كه چی‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌وه‌نده‌ی تر بێزاری كرد و زۆر گریا. ئه‌وه‌ش كه زۆر غه‌مباری كرد ئه‌وه‌بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: ئه‌ی عائیشه به‌ڕاستی پێم گه‌یشتووه كه تۆ ئه‌وه و ئه‌وه‌ت كردووه. جا ئه‌گه‌ر تۆ بێتاوانی ئه‌وه خوا ده‌تپۆشێت و بێتاوانیت ده‌رده‌خات و ئه‌گه‌ریش تاوانێكت كردووه داوای لێبوردن له خوا بكه و په‌شیمان ببه‌وه. چونكه به‌نده ئه‌گه‌ر دانی نا به تاوانه‌كه‌ی خۆیدا و ته‌وبه‌ی كرد، خوا لێی خۆش ده‌بێت. [ البخاری]. خاتوو عائیشه وتی: سوێند به خوا ئه‌م قسه‌یه‌تان بیستووه له ده‌روونتاندا جێگیر بووه و به ڕاستتان زانیوه. خۆ ئه‌گه‌ر پێم وتن من به‌ری و بێ‌تاوانم -وه‌خواش ئه‌زانێ كه من به‌ریم-، باوه‌ڕم پێ ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر دان بنێم بۆتان به كارێكدا- كه خوا ده‌زانێ من لێی به‌ریم-، ئه‌وه بێ گومان باوه‌ڕم پێ ده‌كه‌ن. سوێند به خوا هیچ هاوشێوه‌یه‌كی نییه، ئه‌م ڕووداوه‌ی من ته‌نها وته‌كه‌ی یوسف نه‌بێ: فصبر جمیل و الله المستعان علی ما تصفون. جا ئیتر پاش ماوه‌یه‌ك خوا (سبحانه وتعالی) نیگای هێنایه خواره‌وه و دایكی ئیماندارانی له‌و تۆمه‌ته پاك كردووه و پاكێتیی ده‌ركه‌وت: إِنَّ الَّذِينَ جَاؤُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ* لوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُّبِينٌ* لَوْلَا جَاؤُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاء فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاء فَأُوْلَئِكَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ* وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِي مَا أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ* إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ* وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ* َعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ [النور: ١١-١٧]. بێ گومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌كه‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا كه له خۆتانن) وا مه‌زانن كه ئه‌و بوختانه شه‌ڕ و خراپ بوو بۆتان، به‌ڵكوو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌كان جیا ببنه‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه) بێ گومان تاوانی هه‌ركه‌س له‌و بوختانچییانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌وكه‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌كه‌یه، سزایه‌كی سه‌خت و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌یه* ده‌بوا بوختانچییه‌كان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌كه‌یان بهێنایه، كاتێك چوار شایه‌تیان نه‌هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌كاندان* خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌ییی خوا و به‌خشنده‌یییه‌كه‌ی نه‌بوایه له‌سه‌رتان له دونیا و قیامه‌تدا، به هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌كی زۆر سه‌ختتان تووش ده‌بوو. به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگوباسه‌دا* ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماوده‌م قسه له‌سه‌ر زمانی یه‌كتر وه‌رده‌گرن (بێ لێكدانه‌وه)، كاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن كه هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نییه؟! ئێوه وا ده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێكی ساده و ئاسانه؟ له كاتێكدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره و ناقۆڵایه* ده‌بوا كاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نییه قسه‌ی وا بكه‌ین، پاكی و بێگه‌ردی بۆ خوا. ئاخر ئه‌مه بوختانێكی زۆر گه‌وره و ناقۆڵایه (كه‌ی ئه‌وه له دایكی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه؟)* خوا ئامۆژگاریتان ده‌كات كه نه‌كه‌ن هه‌رگیز شتی وا دووباره بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن. كاتێك ئه‌م ئایه‌تانه هاتنه خواره‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر دڵخۆش بوو، فه‌رمووی: (ئه‌ی عائیشه سوێند به خوا، خوا پاكێتیی ده‌رخستی.) ئیتر خه‌ڵكی هه‌موو به‌رائه‌تی دایكی ئیماندارانیان بۆ ڕوون بۆوه و دڵخۆش بوون و درۆ و پیلانی بۆگه‌نی دووڕووه‌كان تووشی نسكۆ هات. ٩. سریه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب له شه‌عبانی ساڵی ٧ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٨ی ز)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌كی به پێشه‌وایه‌تیی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێ- نارد بۆ (تربة) له نزیك مه‌ككه. سی كه‌سی له‌گه‌ڵ نارد. به‌شه‌و ده‌ڕۆشتن و به‌ڕۆژیش خۆیان حه‌شار ده‌دا. پێش ئه‌وه‌ی عومه‌ر -خوا لێی ڕازی بێ- بگاته دوژمن، ئه‌وان پێیان زانین و ڕایان كرد و خۆیان بڵاوكرده‌وه به شاخه‌كه‌دا. كاتێك عومه‌ر گه‌یشته ئه‌و شوێنه، سه‌یری كرد كه‌سی لێ نه‌ماوه و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه. ١٠. سريه‌ی به‌شیری كوڕی سه‌عد له شه‌عبانی ساڵی ٧ی كۆچی (کانوونی یه‌که‌می ٦٢٨ی ز)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سریه‌یه‌كی له سی كه‌س پێك هێنا و به‌شیری كوڕی سه‌عدی كرده ئه‌میریان. فه‌رمانی پێ دان كه بچنه سه‌ر (بني مرة) له ده‌وروبه‌ری فه‌ده‌ك، كاتێك سه‌عد گه‌یشته ئه‌وێ، ڕایان‌كرد و مه‌ڕوماڵاته‌كانیان به‌جێ هێشت. به‌شیریش ئه‌وانه‌ی پێش خۆی دا و هێنانییه‌وه. له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ مه‌دینه (بني مرة) خۆیان كۆ كردبۆوه و له شوێنێكدا خۆیانیان لێ حه‌شار دابوون. كاتێك شه‌و هات، هێرشیان برده سه‌ر به‌شیر و هاوه‌ڵه‌كانی. هه‌موویان كوشتن به‌شیر نه‌بێت كه توانی ڕاكات و بچێته لای جووله‌كه‌كانی فه‌ده‌ك. مایه‌وه لایان تاكوو بریندارییه‌كی چاك بۆوه و گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه. هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه چی به‌سه‌ر هاوه‌ڵه‌كانیدا هاتووه. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆر دڵگران و دڵته‌نگ بوو به مردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه. ١١. سريه‌ی ئه‌بووقه‌تاده له شه‌عبانی ساڵی ٨ی كۆچی (کانوونی دووه‌می ٦٢٩ی ز) ده‌شته‌كییه‌كانی نه‌وه‌ی (غطفان) له شوێنێك له نزیك نه‌جد به ناوی (خضرة) به مه‌به‌ستی هێرشبردنه سه‌ر موسڵمانه‌كان له مه‌دینه كۆ بوونه‌وه. كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی زانین، پازده كه‌سی به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌بووقه‌تاده بۆ ناردن. توانیان بیانشكێنن و په‌رتوبڵاویان بكه‌ن و غه‌نیمه و ده‌سكه‌وتێكی زۆریشیان لێ بگرن. وه پازده شه‌ویش هه‌ر له هه‌مان شوێن هه‌ڵی دا و مایه‌وه. پاشان به‌سه‌لامه‌تی و ده‌سكه‌وته‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه. ١٢. وه‌فاتی ئوم كه‌لسووم كچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له شه‌عبانی ساڵی ٩ی كۆچی (تشرینی دووه‌می ٦٣٠ی ز) ئوم كه‌لسوومی كچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتی كرد و خاتوو ئه‌سمای كچی عه‌میش شۆردی و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ئه‌سپه‌رده‌ی كرد. خاتوو ئوم كه‌لسووم پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌دایك بوو. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری خێزاكه‌ی له‌پێناوی خوادا تێكۆشا. به‌شداری باوكی و خه‌دیجه‌ی دایكی كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا. ته‌نگه‌شه و قورساییی گه‌مارۆی قوره‌یشی چه‌شت كه له شیوی ئه‌بووتالیبدا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گه‌مارۆ دران. پاشان له‌گه‌ڵ فاتیمه‌ی خوشكی كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ی پیرۆز، پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زه‌یدی كوڕی حارسه‌ی له‌گه‌ڵ ناردن تا چاودێرییان بكات. خاتوو ئوم كه‌لسووم -خوا لێی ڕازی بێت- به‌شداری خۆشیی موسڵمانانی كرد به سه‌ركه‌وتنیان له به‌دردا. بینی كه چۆن ئیسلام سه‌ركه‌وت و عیززه‌تی به‌ده‌ست هێنا و كوفر و بێباوه‌ڕی ملی شكا و پاشه‌كشه‌ی كرد. خاتوو ئوم كه‌لسووم به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ خاتوو ڕوقیه‌ی خوشكیدا له بارودۆخێكی گونجاو‌دا له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) گه‌وره بوون. ده‌زگیرانی هه‌ردوو كوڕانی ئه‌بووله‌هه‌ب (عوتبه و عوته‌یبه) بوون. به‌ڵام خوای گه‌وره ڕزگاری كردن و شوویان پێ نه‌كردن. هه‌ردوو كوڕانی ئه‌بووله‌هه‌ب له شه‌ره‌ف و ڕێزی هاوسه‌رێتیی كچانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێبه‌ش بوون و هه‌ڵوه‌شایه‌وه. پاش وه‌فاتی خاتوو ڕوقیه‌ی خوشكی كه خێزانی عوسمانی كوڕی عه‌ففان بوو -خوا لێی ڕازی بێت-، عوسمان هاته خوازبێنیی خاتوو ئوم كه‌لسووم و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ڕازی بوو. ئوم عه‌ییاشی نارد تا بچێت به‌دوای ئوم كه‌لسوومدا و ڕای وه‌ربگرێ له شووكردنی به عوسمان. جا كاتێك بێده‌نگ بوو له شه‌رمكردنیدا له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، زانی كه پێی خۆشه و هه‌مان ڕای ئه‌وی هه‌یه. ئه‌وجا ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لێی ماره كرد و بووه خێزانی عوسمان. ئیتر به‌مه عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا لێی ڕازی بێت- بووه خاوه‌نی نازناو (لقب)ی دوونووره‌كه (ذی النورین)، چونكه دوو له كچانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوونه خێزانی. ١٣. وه‌فاتی خاتوو حه‌فسه له شه‌عبانی ساڵی ٤٥ی كۆچی (ئه‌یلوولی ٦٦٥ی ز) دایكی ئیمانداران خاتوو حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێیان ڕازی بێت- له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا وه‌فاتی كرد. خاتوو حه‌فسه به پێنج ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌دایك بووه. هه‌ر زوو خۆی و مێرده‌كه‌ی خونه‌یسی كوڕی حوزافه‌ی سه‌همی موسڵمان بوون. له‌گه‌ڵیدا كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه، پاشان كه بانگه‌وازی ئیسلامی گه‌یشته مه‌دینه و له‌وێ بڵاو بوویه‌وه، به‌ره‌و مه‌دینه كۆچیان كرد. مێرده‌كه‌ی به‌شداریی شه‌ڕی به‌دری كرد. پاشانیش له شه‌ڕی ئوحوددا بریندار بوو. پاشان به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و مرد. خاتوو حه‌فسه بیستویه‌ك ساڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو كه بیوه‌ژن كه‌وت و بێ كه‌س مایه‌وه. عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێت- ویستی كچه‌كه‌ی بێ كه‌س نه‌مێنێته‌وه و بیداته‌وه به شوو. هه‌ر بۆیه‌ش خستییه پێشچاو ئه‌بووبه‌كر و پاشان عوسمان كه بیهێنن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌یانزانی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی كردبوو، ئه‌یویست كه بیخوازێت. ئینجا عومه‌ر چووه لای پێغه‌مبه‌ر و سكاڵای كرد له ئه‌بووبه‌كر و عوسمان كه وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: (حه‌فسه یه‌كێك ئه‌یهێنێت كه له‌وان باشتره و عوسمانیش یه‌كێك ئه‌هێنێت كه له حه‌فسه باشتر بێت.) [رواه ابن سعد]. پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای كرد و عومه‌ریش پێی دا. عوسمانیش خاتوو ئوم كه‌لسوومی كچی پێغه‌مبه‌ری هێنا و له شه‌عبانی ساڵی ٣ی كۆچی (کانوونی دووه‌می ٦٢٥ی ز) بووه خێزانی. به‌ڕاستی خاتوو حه‌فسه -خوا لێی ڕازی بێت- خواناس بوو. هه‌میشه ملكه‌چ بوو بۆ فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر. به‌شه‌و نوێژی ده‌كرد و به‌ڕۆژیش به‌ڕۆژوو بوو. له‌به‌ر ئه‌وه خوا ڕێزداری كرد و كردیه یه‌كێك له دایكانی ئیمانداران له دنیادا و خێزانی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له به‌هه‌شتدا. وه خاتوو حه‌فسه ٦٠ فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه‌ته‌وه.