وەڵامێک بۆ دوژمنانی قورئان.! 🔻بێباوەڕان دەڵێن: قورئان کتێبێکی ڕاستەقینە نییە چونکە فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ الله} (جولەکەکان دەڵێن: عوزەیر کوڕی خودایە) [تەوبە:30] چونکە هیچ دەقێک لە تەورات و پەیمانی کۆندا نییە کە ئەم قسەیە پشتڕاست بکاتەوە. 🔹وەڵام: لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە خۆی گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ڕاستی و دروستی قسەکانی خودا: {ذَٰلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ} (ئەو بوختانە قسەی ئەوانە و بە دەم دەیڵێن و لێی تێناگەن). 🔹واتە هیچ دەقێک لەم بوارەیە - چ دەقی راستەقینە و چ دەقی دروستکراو - لە کتێبەکانی ئەواندا نییە، بەڵکو {بِأَفْوَاهِهِمْ} بە زمان دەیڵێن و ئیدیعای دەکەن. 🔹بۆ نموونە مەسیحییەکان هیچ بەڵگەیەکی نووسراوەیان نییە بۆ ئەو قسە کە مەسیح کوڕی خودایە چ بە گشتی و چ بە شێوەی تایبەت (بۆ نموونە: باوک و باوکتان خودای من و خودای ئێوەن - هەموومان منداڵی خودای موتەعالین و...). 🔹بەم حاڵەشەوە دەڵێن مەسیح کوڕی خودایە. بەس لەسەر زمانیانە بەبێ هیچ بەڵگە و نووسراوەیەک. 🔹هۆکارێکی دیکە بۆ لەناوچوونی دەق لەو بوارەیەوە لە پەیمانی کۆندایە وە ئەوەی کە کتێبی پیرۆز خۆی شایەدی دەدات کە تەواو نییە و بەشێک لە دەقەکانی لەبەین چووە. 🔹هەندێکیان 67 سیفریان هەیە لە کاتێکدا کاتۆلیکەکان 73 سیفریان هەیە، ئەی ئەو 6 سیفرە کوا؟ 🔹دوای ئەوە سیفرە ونبووەکان و تەنانەت لای کاتۆلیکەکان، وەک "سفر أنبیاء"ـی ئینجیلی ممەتمەتا(233/2) لە کوێن کە تێیاندا نووسراوە: «هات و لە شارێک بە ناوی (ناسیرە) نیشتەجێ بوو تا ئەوەی کە (سەفە(سیفر)ـی پێغەمبەران کۆتایی پێهات و ئیدیعا دەکات ناسیرییە». 🔹ئەم سیفرە لە کوێیە؟ «سفر أنبیاء» کوا؟ بۆیە زۆرێک لە سیفەرەکانی کتێبی پیرۆز نەماوە. 🔹هەروەها ئەگەر جولەکەکان لەبواری عوزەیردا بەڕاستی ئەو باوەڕەیان نەبوو، بۆچی قسەکانی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)ـیان بەدرۆ نەزانی و نەیانگوت تۆ بۆختانمان لێدەدەی؟ 🔹ئەوان بۆ ماوەی 14 سەدە بێدەنگ بوون چونکە ئەو شتەی لەبارەیاندا گوتراوە ڕاستە و بێدەنگییان دان بە ڕاستیی قسەکانی قورئان دادەنێت. 🔹کاتێک جولەکەکان لە بەرامبەر گەورەیی ئەم وتەی قورئان بێدەنگ بوون گاورەکان و بێباوەڕان بۆچی زگیان پێ دێشێت و پێیان ناخۆشە؟! ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەدی شوبوهاتی مولحیدان پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org