هەرجارەو بیرخستنەوەیەک.! ئاگاداری سیلەی ڕەحم و خزمایەتی بن.! لەم سەردەمە پڕ لە بێ وەفایی و دوورکەوتنەوە لەبەها بەرزەکانی ئیسلام، زۆرێک لێمان قەوماوەو هەرجارەو بەبیانوویەک دوورکەوتووینەتەوە لە یەکدی و ئاگامان لە حاڵی یەکدی نەماوە.! براو خوشکی وا هەیە، بە مانگ زیاتر یەکتر نابینن و بگرە جارجارەش تەلەفۆنیشیان لە نێواندا نیە، ئەمە خوشک و برا، ئەی دەبێ ئامۆزاو پورزاو خاڵۆزا حاڵیان چلۆن بێت.! بەڕێزان/ زۆر بەکورتی یان نابێ خۆت بە مولتەزیم و ئەهلی ئیسلام بزانیت، یان هیچ جۆرە عورزێک قەبوڵ نیە بۆ بچڕاندنی سیلەی ڕەحم و بەسەرکردنەوەی دایک و باب و خوشک و براو کەس و کار.! بچڕاندنی سیلەی ڕەحم و بەسەرنەکردنەوەی خزمان بە گەورەترین سزا لە قەڵەم دەدرێ و هەڕەشەی توندی لەسەرە. الله تعالی دەفەرموێ: (..وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّـهُ بِهِ أَن يُوصَلَ..)، یان (..وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ..). خودا بڕینی پەیوەندی خزمایەتی بە یەکێک لە سیفاتی خراپەکان و هۆکاری فەساد لە ڕوویزەوی لە قورئاندا وەسف کردووە. وە پێغەمبەری خەمخۆری مرۆڤایەتیش دروودی خوای لەسەر دەفەرموێ: (ئەوەی ئیمانی بە خوداو ڕۆژی پەسڵان هەیە، با پەیوەندی خزمایەتی توندوتۆڵ ڕابگرێ). بوخاری. یان دەفەرموێ: (ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێ ناچێتە بەهەشتەوە). موسلیم. خودا دڵەکان زیندوو بکاتەوەو بمانگەڕێنێتەوە سەر ڕێگای ڕاست. اللهم ئامین. نوسینی: باوکی سەیید. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org See less