لەدوای شێخ الاسلام ئیبنتەیمییەوە، هیچ کەسێکی دی هەڵنەکەوتوو هاوشێوەی سەیید کاریگەری لەسەر ئوممەت هەبێت.! پێموایە لەدوای شەیخولئیسلام ئیبنوتەیمییەوە بە درێژایی شەش سەد ساڵ، هیچ کەسێکی تر هەڵنەکەوتووە هێندەی سەید کاریگەری لەسەر ئوممەت هەبێت و دووبارە گۆمی مەنگی فیکر و دیدی ئوممەت بشڵەقێنێ و پڕ جۆشی بکات. ئەڵبەت بە دڵنیاییەوە مەبەستم لایەنی زانستی و زانایی نییە، چونکە نەک لەقوڕونی پێشوو، هەر لەهاوزەمانانی سەید خۆی، سەدان زانا هەن کە ئەسڵەن زانستی ئەم لەگەڵ وان موقاڕەنە ناکرێت، ئەمما قسەکە لەبارەی فیکرەوەیە. سەید ئەو فەڕاغەی پڕکردەوە و ئەو تەوەرەی هێنایە باس، کە پێشتر وا قسەی لێ نەکرابوو، ئاخر ئەسڵەن پێشتر ئوممەت و عولەمای فەڕاغ و کێشەیەکی وایان نەهاتبووە پێش، تا بەو جۆرە لێی بدوێن. لەساڵی (٢٠١٤) دەستم بە خوێدنەوەی (معالم في الطریق) کرد، منێک کە کتێبی هاوحەجمی مەعالیمم بە تاقێک تەواو ئەکرد، یەک دانە مانگم پێچوو تا مەعالیمم تەواو کرد، لەئەنجامی ڕامانی حاد، تووشی سەرئێشەیەکی توند بووم، ئەمما هەرگیز نەبوومەوە بە کەسەکەی پێش مەعالیم و لەژێر فیکریدا شارامەوە، بە جۆرێک: ئەمساڵ پاش ٨ ساڵ، بۆ جاری سێیەم مەعالیمم تەواو کرد. تا ئەم دواییەش پێم وابوو مادام من مەعالیمی کۆتا کتێبی سەیدم خوێندووەتەوە، (في ظلال) شتێکی نوێ تێدا نییە بۆم! بەڵام لەم ڕۆژانەی کە لەخزمەت (في ظلال)م، بۆم دەرکەوت هەڵە بووم و مەعالیم دڵۆپێکی دەریای ئەم سێبەرەیە! هەزار ڕەحمەت لەڕۆحی سەیدی شەهیدی زیندان. نووسینی: سەیید عومەر عبدالرحمن. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org